قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٤٧ ٤٧

٤٨ ٤٨

ﭿ
٤٩ ٤٩



٥٠ ٥٠


٥١ ٥١

٥٢ ٥٢


ﯿ ٥٣ ٥٣

٥٤ ٥٤
482
سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 49

لَّا يَسۡـَٔمُ ٱلۡإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلۡخَيۡرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٞ قَنُوطٞ ٤٩

خوای گەورە هەواڵی لەبارەی سرووشتی مرۆڤەوە داوە، بەو جۆرەی كەهەیە لەبێ سەبری وپەلەپەل هەم لەبەرامبەر خێر وهەم لەبەرامبەر شەڕ وناخۆشی، ئەوە سرووشتی مرۆڤە، مەگەر كەسێك كەخوای گەورە گەیاندبێتی بەسنووری كەماڵ وتێر وتەواوی. سەعدى: ٧٥٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە لاوازى مرۆڤ دەستنيشان بكە ودەرمانەكەيشى بۆ ديارى بكە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 49 - 50

لَّا يَسۡـَٔمُ ٱلۡإِنسَٰنُ مِن دُعَآءِ ٱلۡخَيۡرِ وَإِن مَّسَّهُ ٱلشَّرُّ فَيَـُٔوسٞ قَنُوطٞ ٤٩ وَلَئِنۡ أَذَقۡنَٰهُ رَحۡمَةٗ مِّنَّا مِنۢ بَعۡدِ ضَرَّآءَ مَسَّتۡهُ لَيَقُولَنَّ هَٰذَا لِي وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةٗ وَلَئِن رُّجِعۡتُ إِلَىٰ رَبِّيٓ إِنَّ لِي عِندَهُۥ لَلۡحُسۡنَىٰۚ

دوو شت لەبارەی ناپەسەندترین سیفەتی مرۆڤە باسكرا: ئەگەر توشی كێشە وشەڕێك ببێت نائومێد دەبێت وئەژنۆی لەباوەش دەگرێت، هەر كاتێكیش توشی خێر وخۆشی بوو، لەبیری دەچێت كەخوای گەورە ناز ونیعمەتی پێ بەخشیوە وچاكەی لەگەڵدا كردووە، بۆیە خۆی بەزل دەزانێت وگومان دەبات كەئەو چاكەیە مافی خۆیەتی ودەبێت هەر ببێت!. جگە لەوانەش بڕوای بەقیامەت وزیندووبوونەوە نامێنێت ودەڵێت: گومان ناكەم كەقیامەت هەبێت! دواتر لەوەش زیاتر سنوور دەبەزێنێت ووا گومان دەبات كەئەگەر دوای مەرگ دووبارە زیندووبوویەوە ئەوە لەو دونیا باشتر وخۆشتر لەم دونیایە دەژی، كەواتە: نەفامی وغللور ولەخۆباییبوون سنووریان نییە. ابن قيم: ٢/ ٤٢٠.
پرسیار: دوو سيفەتە خراپەكەى مرۆڤ لەبەرامبەر خۆشى وناخۆشيدا چییە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 51

وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٍ ٥١

(فذو دعاء عريض) واتە: زۆر دەپاڕێتەوە، چونكە سەبری نییە، لەبەرامبەر ناخۆشیدا خۆی ڕاناگرێت وبێ قەرارە، لەكاتی خۆشیشدا سوپاسی خودا ناكات، تەنها ئەو كەسانە نەبێت كەخوای گەورە ڕێنوێنی كردوون. سەعدى: ٧٥٢.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار دەبێت لەكاتى خۆشى وناخۆشييا چۆن بێت وچى بكات؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 51

وَإِذَآ أَنۡعَمۡنَا عَلَى ٱلۡإِنسَٰنِ أَعۡرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ فَذُو دُعَآءٍ عَرِيضٍ ٥١

بە مەبەستی ئەوەی خوای گەورە فێری ئەدەبمان بكات لەبەرامبەر خۆیدا، گەیاندنی شەڕ وخراپەی نیسبەت نەدا بۆ لای خۆی، وەك چۆن حەزرەتی ئیبراهیمیش فەرموویەتی: ﴿ٱلَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهۡدِينِ...﴾ إلخ... ثم قال: ﴿وَإِذَا مَرِضۡتُ فَهُوَ يَشۡفِينِ﴾ [الشعراء: 78- 80]؛ واتە: ئەو كەسەی كەمنی دروستكرد هەر ئەویشە كەڕێنوێنیم دەكات * هەر ئەویشە كەتێرم دەكات وتینوێتیم دەشكێنێت * كاتێكیش نەخۆشم دەكەوم هەر ئەوە شیفام بۆ دەنێرێت. و). (سەرنج بدەن!. و) نەیفەرموو: وإذا أمرضنی. واته: كاتێك نەخۆشی خستم. (بەڵكو فەرمووی: ﯰ ﯱ . واتە: كاتێكیش خۆم نەخۆش دەكەوم. و) نهێنی ئەم بابەتە لەوەدایە كەكاتێك خوای گەورە مرۆڤی دروستكرد خێر وچاكە وناز ونیعمەتی بۆ ڕام وكەوی كرد، مرۆڤ زۆربەی كاتەكان لەخێر وخۆشیدایە، ئەمەش بووەتە یەكێك لەنهێنییەكانی مانەوەی مرۆڤ، هەرچی كاری خراپ وشەڕ وئاژاوەیشە كەبەمرۆڤ دەگات، ئەوە هۆكارەكەی بەدكاری خودی مرۆڤە، ئەنجامی ئەو كارانەیە كەتەواوی شەرعەكان ودانایان نەهییان لێ كردووە، زۆرجاریش كەمرۆڤ دەكەوێتە ناو شەڕ وخراپەوە، بەئاگاداری وزانیاری خۆی تێیدەكەوێت. ابن عاشور: ٢٥/ ١٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا خواى گەورە گەياندنى شەڕ وخراپەى نيسبەت نەدا بۆ لاى خۆى؟ بەزۆرى شەڕ وخراپە بەهۆى چيەوە توشى مرۆڤ دەبێت؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 53

سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ

أواتە: قورئان حەقیقەتە، خوای گەورە هەواڵی ئەوەی داوە كەدەبێت ئایەتەكانی خۆی پیشانی خەڵكی بدات بۆ ئەوەی ڕوونی بكاتەوە كەئەم ئایەتانەی كەدەخوێنرێنەوە هەق وڕاستن. ابن القيم: ٢/ ٤٢٠.
پرسیار: نيشانەكانى خواى گەورە لەدونيادا ولەلەشى خودى مرۆڤدا، بەڵگەى ڕاستێتى قورئانن، بەپێى ئايەتەكە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 53

سَنُرِيهِمۡ ءَايَٰتِنَا فِي ٱلۡأٓفَاقِ وَفِيٓ أَنفُسِهِمۡ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمۡ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ

جۆرێك لەئیعجاز لەم هەواڵدانەدا هەیە كەباسكردنی غەیبە، ئەم ئایەتە بەڵێنی سەركەوتنی خودا وئایینەكەی خودای تێدایە، ئەم سەركەوتنەش بەوە بوو كەخوای گەورە بۆ پێغەمبەری(ﷺ) ئاسان كرد، هەم بۆ خەلیفەكانی دوای پێغەمبەریشی(ﷺ) ئاسان كرد، ئەوەش لەڕێگەی ئازاد كردنی شار وگوندەكانەوە، هەروەها لەڕێگەی مانەوەی ئایین وهاتنە ڕیزی باوەڕداران لەسەردەمی پێغەمبەر(ﷺ) وخەلیفەكانیش، هەر لەخۆرهەڵاتەوە بگرە تا خۆرئاوا، بەتایبەتیش لەناو جەرگەی خاكی عەرەبا، ئەوەی كەبۆ پێغەمبەر(ﷺ) وخەلیفەكان ڕوویداوە، بۆ هیچ پادشا وكاربەدەستێك ڕووی نەداوە.. مێژوو شایەتی ئەوە دەدات كەبڵاوبوونەوەی ئایینی ئیسلام وزاڵبوونی باوەڕداران بەسەر گەلان بەشێوەیەكی سەیر وسەمەرەی وا ڕوویداوە كەناچێت بەعەقڵی مرۆڤدا وئەو كارە كارێكی ئاسایی نەبووە، بەڵكو وەك دەڵێن (خارق العادە) بووە، كەواتە دەردەكەوێت كەئایینی ڕاستەقینە هەمان ئایینی ئیسلامە، باوەڕدارانیش هەر كاتێك ولەهەر سەدرەمێكدا دەست بەئایینی ئیسلامەوە بگرن بەشێوەیەكی سەیر لەلایەن خوداوە یارمەتی دەدرێن، هەم ڕابردوو وهەم ئێستاش شایەتی بۆ دروستی وڕاستی ئەم قسانە دەدەن. ابن عاشور: ٢٥/ ١٨.
پرسیار: باسى ئەو ئيعجازە بكە كەلەم ئايەتەدا هەيە..

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 54

أَلَآ إِنَّهُمۡ فِي فِي مِرۡيَةٖ مِّن لِّقَآءِ رَبِّهِمۡۗ

عومەری كوڕی عەبدولعەزیز ڕۆیشتە سەر مینبەر وپاش سوپاس وستایشی پەروەردگار فەرمووی: ئەی خەڵكینە! من ئێوەم بۆ كاروبارێكی تازە كۆنەكردووەتەوە، بەڵكو بیرم لەوە كردەوە كەهەمووان بۆی دەگەڕێنەوە (واتە: ڕۆژی قیامەت. و) بۆم دەركەوتووە ئەوانەی كەباوەڕیان پێی هەیە كەم عەقڵن، ئەوانەیشی كەباوەڕیان پێی نییە تیادەچن. دواتر لەمینبەركەی هاتە خوارەوە. جا ئەوەی كەفەرمووی: ئەوانەی كەباوەڕی پێ دەكەن كەم عەقڵن، ئەوە مەبەستی ئەوەیە كەكاری شیاوی بۆ ناكەن، لەسەختی وناڕەحەتی ئەو ڕۆژە ناترسن، هەرچەند بڕوایشی پێ دەكەن ودڵنیان كەقیامەت بوونی هەیە كەچی لەگەڵ ئەوەشدا هەر شوێن هەوای نەفس دەكەون وزۆر گرنگی بەو ڕۆژە نادەن، بۆیە كەم عەقڵن (ئەوانەیشی كەبڕوایان پێی نییە، ئەوا ئەو ڕۆژە تیادەچن ودۆزەخ جێگەیانە. و). ابن كثير: ٤/ ١٠٧.
پرسیار: هەندێك لەو كەسانەى كەباوەڕيان بەڕۆژى پەسڵان هەيە، لەكار وكردەوەيان ڕا وا ديارە كەلێى بەگومان ودوودڵن! ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.