قورئان
ﮏ
ﰻ
ﭙ ﭚ ﭛ ١٦ ١٦ ﭝ ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ١٧ ١٧ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ١٨ ١٨ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ١٩ ١٩ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٢٠ ٢٠
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٢١ ٢١ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ٢٢ ٢٢
ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡمُنفِقِينَ وَٱلۡمُسۡتَغۡفِرِينَ بِٱلۡأَسۡحَارِ ١٧
تایبەت كردنی دەمەو بەیانیان بۆ نزا وپاڕانەوە، لەسۆنگەی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە كەنزا وپاڕانەوە لەو كاتەدا باشتر گیرا دەبێت، چونكە خواپەرستی لەو كاتەدا سەختتر ونەفس خاوێنتر ودڵ خاڵیترە. ئالوسى: ٣/ ١٠٢.
پرسيار: بۆچى دەمەو بەيانيان ديارى كراوە بۆ گيرا بوونى نزاكان؟
ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلۡقَٰنِتِينَ وَٱلۡمُنفِقِينَ وَٱلۡمُسۡتَغۡفِرِينَ بِٱلۡأَسۡحَارِ ١٧
شەو بەشەونوێژكردن دەبەنە سەر ولەدەمەو بەیانیدا لەخوا دەپاڕێنەوە، شەونوێژەكان بەنزا وپاڕانەوە كۆتایی پێ دەهێنن. ابن تەيميە: ٢/ ٣٩.
پرسيار: زۆربەى خواپەرستيەكان بەچ شتێك كۆتايى پێدێت؟
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَأُوْلُواْ ٱلۡعِلۡمِ قَآئِمَۢا بِٱلۡقِسۡطِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ١٨
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەتەوحید ویەكخواپەرستی گەورەترین خواپەرستییە، چونكە خوای گەورە خۆی شایەتی ئەوەی بۆ خۆی داوە كەتاك وتەنهایە، هەروەها دروستكراوە تایبەتەكانی خۆیشی بەشایەت گرتووە كەتاك وتەنهایە، ئەم شایەتیدانەش وەك بینین وەهایە ولەزانست ودڵنیاییەوە سەرچاوەی گرتووە. سەعدى: ١٢٥.
پرسيار: یەكخواپەرستى چ پلە وپايەيەكى هەيە؟ ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە بۆ ئەم پرسيارە؟
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَأُوْلُواْ ٱلۡعِلۡمِ قَآئِمَۢا بِٱلۡقِسۡطِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ١٨
ئەم ئایەتە لەزۆر ڕووەوە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی زانست، یەكەم: خوای گەورە شایەتی خۆی لەگەڵ شایەتی فریشتەكان وشایەتی زانایان پێكەوە باس كردووە، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی بزانین كەزانایان چ پلە وپایەیەكی مەزنیان هەیە. دووەم: خوای گەورە زانایانی وەك شایەت وبەڵگە لەسەر خەڵكی دیاری كردووە، فەرمانی بەخەڵكیش كردووە كار بەو فەرمانە بكەن كەشایەتی لەسەر دراوە، كەواتە: زانایان هۆكاری ئەو كارەن وهەر كەسێك كاری پێ نەكات زانایان هەر بەپاداشتی خۆیان دەگەن. ئەمەش فەزڵێكی خوداییە دەیبەخشێت بەو كەسانەی كەخۆی بیەوێت. سێیەم: بەشایەت گیرانی زانایان لەلایەن خوداوە وا دەخوازێ كەخوای گەورە زانایان بەدادگەر دەزانێت وپاكانەیەكە لەلایەن خوداوە بۆ زانایان، هەروەها ئەوان ئەمینی ئەو كارەن كەخوای گەورە پێی سپاردوون. سەعدى: ١٢٥.
پرسيار: ئەم ئايەتە لەچەند ڕوويەكەوە بەڵگەيە لەسەر گەورەيى وفەزڵى زانست وزانايان، ئەو بەڵگانە باس بكە.
إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلۡإِسۡلَٰمُۗ وَمَا ٱخۡتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ١٩
هۆكاری كۆبوونەوە وتەبایی، پەیوەندی نێوان ئایین وكاركردنە بەئایین، ئەوەش بریتییە لەخواپەرستی پەنهانی وئاشكرا ویەكخواپەرستی، وەك فەرمانی پێكراوە.. وازهێنان لەهەندێك لەخواپەرستییەكان وئێرەیی بردن بەیەكتریش هۆكاری جیاوازی وناكۆكییە، جا بەرهەمی كۆبوونەوە وتەبایی سۆز ومیهرەبانی وڕەزامەندی پەروەردگارە، هەروەها خۆشبەختی دونیا وپەسڵانە، ڕووسووربوونی بەندەكانە. لەبەرامبەرا بەرهەمی جیاوازی وناكۆكی سزا ونەفرەتی پەروەردگار وڕووڕەشی وبێزاری پێغەمبەرانە لەو كەسانە. مجموع الفتاوى: ١/ ١٧.
پرسيار: چ شتێك هۆكارى تەبايى وچ شتێك هۆكارى جيابوونەوە وناكۆكيە؟
وَمَا ٱخۡتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلۡعِلۡمُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۗ وَمَن يَكۡفُرۡ بِايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ ١٩
ئەمە هەواڵی ئەوەمان پێ دەدات كەئەوانە دوای ناسینی ڕاستەقینە وڕوون بوونەوەی هەق، بەهۆی بەغی كەبریتییە لەئێرەیی، لەگەڵ یەكدا ناتەبا وناكۆك بوون. ابن جزى: ١/ ١٢٩.
پرسيار: ئەم ئايەتە باسى كام يەك لەهۆكارەكانى ناتەبايى دەكات؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡفُرُونَ بِٔاَيَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۧنَ بِغَيۡرِ حَقّٖ وَيَقۡتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأۡمُرُونَ بِٱلۡقِسۡطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ٢١
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەفەرمان بەچاكە ونەهی لەخراپە لەناو گەلانی پێشوشدا هەر واجب وفەرز بووە. قورتوبى: ٥/ ٧٣.
پرسيار: گرنگى فەرمان بەچاكە ونەهى لەخراپە باس بكە.