قورئان
ﯜ
ﱒ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ١٢ ١٢ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ١٣ ١٣ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ١٤ ١٤ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ١٥ ١٥ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ١٦ ١٦ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ١٧ ١٧ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ١٨ ١٨ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ
ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ١٩ ١٩
إِنَّ ٱللَّهَ يُدۡخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ
هەر بەچوونە ناو بەهەشت، باوەڕداران هەموو ئەو ئێش وئازار وخەم وخەفەتانەیان لەبیر دەچێتـەوە كەلەدونیادا توشی هاتن، جا لەوێدا ناز ونیعمەتەكانی بەهەشت وناز ونیعمەتە مەعنەوییەكانی دونیا پێكەوە كۆ دەبنەوە، لەبەهەشتدا هەرگیز توشی خەم وخەفەت ودڵ ئێشان نابن، هەرگیز ناخوازن لەبەهەشت بچنە دەرەوە، ئەم پاداشتە لەبری ئەو ژیانە ناخۆش وتەنگ وترشەی كەلەدونیادا هەیانبوو، خوای گەورە وەك ڕێزگرتنێك لەوانە وبەهۆی خۆشەویستی خۆی بۆ ئەوانە، ڕێزی لێگرتن وپلە وپایەی تایبەتی پێ بەخشین وئەوانی بۆ پەرستش تایبەت كرد وهەموویانی بەدیداری خۆی شاد كردنەوە. بيقاعى: ١٨/ ٢١٤.
پرسیار: چوونە ناو بەهەشت چ كاريگەریيەكى لەسەر بەهەشتيەكان هەيە؟
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ ١٢
كافرەكان لەدونیادا وەك ئاژەڵ وچوارپێ بەهرەمەند وسوودمەندن، جگە لەورگ وناوگەڵیان نەبێت خەمی هیچی تریان نییە ولەسبەینێی خۆیان بێ ئاگان. هەندێكیش دەڵێن: لەدونیادا مرۆڤی باوەڕدار توێشوو كۆدەكاتەوە، دووڕوو هەر خەریكی خۆ تیفتیفەدان وخۆ ڕازاندنەوەیە وكافریش هەر خەریكی سوود وەرگرتنە لەدونیا. قورتوبى: ١٩/ ٢٥٧.
پرسیار: گەورەترين وكار وئەركى كافر لەدونيادا چییە؟ جياوازى نێوان نییەتى باوەڕدار ونییەتى كافر چییە؟
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ ١٢
ئەوانەی كەدانیان نەنا بەیەكتایی خودا وپێغەمبەرێتی پێغەمبەری خودا، ئەوانە لەدونیای فانی وبڕاوەدا سوود لەسەروەت وسامان وهۆكارەكانی ژیان وجوانی دونیا وەردەگرن، بەبێ زانست وناسین هەر خەریكی خواردنن، وەك چوارپێ وان كەجگە لەخەو وخۆراك خەمی هیچی تریان نییە. تەبەرى: ٢٣/ ١٦٤.
پرسیار: خاڵى وێكچووى نێوان كافر وچوارپێ لەچيدايە؟
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأۡكُلُونَ كَمَا تَأۡكُلُ ٱلۡأَنۡعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثۡوٗى لَّهُمۡ ١٢
بە مەبەستی چێژ وەرگرتن وڕابواردن وخۆشی هەر خەریكی خواردنن، ئیتر جیاوازی نییە چۆنیان دەست بكەوێت ولەكوێوە بێت، گرنگ ئەوەیە زگیان تێر وپڕ بكەن، جیاوازی نێوان حەڵاڵ وحەرام ناكەن، خوای گەورە دونیای بەوانە بەخشیوە وڕزق وڕۆزییان لەدونیادا فراوانە، ئەوانی بەدونیاوە سەرقاڵ كردووە بۆ ئەوەی خۆی لەبیر ئەوان بباتەوە. بيقاعى: ١٨/ ٢١٤.
پرسیار: بەخشينى دونيا بەبێباوەڕان وماروم بوونيان لەخواپەرستى، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مُتَقَلَّبَكُمۡ وَمَثۡوَىٰكُمۡ ١٩
لە ئەبو موسای ئەشعەرییەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمووی: «مَا أَصْبَحْتُ غَدَاةً قَطُّ إِلَّا اسْتَغْفَرْتُ اللهَ فِيهَا مِائَةَ مَرَّةٍ» . السنن الكبری للنسائی: ١٠٢٠٢ ومصنف ابن ابی شیبە: ٣٥٠٧٥. واتە: هەرگیز هیچ بەیانییەك نەبووە كەتێیدا سەد جار داوای لێبووردن لەخودا نەكەم ( ونەڵێم: استغفر الله. و). لەابن عومەریشەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: لەكۆڕ وكۆبوونەوەمان لەخزمەت پێغەمبەردا(ﷺ) دەمانژمارد، پێغەمبەر(ﷺ) سەد جار دەیفەرموو: «رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ» . صحیح ابی داود: ١٥١٦ وابن ماجه: ٣٨١٤. واتە: خوایە لێم خۆشبە! تەوبەم لێ وەربگرە، بەڕاستی تۆ لێبووردە وبەسۆزی. ئالوسى: ٢٥/ ٢٩٤.
پرسیار: نموونەيەك بهێنەرەوە كەپێغەمبەر(ﷺ) لەقورئان ڕامابێت وكارى پێ كردبێت.
فَٱعۡلَمۡ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ
لە سوفیانی كوڕی عویەینەوە دەگێڕنەوە كەلەبارەی گەورەیی زانستەوە پرسیاری لێكرا، فەرمووی: مەگەر ئەم ئایەتەتان نەبیستووە كەبەباسی زانست دەست پێ دەكات ودەفەرمووێت: (فاعلم أنه لا إله إلا الله واستغفر لذنبك)دوابەدوای زانستیش فەرمانی بەكار وكردەوە داوە وفەرموویەتی: ﴿ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا لَعِبٌ...﴾الحديد: ٢٠. تا دەگاتە ئەوێ كەدەفەرمووێت: ﴿سَابِقُوٓاْ إِلَىٰ مَغۡفِرَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ...﴾الحديد: ٢١. یان دەفەرمووێت: ﴿ٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَأَوۡلَٰدُكُمۡ فِتۡنَةٌ﴾ الأنفال: ٢٨. دواتر دەفەرمووێت: ﴿فَٱحۡذَرُوهُمۡ﴾التغابن: ١٤.یان دەفەرمووێت: ﴿وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا غَنِمۡتُم مِّن شَيۡءٖ...﴾ الأنفال: ٤١. دواتر فەرمان بەكار وكردەوە دەدات. قورتوبى: ١٩/ ٢٦٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر گەورەيى زانست؟
وَٱسۡتَغۡفِرۡ لِذَنۢبِكَ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۗ
پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرمانی پێكراوە داوای لەخودا بكات بۆ ئەوەی لەتاوانی پیاوان وژنانی باوەڕدار خۆش ببێت، جا یەكێك لەپێویستییەكانی ئەو داواكارییە ئەوەیە كەتەمێی خێریان بكات، ئەو شتەی كەبۆ خۆی پەسەند كردووە بۆ هەمووانی پەسەند بكات، ئەوەی بۆ خۆی پێ ناخۆشە بۆ خەڵكیشی پێ ناخۆش بێت، فەرمانیان پێ بكات بۆ كار وكردەوەی چاكە ونەهییان لێ بكات لەكردنی كاری خراپە، هەروەها لەهەڵە وعەیب وعاریان ببوورێت، هەوڵ بدا لێكیان نزیك بكاتەوە، چونكە نزیكبوونەوە هۆكاری یەكگرتنی دڵەكانە، هەروەها هەوڵ بدات كەڕق وكینە لەناو دڵیاندا نەمێنێت وئەو ناكۆكی وڕاجیایەی كەدەبێتە هۆكاری لێك دووركەوتنەوە ودابڕان لەیەكتر ودەبێتە هۆكاری تاوان ودژمنایەتی، هیچی نەهێڵێت. سەعدى: ٧٨٧ـ ٧٨٨.
پرسیار: پێداويستيیەكانى داواى لێخۆشبوون بۆ پياوان وژنانى باوەڕدار چییە؟