قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮏ

ﰻ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ١٠ ١٠
ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ١١ ١١
ﭴ ﭵ ﭶ
ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ١٢ ١٢

ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ١٣ ١٣
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ١٤ ١٤
ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ١٥ ١٥
51
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 10

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغۡنِيَ عَنۡهُمۡ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيۡٔاۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ وَقُودُ ٱلنَّارِ ١٠

سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵی ئەو كافرانە بووەتە هۆكاری ئەوەی كەكافرەكان بیر لەدەسەڵاتی خوا نەكەنەوە، دەڵێی ماڵ وسەروەت وسامان ومنداڵی خۆیانیان كردووەتە جێگرەوەی سۆز ومیهرەبانی خوای گەورە. ئالوسى: ٣/ ٩٣.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: سەروەت وماڵ ومنداڵى كافرەكان هيچ سوودێكيان پێ ناگەيەنێت؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 12

وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصۡرِهِۦ مَن يَشَآءُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ ١٣

واتە: سەركەوتن بەستراوەتەوە بەویستی خوای گەورەوە، نەك بەكەم وزۆری، ئەوەتا كۆمەڵێكی كەمی باوەڕداران سەردەكەون بەسەر كۆمەڵێكی زۆری كافران. ابن جزى: ١/ ١٣٨.
پرسيار: ئايا پێورەى ڕاستەقينەى سەركەوتن، كەم وزۆريى سەربازان وهەبوونى چەك وتەقەمەنييە؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 12

وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصۡرِهِۦ مَن يَشَآءُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَعِبۡرَةٗ لِّأُوْلِي ٱلۡأَبۡصَٰرِ ١٣

ئەگەر بینەر تەنها سەیری هۆكارە دیارەكان وسەرباز وچەك وتەقەمەنی بنواڕێت، ئەوا بەو ئەنجامە دەگات كەسەركەوتنی گروپێكی بچووك بەسەر گروپێكی گەورەدا مەحاڵە وهەرگیز سەرناگرێت، بەڵام لەپشتەوەی هۆكارە دیارەكان هۆكارێكی گەورەتر هەیە كەتەنها ئەو كەسانە دەیبینن كەبەچاوی دڵ شت دەبینن وباوەڕیان بەخوا پتەوە وپشتیان بەخوا بەستووە وخودایان بەسە، ئەم هۆكارە یارمەتیەكی گەورەی خوداییە بۆ ئەو باوەڕدارانەی كەلەبەرامبەر كافران دەجەنگن. سەعدى: ١٢٣.
پرسيار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى: (إن في ذلك لعبرة لأولي الأبصار)كۆتايى پێهاتووە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 14

زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلۡبَنِينَ وَٱلۡقَنَٰطِيرِ ٱلۡمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلۡفِضَّةِ وَٱلۡخَيۡلِ ٱلۡمُسَوَّمَةِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ وَٱلۡحَرۡثِۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسۡنُ ٱلۡمَٔابِ ١٤

سوودی ئەم پەند ونەزیلەیە ئەوەیە كەبەهەشت تەنها بەوازهێنان لەچێژ وخۆشییەكان وپشت كردن لەهەوا وئارەزووەكان بەدەست دێت. قورتوبى: ٥/ ٤٣.
پرسيار: چ پەيوەنديیەك لەنێوان باسى چێژ وخۆشيیەكانى دونيا وسەرەنجامى چاكەدا هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 14

زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلۡبَنِينَ وَٱلۡقَنَٰطِيرِ ٱلۡمُقَنطَرَةِ

سەرەتا باسی ژنی كرد، چونكە تاقی كردنەوە بەژن لەهەموو ئەوانی تر قورسترە، وەك لەفەرموودەی صەحیحدا هاتووە كەپێغەمبەر(ﷺ) فەرموویەتی: «مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ». صەحیحی بووخاری: ٥٠٩٦. واتە: دوای (مردنی) من هیچ تاقیكردنەوەیەك بۆ پیاوان زیانبارتر نییە لەتاقیكردنەوە بەژنانەوە. بەڵام ئەگەر مەبەست لەنزیكی لەگەڵ ژناندا پاكداوێنی وزیادبوونی منداڵ بێت، ئەوە كارێكی باشە وخوای گەورەش خۆشی دەوێت. ابن كثير: ١/ ٣٢٢.
پرسيار: بۆچى تاقيكردنەوە بەهۆی ژنانەوە پێش تاقى كردنەوە بەهۆی هەموو چێژ وخۆشيەكانى ترەوە باسكراوە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 14

زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلۡبَنِينَ وَٱلۡقَنَٰطِيرِ ٱلۡمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلۡفِضَّةِ وَٱلۡخَيۡلِ ٱلۡمُسَوَّمَةِ وَٱلۡأَنۡعَٰمِ وَٱلۡحَرۡثِۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ

ئەوانەی كەباسكراون بەشێوەیەكی تایبەت باسی كردووە، چونكە ئەوانە گەورەترین چێژ وخۆشییەكانی دونیان، هەموو چێژ وخۆشییەكانی تر شوێنكەوتەی ئەم چێژ وخۆشیانەن. سەعدى: ١٢٤.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى ئەو چەند چێژ وخۆشيە كراوە كەباسكرا؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 15

قُلۡ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيۡرٖ مِّن ذَٰلِكُمۡۖ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِۗ

خوای گەورە لەم ئایەتەدا سەرەتا باسی نشینگەی كردووە كەباخەكانی بەهەشتە، دواتر باسی ئەو ناز ونیعمەتەی كردووە كەمایەی كامڵ بوونە، واتە: هاوسەرانی پاكداوێنی باس كردووە، لەقۆناغی سێیەمدا ئیكسیری هەرە گەورە ومایەی شادمانی دڵە ئەویندارەكانی باس كردووە، واتە: باسی ڕەزامەندی خوای گەورەی كردووە. ئالوسى: ٣/ ١٠١.
پرسيار: خواى گەورە چ بەڵێنێكى بەپارێزكاران داوە؟