قورئان
ﯝ
ﱒ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٢٤ ٢٤
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٢٥ ٢٥ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ٢٦ ٢٦
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ٢٧ ٢٧ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ٢٨ ٢٨
وَلَوۡلَا رِجَالٞ مُّؤۡمِنُونَ وَنِسَآءٞ مُّؤۡمِنَٰتٞ لَّمۡ تَعۡلَمُوهُمۡ أَن تَطَـُٔوهُمۡ فَتُصِيبَكُم مِّنۡهُم مَّعَرَّةُۢ بِغَيۡرِ عِلۡمٖۖ لِّيُدۡخِلَ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ لَوۡ تَزَيَّلُواْ لَعَذَّبۡنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡهُمۡ عَذَابًا أَلِيمًا ٢٥
زۆرجار كارێك لەسەر مرۆڤ سەخت دەبێت وخۆی وا دەزانێت كەخۆشبەختی لەو كارەیدایە، كەچی لەڕاستیدا ئەو كارە بۆ ئەو ژەهری كوشندەیە، واتە: ئەوەی كەخوای گەورە ناهێڵێ ئەو كارەی بۆ سەر بگرێت، ئەوە سۆز وبەزەیی خودایە، با بەڕواڵەتیش ڕەنج وسەختی وناخۆش بێتە بەرچاو، كەواتە: نابێت بەندە ڕەخنە لەكاری خودا بگرێت، بەڵكو دەبێت بەوپەڕی شادومانیبەوە خۆی ڕادەست وتەسلیمی فەرمانی خودا بكات، جگە لەوەش ئەم ئایەتە ئاماژەیداوە بەوەی كەخوای گەورە جار جار بەهۆی مرۆڤی باوەڕدارەوە سزا لەسەر مرۆڤی كافریش هەڵدەگرێت. بيقاعى: ١٨/ ٣٢٩.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتانەوە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەقەزا وقەدەرى خودا وابەستەى دانايى وسۆز وميهرەبانى خودايە..
إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ
(الحمية)واتە: بادی هەوایی. و) خوای گەورە وشەی بادی هەوایی(الحمية)ی دایە پاڵ وشەی نەزانانە (الجاهلية)، ئەمەش بۆ سووككردنی بادیهەوابوون ودەرخستنی خراپەی ئەو ڕەوشتەیە، چونكە بادیهەوابوون سیفەتی مرۆڤە نەزان ونەفامەكانە وڕەوشتێكی سەردەمی نەفامییە ولەزاراوەی قورئاندا بەسەركۆنە هەژمار دەكرێت، وەك خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿يَظُنُّونَ بِٱللَّهِ غَيۡرَ ٱلۡحَقِّ ظَنَّ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ﴾ آل عمران: 154،واته: لەبارەی خوداوە گومانی ناڕەوای وەك گومانەكانی سەردەمی نەفامییان هەبوو. دیسان دەفەرمووێت: ﴿يظنون بالله غير الحق ظن الجاهلية﴾ [المائدة: 50]. واته: ئایا ئەمانە حوكم وبڕیاری سەردەمی نەفامییان دەوێت؟ ابن عاشور: ٢٦/ ١٩٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە وشەى بادى هەوايى (الحمية)ى دايە پاڵ وشەى نەزانانە (الجاهلية)؟
فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
بەروبوومی ئەم سەكینە وئارامییە بریتییە لەباوەڕكردن بەهەواڵەكان وتەسلیم بوون وملكەچ بوون بۆ فەرمانەكانی خودا، بەجۆرێكی وا كەهیچ شەك وگومانێك سەبارەت بەهەواڵەكان لەدڵدا نەمێنێت وهیچ نییەتێك بۆ دژایەتی فەرمانی خوا نەمێنێتەوە، جا هەر شتێكی خراپیش بەدڵدا گوزەری كرد، ئەوە جگە لەوەسوەسە وورتەورتی شەیتان كەبەناو دڵ ومێشكدا گوزەر دەكات هیچی تر نییە، جا بۆ ئەوەی بیروباوەڕی بەندە بەهێز بێت وبەلەناوبردنی ئەو ورتەورتانەی شەیتان پێگەی لەلای خوای گەورە بەرز ببێتەوە وباوەڕدار وانەزانێت كەئەو ورتەورتانەی شەیتان لەبەر بێ نرخی ئەو كەسەیە لەلای خودا. ابن القيم: ٢/ ٤٥٩.
پرسیار: دابەزينى ئارامى وسەكينە لەسەر دڵەكان چ بەهرەيەكى هەيە؟
إِذۡ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلۡجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ
دەمارگیریی نەزانانە دەبێتە هۆكاری كار وكردەوەی هاووێنە وگونجاو لەگەڵ خۆیدا، خوای گەورە سەكینە وئارامی خستە ناو دڵی دۆستەكانی خۆیەوە، سەكینە لەبەرامبەر دەمارگیریدایە وپێچەوانە ودژی یەكترن، هەروەها خوای گەورە قسەی ڕێكوپێكی خستە سەر زمانی دۆستەكانی كەدژ وپێچەوانەی قسەی پڕ لەتاوان وگوناهە وبەرهەمی دەمارگیری نەفامانەیە. ابن القيم: ٢/ ٤٥٨ـ ٤٥٩.
پرسیار: خواى گەورە بەچ هۆكارێك سەكينە وقسەى جوانى بەباوەڕداران بەخشيوە؟
وَأَلۡزَمَهُمۡ كَلِمَةَ ٱلتَّقۡوَىٰ
مەبەست لە(كلمة التقوى)زیكری لا اله الا الله یە، بۆیەش دراوتە پاڵ وشەی (التقوى)چونكە بەهۆی ئەو وشەیە مرۆڤ خۆی لەشیرك وهاوەڵپەرستی دەپارێزێت، یان بەجۆرێكی تر بیڵێین: ئەم وشەیە سەری هەموو جۆرەكانی تەقوا وخواپەرستیە. ئالوسى: ١٣/ ٢٧١.
پرسیار: مەبەست لە(كلمة التقوى)چییە؟ بۆچى دەبێت باوەڕدار هەميشە پێيەوە پابەند بێت؟
لَّقَدۡ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءۡيَا بِٱلۡحَقِّۖ لَتَدۡخُلُنَّ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ
ئەمە ئاماژەیە بەوەی كەچوونە ناو مزگەوتی الحرام بەخواست وویستی خوای گەورە بوو، نەك لەسۆنگەی هێز وبازوو وپلانی باوەڕدارانەوە. ئالوسى: ١٣/ ٢٧٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە چوونە ناو مزگەوتى حەرامى بەستەوە بەويست وئيرادەى خۆيەوە؟
هُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلۡهُدَىٰ وَدِينِ ٱلۡحَقِّ لِيُظۡهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦۚ
نەك جارێك بەڵكو زۆر جار قورئان باسی هێزی نەزەری زانستی وهێزی ئیرادی وكردەیی پێكەوە كردووە، وەك فەرموویەتی: (هو الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ليظهره على الدين كله)كەواتە: ڕێنوێنی، گەیشتن بەكەماڵ لەزانست وئایینی حەقا، كەماڵە لەكار وكردەوەدا، وەك فەرموویەتی: ﴿أُوْلِي ٱلۡأَيۡدِي وَٱلۡأَبۡصَٰر﴾ص: ٤٥. واتە: لەخواپەرستیدا بەهێز ولەناسینی حەقدا چاوكراوە بوون. ابن تيميە: ٦/ ٣٨.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار پێويستى بەدوو هێز هەيە، ئەو دوو هێزە كامانەن؟