قورئان
ﯛ
ﱒ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ٧ ٧ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٨ ٨ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ٩ ٩ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ١٠ ١٠ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ١١ ١١ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ١٢ ١٢ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ١٣ ١٣
ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ١٤ ١٤
كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ٨
خوای گەورە پێغەمبەری(ﷺ) هانداوە بۆ ئەوەی لەو هەموو تۆمەت ودرۆ وبوختانانە خۆش ببێت كەهاوەڵپەرستان وكافران بۆیان هەڵواسی ولەبەرامبەریشدا چاكەیان لەگەڵدا بكات، هەروەها هاوەڵپەرستانی هانداوە بۆ ئەوەی تەوبە بكەن. بيقاعى: ١٨/ ١٣٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەدوو ناو وسيفەتى خواى گەورە، واتە بە( ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ) كۆتايى هاتووە، ئەمە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟
كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ٨
هەڕەشە وگوڕەشەیەكی بەهێز لەڕستەی (كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدَۢا بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۖ)دا هەیە، ڕستەی (وهو الغفور الرحيم)ئەوانی هانداوە بۆ تەوبە وپەشیمان بوونەوە وگەڕانەوە بۆ لای خودا، واتە: لەگەڵ ئەوەشدا (واتە: لەگەڵ ئەو هەمووە خراپە وتاوانانەی كەهەتانە. و) ئەگەر تەوبە بكەن ئەوا تەوبەكەتان گیرا دەبێت وخوای گەورە لێتان خۆش دەبێت ومیهرەبانیتان لەگەڵدا دەكات. ابن كثير: ٤/ ١٥٧.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە هەميشە لەقورئاندا هاندان وترساندن پێكەوە باس دەكات.
قُلۡ مَا كُنتُ بِدۡعٗا مِّنَ ٱلرُّسُلِ
وشەی (مِن) لێرەدا بۆ دەستپێكە، واتە: لەناو پێغەمبەراندا تازە ونوێ وجیاواز نیم، بەڵكو وەك ئەو پێغەمبەرانەی پێشووم كەهەواڵی ئەوەیان داوە كەخوای گەورە پەیامی بۆ ناردوون، دەی بۆچی سەرتان لەپێغەمبەرایەتی من سوڕماوە؟ ئەم ئایەتە وەڵامێكە بۆ گاورەكانی ئەمڕۆ كەسەبارەت بەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەر(ﷺ) چەند ڕەخنەیەكی نابەجێ دەگرن كەجگە لەگومڕاكردن وفریودانی گاورە نەخوێنەوارەكان نەبێت هیچ مەبەستێكی تریان نییە، چونكە ئەوانەی كەخەریكی فریودانی خەڵكی سادە وڕەش وڕووتن، مێشكیان هێندەی مێشكی ڕەش وڕووتەكان كۆڵ وپووچ نییە. ابن عاشور: ٢٦/ ١٧.
پرسیار: چۆن دەتوانیت بەپێى ئەم ئايەتە وەڵامى گاورەكان بدەيتەوە؟
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡ كَانَ خَيۡرٗا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيۡهِۚ
باوەڕداران قورئان وفەرموودەكانی پێغەمبەری خوایان(ﷺ) بەسەرچاوەی كار وكردەوەی خۆیان داناوە وشوێن داب ونەریتی پووچەڵی پێشینان ناكەون ونایكەنە بەرنامە وئایین بۆ خۆیان. ابن كثير: ٤/ ١٥٩.
پرسیار: چ جياوازيیەك لەنێوان باوەڕداران وئەو كەسانەدا هەيە كەپابەندى داب ونەريتى كۆن وپووچەڵى باب وباپيرانى پێشوون؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١٣
ئەوانەی كەیەكخواپەرستی وپابەندییان بەكار هێنا، یەكخواپەرستی كرۆك وگوشراوی زانیاری وزانستە، خۆڕاگری وپابەندبوونیش لوتكەی كار كردنە. ئالوسى: ٢٥/ ٢٤٠.
پرسیار: مەبەست لەڕستەى (قالوا ربنا الله ثم استقاموا)چییە؟
إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ فَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ ١٣
ئاماژەیە بەوەی كەشكۆ وگەورەیی خودا بەڕوانین لەگەورەیی ودەسەڵات ومەزنی وكەماڵی خودا دێتە جێ، وەبیر هێنانەوەی ئەم سیفەتانەی خودا لەلایەن مرۆڤەوە دەبێتە بایسی ملكەچی وخۆبەكەمزانی وئارامی وویقار، ئەمەش شكۆ وپایەبەرزیی نەفس زیاد دەكات، كەواتە: ئەو مەترسیانە نامێنێت كەدەبنە هۆكاری نیگەرانی. بيقاعى: 18/144.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چ جۆرێكى ترس نەفى كراوە؟
أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٤
بەندەكان هەمیشە كەموكورتییان تێدایە وئاتاجی سۆز وبەزەیی خودان، ئاتاجی ئەوەن كەخوا لێیان خۆشبێت، هیچ كەسێكیش بەپێی كردەوەی خۆی ناچێتە بەهەشتەوە، هەمووان بەشی ئەوە تاوانیان هەیە كەببێتە مایەی سەركۆنە كردنیان، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَوۡ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِمَا كَسَبُواْ مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهۡرِهَا مِن دَآبَّةٍ﴾ [فاطر: 45]. واتە: خۆ ئهگهر خوا تۆڵهی له خهڵكی بسهندایه له سهرهنجامی كار وكردهوهی نادروستیاندا، ههرچی زیندهوهر ههیه لهسهر ڕووكاری زهوی نهدهما. جا لەم ئایەتەی سەرەوەدا خوای گەورە دەفەرمووێت: (أولئك أصحاب الجنة خالدين فيها جزاء بما كانوا يعملون) واتە: ئەو كەسانە لەقەرەبووی كارەكانیاندا بەهەشتین وهەتا سەر تێیدا دەمێنن. پێغەمبەری خوداش(ﷺ) دەفەرمووێت: لن یدخل أحد منكم الجنة بعمله. رواه البخاری: ٥٦٧٣ و٦٤٦٣ ومسلم: ٢٨١٦. واتە: هیچ یەكێك لەئێوە بەهۆی كار وكردەوەی خۆیەوە ناچێتە بەهەشتەوە. ئەم ئایەتە وئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر(ﷺ) (بە ڕواڵەت دژی یەكن، چونكە ئایەتەكە ئەوە دەگەیەنێت كەبەهۆی كار وكردەوەی خۆمانەوە بچینە بەهەشت، فەرموودەكەش ئەوە ڕەت دەكاتەوە، بۆیە بەڕواڵەت دژی یەكترن، بەڵام. و) دژی یەك نین، چونكە خواپەرستی بۆ پاداشت ناكرێت، هەرچەندە هۆكاری ئەوەیە كەخوا پاداشتی بەندەكانی بداتەوە، جا كەواتە هەر كەسێك پێی وابێت هەموو ئەركەكانی سەرشانی خۆی جێبەجێ كردووە وپێویستی بەلێبووردەیی ولێخۆشبوونی خودا نییە، ئەوە گومڕایەكی تەواو گومڕایە. ابن تيميە: ٥/ ٥٤٩.
پرسيار: چۆن دەتوانیت نێوان ئەم فەرمودەى پێغەمبەرە(ﷺ) كەدەفەرمووێت: (لن يدخل احد منكم الجنە بعمله) وئايەتى (جزاء بما كانوا يعملون)كۆ بكەيتەوە؟