قورئان
ﯝ
ﱒ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ٢٩ ٢٩
ﯞ
ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ١ ١ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ٢ ٢ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ٣ ٣ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ٤ ٤
مُّحَمَّدٞ رَّسُولُ ٱللَّهِۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعٗا سُجَّدٗا يَبۡتَغُونَ فَضۡلٗا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضۡوَٰنٗاۖ
خوای گەورە لەپەسنی پێغەمبەر(ﷺ) وهاوەڵانیدا دوو سیفەتی دژ بەیەكی كۆ كردەوە كەبریتین لەسەرسەختی ومیهرەبانی، ئەمەش ئاماژەیە بەوەی كەڕا ودیدی پێغەمبەر(ﷺ) وهاوەڵان ڕا ودیدێكی ڕەسەنە وخاوەن دانایی وژیرین وكارەكانیان لەسەر بنەمای ڕا ودیدی پەسەند ودانایی وژیرییە، هێندە دانا وژیرن كەئەو دوو سیفەتە دژ بەیەكە هیچیان نابنە لەمپەر لەبەردەم ئەوی تردا وهەرگیز كارەكانیان لەسەر بنەمای پەلەكە كردن نەبووە وبەبێ لێكۆڵینەوە هیچیان نەكردووە. ابن عاشور: ٢٦/ ٢٠٥.
پرسیار: پەسندانى پێغەمبەر(ﷺ) وهاوەڵان بەدوو سيفەتى دژ بەيەكى سەرسەختى وميهرەبانى، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلۡكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيۡنَهُمۡۖ تَرَىٰهُمۡ رُكَّعٗا سُجَّدٗا
(أشداء على الكفار) واتە: هەوڵ دەدەن بۆ دژایەتیكردنی كافرەكان وهەموو توانای خۆیان بەو مەبەستە دەخەنە گەڕ.. (رحماء بينهم) واتە: وەك یەك تەن ویەك لاشە (وەك دیوارێكی پتەو. و) لەگەڵ یەكدا میهرەبانن ودڵسۆزی یەكترن ویەكتریان خۆش دەوێت، هەر تاكێك لەوانە سیفەتی وایە هەر شتێكی بۆ خۆی خۆش بوێت، بۆ ئەوانی تریشی خۆش دەوێت، هەر شتێك بۆ خۆی بەخراپ وكرێت بزانێت، بۆ ئەوانی تریشی بەخراپ وكرێت دەزانێت، ئەمەی كەباسكرا ڕەفتاریان بوو لەگەڵ یەكتردا، ڕەفتاریشیان لەگەڵ پەروەردگاردا ئاوایە: (تراهم ركعًا سجدًا). سەعدى: ٧٩٥.
پرسیار: بۆچى دواى باسكردنى ئەوەى لەناو يەكدا ميهرەبانن ولەگەڵ دوژمندا سەرسەختن، باسى نوێژ هاتە پێشەوە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ١
لە كاتێكدا خوای گەورە نەهی ئەوەی لێكردن كەدەنگیان بەسەر دەنگی پێغەمبەردا(ﷺ) بەرزتر وبڵندتر بێت، ئیتر چۆن ڕەوایە كەبیر وڕای خۆیان گەورەتر لەسرووش وفەرموودەی پێغەمبەر(ﷺ) بزانن؟ ابن القيم: ٣/ ٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەخاوەن ژيريیەكى پەسەند هەميشە شوێن بەڵگەى قورئان وسوننەت دەكەوێت، لەسۆنگەى ئەم ئايەتەوە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ١
هەندێك لەزانایان (بە پشت بەستن بەم ئایەتە. و) دەنگ بەرزكردنەوەیان لەلای ئارامگاو مەرقەدی پێغەمبەردا(ﷺ) بەناپەسەند زانیوە، هەر بەبەڵگەی ئەم ئایەتە هەندێك لەزانایان فەرموویانە: ناپەسەندە مرۆڤ لەكۆڕ ومەجلیسی زانایاندا دەنگ بەرز بكاتەوە، چونكە زانایان میراتگری پێغەمبەری خودان. قورتوبى: ١٩/ ٣٦١.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ١
خوای گەورە زۆر بەتوندی نەهی كردووە لەوەی كەیەكێك دەنگی خۆی زاڵ بكات بەسەر دەنگی پێغەمبەردا(ﷺ)، كەواتە: هەر كاتێك سوننەتی پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەمەڕ بابەتێك ئاشكرا ودیار بوو، دەبێت لەپێشەوەی هەموو بیر وڕایەك دابنرێت وپەیڕەوی لێ بكرێت. سەعدى: ٧٩٩.
پرسیار: لەكاتێكدا فەرموودەى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) لەسەر شتێك ڕوون وئاشكرايە، ئيتر قسەى خەڵكى تا چەندە جێى بايەخە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تُقَدِّمُواْ بَيۡنَ يَدَيِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ١
بەپێی ئەم ئایەتە، جاری وا هەیە مرۆڤ هەموو كار وكردەوەكانی خۆی پووچەڵ دەكاتەوە وبەخۆیشی نازانێت. شەنقيتى: ٧/ ٤٠٣.
پرسیار: ئايا ئەم خاڵە لەم ئايەتەوە دەردەكەوێت كەهەندێك جار مرۆڤ هەموو كار وكردەوەكانى خۆى پووچەڵ دەكاتەوە كەچى بەخۆيشى نازانێت؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلۡحُجُرَٰتِ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ ٤
خوای گەورە سەركۆنەی ئەوانەی كرد لەبەر ئەوەی كەبیر ناكەنەوە، چونكە ئەوەندە فێرنەبوون كەدەبێت لەخزمەت پێغەمبەردا(ﷺ) بەڕێز وخاوەن ئەدەب بن وڕێزی تەواو لەپێغەمبەری خوا(ﷺ) بگرن، جا یەكێك لەنیشانەكانی ژیری وئاوەزی مرۆڤ ئاكار وڕەفتارەكانیەتی، واتە: ئاكار وڕەفتاری جوان وپەسەندی مرۆڤ زمانحاڵی ژیری وئاوەزیەتی، هەروەها نیشانەی ئەوەیە كەخوای گەورە ویستی چاكەی لەگەڵدا هەیە!. سەعدى: ٧٩٩.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە پەيوەندى نێوان ژيرى وئاكار وڕەفتار ڕوون بكەرەوە.