قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٢٣ ٢٣

ﭿ ٢٤ ٢٤


٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧


٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩

٣٠ ٣٠


٣١ ٣١

٣٢ ٣٢
501
سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 23

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٢٣

(اتخذ إلهه هواه) واتە: ئەوەندە گوێڕایەڵی لەهەوا ونەفسی خۆی كردووە تا وەك پەرستراوی ئەوی لێهاتووە. ابن جزى: ٢/ ٣٢٨.
پرسیار: هەوا وئارەزوو چۆن دەبێتە پەرستراوى مرۆڤ ودەبێتە جێگرەوەى خودا بۆ هەندێك كەس؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 23

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٢٣

ئەم ئایەتە سەركۆنەی ئەوانە دەكات كەپەیڕەوی لەهەوا وئارەزووی خۆیان دەكەن، لەابن عباسەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: خوای گەورە لەهەر شوێنێكدا ناوی هەوای نەفسی بردبێت، سەركۆنەی كردووە. وەهب دەفەرمووێت: هەر كاتێك لەنێوان دوو كاردا دوودڵ بووی، ئەوەیان هەڵبژێرە كەزیاتر لەهەوا ونەفستەوە دوورترە. سەهلی توستەری دەفەرمووێت: هەوای نەفس دەرد ودا ونەخۆشی مرۆڤە، دەرمانەكەیشی سەرپێچی كردنە لێی. ئالوسى: ٢٥/ ٢٠٩.
پرسیار: مرۆڤى ژير چۆن ڕەفتار لەگەڵ هەوا وئارەزووى نەفسدا دەكات؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 23

أَفَرَءَيۡتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلۡمٖ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمۡعِهِۦ وَقَلۡبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةٗ فَمَن يَهۡدِيهِ مِنۢ بَعۡدِ ٱللَّهِۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٢٣

ئەم ئایەتە هۆشدارییە بۆ باوەڕداران سەبارەت بەكردنی كار وكردەوەكانیان بەپێی ئارەزوو وهەوای نەفسی خۆیان وپەیڕەوی نەكردن لەبەڵگە ڕاستەقینەكان، چونكە ئەگەر هەق ببێت بەخۆشەویستی مرۆڤ، ئەوا هەقی بەهۆی شوێنكەوتنی بەڵگەی ڕاستەوە خۆش دەوێت، وەك ئەوەی كەمرۆڤی باوەڕدار نوێژی بەكۆمەڵ وتەراویح وقورئان خوێندنەوەی خۆش دەوێت، لەفەرموودەدا هاتووە كەپێغەمبەر(ﷺ) بەبیلالی فەرموو: یا بلال أرحنا بالصلاة. صحیح ابوداود: ٤٩٨٦. واتە: ئەی بیلال! بەقامەتكردن بۆ نوێژ ئاسوودەیی وئارامیمان پێ ببەخشە!. هەرچی خۆشەویستی دەربڕینیشە بۆ كارێك بەمەبەستی ڕازیكردنی نەفس بەبێ ئەوەی گوێ بەخێر یان خراپەی ئەو كارە بدات، ئەوە هۆكاری گومڕابوونە وڕێگایەكی هەڵەیە. ابن عاشور: ٢٥/ ٣٥٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە بنەمايەكى گرنگى لەمەڕ پەيڕەوى كردنى هەوا وئارەزوو باسكردووە، ئەو بنەمايە چییە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 25

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٢٥

سوننەتی خوای گەورە وابوو لەسەردەمی گەلانی پێشوودا ئەگەر داوای موعجیزە وپەرجوویەكیان بكردایە لەپێغەمبەری خۆیان وئەو پێغەمبەرە وەك پەرجوو وموعجیزە ئەو كارەی بۆ بكردنایە كەداوایان كردبوو، پاشان باوەڕیان نەهێنایە، خوای گەورە لەناوی دەبردن وهەموویانی نابود دەكرد، بەڵام لەبەر گەورەیی ئوممەتی ئیسلام ئەویش لەبەر حورمەتی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) خوای گەورە ئەو داوایەی هاوەڵپەرستانی گیرا نەكرد ووەڵامی نەدانەوە، (چونكە ئەگەر وەڵامی ئەوانی بدایەتەوە ولەسەر دەستی پێغەمبەر(ﷺ) باب وباپیرانی ئەوانی زیندوو بكردایەتەوە، دیسان ئەوان باوەڕیان نەدەهێنا وئەو كاتە خوای گەورە تەفروتونای دەكردن، جا لەبەر ئەوەی ڕێزی لەپێغەمبەر(ﷺ) گرت، هەر لەسەرەتاوە داواكەی ئەوانی گیرا نەكرد بۆ ئەوەی لەئاكامدا توشی تەفروتونا بوون نەبنەوە. و). بيقاعى: ٧/ ١٠٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەيەكێك لەڕێزگرتنەكانى ئەم ئوممەتە بەبۆنەى پێغەمبەرەوە(ﷺ) ئەوەيە كەداواى هاوەڵپەرستانى گيرا نەكردووە، بۆ ئەوەى بەهۆى باوەڕنەهێنانيانەوە تەفروتونا نەبن.

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 25

وَإِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٖ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ ٱئۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ ٢٥

زومەخشەری دەفەرمووێت: ئەگەر كەسێك پرسیار بكات وبڵێت: بۆچی خوای گەورە قسەی هاوەڵپەرستانی بەبەڵگە (حوججەت) ناو هێنا، لەكاتێكدا لەڕاستیدا قسەی ئەوانە هەر بەڵگە نییە؟ دەتوانین وەڵامی ئەو پرسیارە بەمجۆرە بدەینەوە: ڕێك وەك ئەوەی كەبەڵگە هێنەر بەڵگەكانی خۆی بەبەڵگە دەزانێت، ئەوانیش ئەم قسەیەی خۆیانیان بەبەڵگە زانی ووەك بەڵگە باسیان كرد، جا لەڕووی گاڵتە پێكردن وسووكایەتی پێكردنیان بەبەڵگە ناوبرا. یان بەهۆی ئەوەی كەبەخەیاڵی خۆیان ئەوە بەڵگەیە بۆیە بەبەڵگە ناوبراوە، وەك ئەوەی كەبگوترێت: هیچ بەڵگەیەكیان نەبوو جگە لەوەی كەبەڵگە نەبوو. مەبەست ئەوەیە كەئەوانە هیچ بەڵگەیەكیان نەبوو. قورتوبى: ١٩/ ١٦٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە قسەى ئەو هاوەڵپەرستانەى وەك بەڵگە (حوججەت) ناو بردووە؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 28

وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٖ جَاثِيَةٗۚ

بەهۆی ترسان وسەرسامبوون وواق وڕمان وچاوەڕوانی كردن بۆ دادوەری وبڕیاری پادشای بەسۆز ومیهرەبان، كەوتنە سەر ئەژنۆ وچۆكیان دادا. سەعدى: ٧٧٨.
پرسیار: بۆچى لەڕۆژى پەسڵاندا هەموو گەلان دەكەونە سەر ئەژنۆ؟

سووڕەتی جاثيە ئایەتەکان 0 - 30

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدۡخِلُهُمۡ رَبُّهُمۡ فِي رَحۡمَتِهِۦۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَوۡزُ ٱلۡمُبِينُ ٣٠

لە گەڵ ئەوەدا كەباسەكە باسی ئەوانەیە كەشوێنكەوتەی ناهەق وپووچەڵن، بەڵام سەرەتا باسی باوەڕدارانی كرد بۆ ئەوەی ئەوان بەگەورە ڕابگرێت وزووتر شاد وخۆشحاڵیان بكات وپەیڕەوانی ناهەق وپووچەڵ خەمبار بكات. ابن عاشور: ٢٥/ ٣٧١.
پرسیار: خواى گەورە لەچەند ڕوويەكەوە باوەڕدارانى بەگەورە ڕاگرتووە وڕێزى لێ گرتوون، بەسەرنجدان لەئايەتەكە باسى يەكێك لەو ڕووانە بكە.