قورئان
ﯚ
ﱑ
ﭝ ﭞ ﭟ ٣ ٣ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ
ﭨ ﭩ ٤ ٤ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ٥ ٥ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ٦ ٦ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ٧ ٧ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
٨ ٨ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ
ﮮ ٩ ٩ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ١٠ ١٠ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ١١ ١١
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ١٢ ١٢ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ١٣ ١٣
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ ٢
إبۆیە لای هەردوو سیفەتی (العزِيزِ الحكيمِ)ـی گرتووە وئەو دووانەی باسكردووە، چونكە سیفەتی (عزیز) ئاماژەیە بەوەی كەئەوەی لەلایەن خوداوە دابەزیوە لەگەڵ هێز ودەسەڵاتی خوای گەورەدا یەك دەگرێتەوە، قورئان بەپێی فەرموودەی خودا كتێبێكی خاوەن عیززەت وبەدەسەڵاتە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٞ﴾ [فصلت: 41]؛واته: بەڕاستی ئەم قورئانە كتێبێكی خاوەن دەسەڵاتە. واتە: سەردەكەوێت بەسەر دوژمنەكانیدا ونەیاران ناتوانن كێبڕكێ وبەربەرەكانێ لەگەڵ قورئاندا بكەن، سیفەتی (الحكيم)یش ئاماژە بەوە دەدا كەئەوەی لەلایەن خوداوە دابەزیوە، لەگەڵ دانایی وحیكمەتی خوای گەورەدا یەك دەگرێتەوە. ابن عاشور: ٢٥/ ٣٢٥.
پرسیار: بۆچى لەناو ناوەكانى خواى گەورەدا تەنها ناوەكانى (العزيز الحكيم) باسكران؟ .
لَأٓيَٰتٖ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٣ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ ٤ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٥
سەرەتا فەرمووی: (لآيات للمؤمنين)دواتر فەرمووی: (يوقنون)لەكۆتاییشدا فەرمووی: (آيات لقوم يعقلون) ئەم ڕیزبەندییە بەرزبوونەوەیە لەحاڵی چاكەوە بۆ چاكتر وبۆ چاكترین. ابن كثير: ٤/ ١٥٠.
پرسیار: بۆچى بەمەبەستى پەسندانى باوەڕداران سەرەتا ئيمان ودواتر يەقين ودواى ئەوەش عەقڵ، باسكرا؟
إِنَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ لَأٓيَٰتٖ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٣ وَفِي خَلۡقِكُمۡ وَمَا يَبُثُّ مِن دَآبَّةٍ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يُوقِنُونَ ٤ وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزۡقٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ ٥
شەش بەڵگە لەبەڵگەكانی یەكخواپەرستی كەبەڵگەن لەسەر گەورەیی وشكۆی خوای گەورە وهێز ودەسەڵاتی كامڵی خوا وئەوەش كەهەر بەتەنها ئەو شیاوی پەرستنە، لەم ئایەتانەی سەرەوەدا باسكراوە، ئەم بەڵگانە بریتین لە: یەكەم: دروست بوونی ئاسمانەكان وزەوی لەلایەن خودا، دووەم: دروست كردنی خەڵكی، سێیەم: دروست كردنی گیاندارەكان بەخشۆك وخزۆك وهەموو جۆرەكانی تر، چوارەم: هاتنی شەو وڕۆژ بەدوای یەكدا، پێنجەم: ناردنی باران لەئاسمانەوە وزیندووبوونەوەی زەوی بەهۆی باران. شەشەم: هەڵكردنی با. شەنقيتى: ٧/ ١٧٩.
پرسیار: خواى گەورە لەو ئايەتانەى سەرەوە باسى شەش بەڵگە لەبەڵگەكانى يەكتايى خۆى كردووە، ئەو شەش بەڵگەيە چين؟
وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزۡقٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا
مەبەست بارانە، كەخوای گەورە لەكاتی پێویستا هەور دەنێرێت، جا بۆیە باران بەڕزق وڕۆزی ناوبراوە، چونكە هۆكاری (سەرەكیی سەوزبوونی دار ودرەخت وگژوگیایە، دار ودرەخت وگژوگیاش هەندێكیان خۆیان ڕزق وڕۆزین وەك گەنم وجۆ وپاقلە ودانەوێڵە بەگشتی، هەندێكیشیان میوە وتەڕەن، درەختەكانیش هەندێكیان وەك گەنم وجۆ قووتن، وەك مێوژ ومیوە وخواردەمەنی بەسوودیان هەیە، هەندێكیش لەگژوگیا سەرچاوەی ژیانی ئەو ئاژەڵانەن كەمرۆڤ سوودیان لێ وەردەگرێت، كەواتە: و) سەرچاوەی هەموو جۆرە ڕزق وڕۆزییەك (بەبێ جیاوازی. و) دەگەڕێتەوە بۆ باران. ابن كثير: ٤/ ١٥٠.
پرسیار: بۆچى باران بەڕزق وڕۆزى ناوبراوە؟
وَيۡلٞ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٖ ٧ يَسۡمَعُ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسۡتَكۡبِرٗا كَأَن لَّمۡ يَسۡمَعۡهَاۖ فَبَشِّرۡهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٖ ٨
لەم سیفەتانەی كەباسكرا دەردەكەوێت كەهەر كەسێك سوود لەنیشانەكانی خودا نەبات، لەتاوان وزێدەڕەویدا ڕۆدەچێت وبەم هۆیەوە شیاوی مردن ونابوودییە. بيقاعى: ٧/ ٩٣.
پرسیار: ئەوانەى كەفەرمانەكانى قورئانيان قبووڵ نیيە، چ سەرەنجامێكيان هەيە؟
مِّن وَرَآئِهِمۡ جَهَنَّمُۖ وَلَا يُغۡنِي عَنۡهُم مَّا كَسَبُواْ شَيۡـٔٗا وَلَا مَا ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡلِيَآءَۖ
لەجیاتی ئەوەی بفەرمووێت: دۆزەخیان لەپێشە، فەرمووی: دۆزەخ لەپشتیانە، چونكە ئەوانە ڕوو لەدۆزەخ وەردەگێڕن وپشتی تێ دەكەن. شەوكانى: ٥/ ٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا لەجياتى ئەوەى بفەرمووێت: دۆزەخيان لەپێشە، فەرمووى: دۆزەخيان لەدواوەيە.
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يَتَفَكَّرُونَ ١٣
لە كۆتایی باسكردنی سیفەتی ئەوانەی كەبەڵگە دەهێننەوە بەئایەت ونیشانەكان، باسی لێڕامانی كرد، چونكە ڕامان وبیركردنەوە كانگای بیروباوەڕە وزانست ودڵنیاییە، كەپێشتر لەم ئایەتانەدا باسكران: (لآيات للمؤمنين)، (آيات لقوم يوقنون)، (آيات لقوم يعقلون). ابن عاشور: ٢٥/ ٣٣٨.
پرسیار: ڕامان وبيركردنەوە چ سوودێكى هەيە؟