قورئان
ﯗ
ﱑ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
١٦ ١٦ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ﭯ ١٧ ١٧ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ١٨ ١٨
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
١٩ ١٩ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ٢٠ ٢٠ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٢١ ٢١ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ٢٢ ٢٢
ٱللَّهُ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ وَٱلۡمِيزَانَۗ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ قَرِيبٞ ١٧
ئەگەر پرسیار بكرێت: پەیوەندی قیامەت بەباسی كتێب وتەرازووەوە چییە وبۆچی پێكەوە باسكران؟ وەڵامەكەی ئەمەیە: قیامەت ڕۆژی پاداشت وسزا ولێكۆڵینەوەیە، ئەمە وەك ئەوە وایە بفەرمووێت: دادگەر بن! كاری چاكە ئەنجام بدەن پێش ئەوەی ئەو ڕۆژە بێتە پێشەوە كەلەسەر كار وكردەوەكانتان لێكۆڵینەوەتان لەگەڵدا دەكرێت. ابن جزى: ٢/ ٣٠٠.
پرسیار: بۆچى دواى كتێب وتەرازوو، باسى قيامەت كرا؟
يَسۡتَعۡجِلُ بِهَا ٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ بِهَاۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مُشۡفِقُونَ مِنۡهَا
واتە: بەهۆی باوەڕەكەیانەوە بەقیامەت وزانیارییان بەوەی كەلەبەرامبەری كار وكردەوەدا جەزا وەردەگرنەوە، هەروەها ترسیان لەوەی كەدەزانن كار وكردەوەكانیان نابێتە هۆكاری ڕزگاری وخۆشبەختییان. سەعدى: ٧٥٦.
پرسیار: هۆكارى ترسى باوەڕداران لەقيامەت چییە؟
ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ
یەكێك لەلوتف ومیهرەبانییەكانی خوای گەورە ئەوەیە كەتەواوی ئەو هۆكارانەی بۆ بەندەی خۆی تاقەت كردووە كەدەبێتە لەمپەر لەنێوان بەندە وتاوانەكان، كاتێك دەزانێت كەدونیا وسەروەت وسامانی دونیا وپۆست وپلە وئەو شتانەی كەئەهلی دونیا كێبەركێی لەسەر دەكەن، بەندەكەی لەخواپەرستی وگوێڕایەڵی دوور دەخاتەوە، یان دەبێتە هۆكاری غافڵ بوونی، یان بەرەو تاوانی ڕادەكێشن، ئەوا ڕزق وڕۆزی لەسەر ئەو بەندەیە سنووردار دەكات، بۆیە فەرمووی: (يرزق من يشاء). سەعدى: ٧٥٧.
پرسیار: بۆچى ڕزق وڕۆزى دواى لوتف وميهرەبانى خوا باسكرا؟
ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ ١٩
بە پیتی (و) كەپیتی بادانەوەیە، ڕستەی (وهو القوي العزيز) با درایەوە سەر سیفەتی (لطيف) یان ڕستەی (يرزق من يشاء)لێرەدا بەم دوو سیفەتە بەگەورەڕاگرتنێك بۆ خوای گەورە هەیە، ئەو گومانە لادەبات كەكەسێك وا گومان ببات كەمیهرەبانی ولوتفی خودا لەڕووی ناتەوانی ولەڕووی ڕواڵەتگەراییەوە بێت، خوا زاتێكی بەهێزە وهەرگیز شكست ناهێنێت وبێ دەسەڵات نابێت، هیچ پێویستیشی بەفرت وفیڵ وخاپاندن نییە. یاخود بۆ لابردنی ئەو گومانەیە كەبەهۆی چروكی یان كەمبوونەوە ڕزق وڕۆزیەكەی تەنها بۆ ئەو كەسانە بێ كەئەو خۆی دەیەوێت، خوا زاتێكی خاوەن هێزە، بەهیچ جۆرێك بۆنی هیچ جۆرە ڕەزیلی وچروكییەكی لێ نایەت، زاتێكی بەدەسەڵاتە كەبەهیچ جۆرێ هەژار نییە، نەدار نییە، كەواتە گەیاندنی ڕزق وڕۆزی بۆ هەر كەسێك كەخۆی بیەوێت، بەستراوە بەداناییەكەوە كەخۆی لەبارەی دروستكراوەكانی خۆیەوە هەیەتی. ابن عاشور: ٢٥/ ٧٣.
پرسیار: ڕستەى (وهو القوي العزيز) با درايەوە سەر سيفەتى (لطيف)لەمەدا چ خاڵێكى گرنگ هەيە؟
ٱللَّهُ لَطِيفُۢ بِعِبَادِهِۦ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡقَوِيُّ ٱلۡعَزِيزُ ١٩
موحەممەد عەلی كەتانی دەفەرمووێت: خوای گەورە میهرەبانە لەگەڵ ئەو بەندەیەی كەلەخەڵكی نائومێد ببێت وتەنها پشت بەخودا ببەستێت وبەرەو لای ئەو بگەڕێتەوە، واتە: ئەو جۆرە كەسانە وەردەگرێت ولەگەڵیدا دەبێت. هەندێكیش دەڵێن: زاتێكی هێندە میهرەبانە كەچاكەی بەندەكانی ئاشكرا دەكات وعەیب وعارەكانیان دەشارێتەوە. هەندێكی تر دەڵێن: كار وكردەوەی كەمیش وەردەگرێت وپاداشتی زۆر دەداتەوە. هەندێكی تر دەڵێن: دڵی شكاو ئاشت دەكاتەوە وكارە سەختەكان ئاسان دەكات. هەندێكی تر دەڵێن: پەلە ناكات بۆ سزادانی ئەو كەسەی كەنافەرمانی ئەو دەكات، هەر كەسێكیش ئومێدی بەو بەستبێت، نائومێدی ناكات. هەندێكی تر دەڵێن: هەر كەسێك داوای لێ بكات بەدەستی خاڵی نایگێڕێتەوە وهەر كەسێك پشتی پێ ببەستێت نائومێدی ناكات. هەندێكی تر دەڵێن: لەو كەسانە دەبوورێت كەهەڵە دەكەن. هەندێكی تر دەڵێن: سۆز ومیهرەبانی وبەزەیی بەرامبەر ئەو كەسانەش هەیە كەخۆیان بەزەییان بەخۆیاندا نایەتەوە. قورتوبى: ١٨/ ٤٥٩ـ ٤٦١.
پرسیار: لەمەڕ لوتف وميهرەبانى خوداى گەورە بۆ بەندەكانى چ خاڵێك وەدەست دێت؟
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرۡثَ ٱلۡأٓخِرَةِ نَزِدۡ لَهُۥ فِي حَرۡثِهِۦۖ
واتە: هەر كەسێك بەو ڕزق وڕۆزییەی كەئێمە پێمانداوە، دونیا بكاتە كێڵگەی قیامەت، جا مافەكانی خوای گەورە بەجێ بهێنێت وبەمەبەستی یارمەتیدانی ئایین بەخشندەیی بكات، بێگومان لەبەرامبەر یەك چاكەدا دە تا حەوسەد وتەنانەت لەوەش زیاتر پاداشتی دەدەینەوە. قورتوبى: ١٨/ ٤٦١.
پرسیار: مەبەست لەزيادكردنى كشتوكاڵ چییە؟
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِي رَوۡضَاتِ ٱلۡجَنَّاتِۖ لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمۡۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡفَضۡلُ ٱلۡكَبِيرُ ٢٢
یەكێك لەو خاڵە ناسك وجوانانەی كەلەم ئایەتەدا هاتووە ئەمەیە: قۆناغەكانی پێشوازی لێكردن بەپێی عورف وعادەت باسكراوە، چونكە مرۆڤی ڕێبوار وتازە هاتوو دەچـێتە ماڵەوە ودواتر خێراتن دەكرێت، دوای ئەوە خاوەن ماڵ لەگەڵیدا دەكەوێتە گفتوگۆ. ابن عاشور: ٢٥/ ٧٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى سێ قۆناغى كردووە كەتێيدا ڕێز لەباوەڕداران دەگيرێت، ڕوونيان بكەرەوە.