قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٣٩ ٣٩

ﭿ
٤٠ ٤٠

٤١ ٤١

٤٢ ٤٢


٤٣ ٤٣



٤٤ ٤٤

ﯿ
٤٥ ٤٥

٤٦ ٤٦
481
سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 40

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُلۡحِدُونَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا لَا يَخۡفَوۡنَ عَلَيۡنَآۗ

هەڕەشەیەكی توند وپتەو لەم ئایەتەدا بوونی هەیە، واتە: خوای گەورە ئاگای لەهەموو ئەو كەسانەیە كەبڕوایان بەئایەت یان ناوە جوانەكان یان سیفەتێكی خوای گەورە نییە ودووجار لەسەر ئەو بیروباوەڕەیان سزایان دەدات. ابن كثير: ٤/ ١٠٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە باسى ئەوەى كردووە كەمولحيدەكانى لێ شاراوە وپەنهان نيە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 41

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلذِّكۡرِ لَمَّا جَآءَهُمۡۖ وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٞ ٤١

خوای گەورە قورئانی بە(عزيز) وەسفكرد، چونكە ماناكانی صەحیحە وهیچ تانە وعەیبێكی نایەتە سەر، جگە لەوەش لەلایەن خوداوە پارێزگاری لێ دەكرێت. ابن عەتيە: ٥/ ١٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە قورئانى بە(عزيز) وەسفكرد؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 43

مَّا يُقَالُ لَكَ إِلَّا مَا قَدۡ قِيلَ لِلرُّسُلِ مِن قَبۡلِكَۚ إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٖ ٤٣

وەسفكردنی سزا بە(ألیم) واتە: بەژان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەسزاكەیان هاوتا وهاوشانی تاوانەكانیانە، چونكە ئەوانە بەنافەرمانی وبەئازار وئەزیەت، پێغەمبەری خوایان(ﷺ) ڕەنجاند. ابن عاشور: ٤/ ٣١١.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا سزا بە(أليم) واتە: بەژان، وەسفكراوە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 43

إِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغۡفِرَةٖ وَذُو عِقَابٍ أَلِيمٖ ٤٣

ئەگەر بەخشندەیی ولێبووردەیی خوا نەبووایە ژیان بۆ هیچ كەسێك خۆش نەدەبوو، ئەگەریش هەڕەشە وسزای خوا بوونی نەبووایە، ئەوا هەمووان بەئومێدی لێبووردەیی خوا دەستیان لەكاری چاكە هەڵدەگرت. ابن كثير: ٤/ ١٠٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى لێبووردەيى وسزا پێكەوە كراوە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 44

قُلۡ هُوَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْ هُدٗى وَشِفَآءٞۚ

خوای گەورە دەفەرمووێت: قورئان مایەی ڕێنوێنییە، شیفایە بۆ دڕدۆنگی ودوودڵی ونەخۆشی، بۆ ئەو كەسانەی كەباوەڕیان پێی هەیە. قورتوبى: ١٨/ ٤٣١.
پرسیار: چ كەسێك سوود لەشيفا وڕێنوێنى قورئان وەردەگرێت؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 44

وَٱلَّذِينَ لَا يُؤۡمِنُونَ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٞ وَهُوَ عَلَيۡهِمۡ عَمًىۚ أُوْلَٰٓئِكَ يُنَادَوۡنَ مِن مَّكَانِۢ بَعِيدٖ ٤٤

واتە: ئەوان نابیست وتێناگەن، وەك ئەو كەسەی كەلەشوێنێكی زۆر دوورەوە بانگ بكرێت. ئەم نموونەیە بەمەبەستی ئەوە باسكراوە كەئەوانە بەهرە وسوودێكی زۆر كەم لەپەند وئامۆژگارییەكان دەبەن (هێندە كەمە شیاوی باس نییە ووەك هیچ وایە . و) دەڵێی لەشوێنێكی دوورەوە بانگ دەكرێن ودەنگی ئەو كەسە نابیستن كەبانگیان دەكات. بەغەوى: ٤/ ٧٠.
پرسیار: مەبەستى قورئان لەم نەزيلە ونموونەيە چییە كەدەفەرمووێت: (ينادون من مكان بعيد)؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 45

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ فَٱخۡتُلِفَ فِيهِۚ وَلَوۡلَا كَلِمَةٞ سَبَقَتۡ مِن رَّبِّكَ لَقُضِيَ بَيۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَفِي شَكّٖ مِّنۡهُ مُرِيبٖ ٤٥

دەفەرمووێت: چینە خراپەكارەكانیان خۆیان گومان وشەكیان لەو شتانە هەیە كەلەبارەی قورئانەوە دەیڵێن (مريب) قسەكانیان لەبارەی قورئانەوە خۆیان دەخاتە ناو شەك وگومانەوە، چونكە بەبێ بەڵگە وهەر لەخۆوە وبەگومانەوە ئەو قسانە دەكەن. تەبەرى: ٢١/ ٤٨٧.
پرسیار: بۆچى كافرەكان خۆيان بڕوايان بەو قسانە نییە كەلەبارەى قورئانەوە دەيكەن؟