قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢١ ٢١



٢٢ ٢٢
ﭿ
٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤


٢٥ ٢٥


٢٦ ٢٦

٢٧ ٢٧


٢٨ ٢٨
ﯿ
٢٩ ٢٩
479
سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 22

وَمَا كُنتُمۡ تَسۡتَتِرُونَ أَن يَشۡهَدَ عَلَيۡكُمۡ سَمۡعُكُمۡ وَلَآ أَبۡصَٰرُكُمۡ وَلَا جُلُودُكُمۡ و

ئەم ئایەتە دوو مانا هەڵدەگرێت، مانای یەكەم: نەتاندەتوانی (ئەو تاوانانەی كەكردووتانە. و) لەگوێچكە وچاو وپێستی خۆتانی بشارنەوە، چونكە ئەو سێ ئەندامەتان هەمیشە لەگەڵدا بوو، بۆیە دژی ئێوە شایەتیان دا. دووەم: سڵتان لەشایەتیدانی گوێچكە وچاو وپێستی خۆتان نەدەكردەوە، چونكە گرنگیتان بەشایەتیدانی ئەو ئەندامانە نەدەدا وگومانتان نەدەكرد كەدژی ئێوە شایەتی بدەن. ابن جزى: ٢/ ٢٩١.
پرسیار: ماناى فيعلى (تستترون)چییە وچ خاڵێكى گرنگى تێدايە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 23

وَذَٰلِكُمۡ ظَنُّكُمُ ٱلَّذِي ظَنَنتُم بِرَبِّكُمۡ أَرۡدَىٰكُمۡ فَأَصۡبَحۡتُم مِّنَ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٢٣

حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: شاوەت وئارەزووەكان دەستەیەك لەخەڵكیان غافڵ كرد، تا وایان لێهات كاتێك لەدونیا كۆچیان كرد یەك كاری چاك وباشیان نەبوو، جا هەر یەكێك لەوانە دەڵێت: گومانی باشم بەپەروەردگاری خۆم هەیە. لەكاتێكدا درۆش دەكات، چونكە ئەگەر گومانی باشی هەبێت كردەوەی چاكیش ئەنجام دەدات. قورتوبى: ١٨/ ٤٠٩ـ ٤١٠.
پرسیار: گومانى باش بەخودا بردن لەچ كاتێكدا پەسەند وبەسوودە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 25

۞وَقَيَّضۡنَا لَهُمۡ قُرَنَآءَ فَزَيَّنُواْ لَهُم مَّا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡ

واتە: چەند شەیتانێكمان بۆ ئامادە كردووە. هەندێكیش دەڵێن: هاونشینانی وامان بەسەردا زاڵ كردوون كەتاوانیان بۆ دەڕازێننەوە، ئەم هاونشینانە بریتین لەدێو وشەیتان، جاری واش هەیە مرۆڤە. قورتوبى: ١٨/ ٤١١.
پرسیار: ئەم ئايەتە نيشانەى ويست وئيرادەى شەڕ بەبەندە باس دەكات، ئەم نيشانەيە چییە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 26

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَسۡمَعُواْ لِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَٱلۡغَوۡاْ فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَغۡلِبُونَ ٢٦

ئەمە خوو وخدەی ئەوانەیە كەخەڵكی بۆ گومڕایی بانگ دەكەن كەدەیانەوێت ئەو كەسانەی كەبەبەڵگەی ڕاستەقینە قسە دەكەن، بەترس وفریودان وهاندان وسكت پێ بكەن ونەهێڵن خەڵكی بەبەڵگەی ڕاست ودروست قسە لەگەڵ یەكتردا بكەن وبگەڕێنەوە بۆ بەڵگەی بەهێز وڕاستەقینە، چونكە دەزانن بەڵگەی كەسانی بەرامبەر بەهێز ونەلەقە. بۆیە بوختانیان بۆ دەكەن وخەڵكیی لێ گومڕا دەكەن وبەو جۆرە لەبەرچاوی هەمووانی ناشیرین دەكەن، هەر كاتێكیش دەسەڵاتیان نەمێنێت وبزانن بەڵگە ڕاستەقینەكان تیشكی درەوشاوەی خۆیان دەهاوێژن، ئەو كاتە دەترسن كەئەو تیشكە ئەو خەڵكدانە بگرێتەوە كەتا سنوورێك خێر وچاكەیان لەلا ماوە، بۆیە پەنا بۆ قسەی قۆڕ وناپەسەند دەبەن وهەرا وهوریا ودەنگەدەنگێك دروست دەكەن (بۆ ئەوەی سەر لەهەمووان بشێوێنن. و). ابن عاشور: ٢٤/ ٢٧٧.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى كام يەك لەفرت وفێڵى ناحەزان دەكات بۆ ئەوەى ڕێگاى ڕاست لەخەڵكى بشارنەوە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 26

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَسۡمَعُواْ لِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَٱلۡغَوۡاْ فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَغۡلِبُونَ ٢٦

ئەم قسەیە جۆرێكە لەشایەتیدان لەلایەن نەیارانەوە، جا ڕۆشنترین وڕاسترین بەڵگە ئەوەیە كەدوژمنان شایەتی بۆ بدەن، ئەوانە هەرگیز دان نانێن بەسەركەوتنی خۆیان بەسەر ئەو كەسەی كەهەقی هێناوە هەتا واز لەهەق نەهێنێت وپشتی تێ نەكات.. كەواتە: مانای قسەكەیان ئاوایە: ئەگەر هەرا وهوریا دروست نەكەن وگوێی بۆ بگرن وبیری لێ بكەنەوە، ئەوا سەرناكەون. سەعدى: ٧٤٨.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە بۆت دەردەكەوێت كەكافرەكان شايەتيەكيان لەبەرژەوەندى هەق داوە، باسى ئەو شايەتيە بكە وچۆنە؟

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 26

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَا تَسۡمَعُواْ لِهَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانِ وَٱلۡغَوۡاْ فِيهِ لَعَلَّكُمۡ تَغۡلِبُونَ ٢٦

(والغوا فيه)ابن عباس دەفەرمووێت: واتە: قاڵەقاڵ ودەنگەدەنگ بكەن. بەمجۆرە یەكتریان تەمێ وئامۆژگاری دەكرد: هەر كاتێك بینیتان موحەممەد(ﷺ) خەریكی قورئان خوێندنە ئێوە بەشیعر گوتن وقسەی پڕوپووچ ودەنگە دەنگ دژی بووەستنەوە. موجاهید دەفەرمووێت: واتە: فیكەی لێ بكەن وچەپڵە لێدەن ودەنگە دەنگ بكەن. زەححاك دەفەرمووێت: واتە: ئەوەندە قسە بكەن تا قسەكانی لێ تێك دەدەن. قورتوبى: ٤/ ٦٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى يەكێك لەڕەوشتەكانى ئەو خراپەكارانە دەكات كەنەياندەهێشت خەڵكى سوود لەپەند وئامۆژگاريیەكانى قورئان وەربگرن، باسى ئەو ڕەوشتە بكە.

سووڕەتی فصلت ئایەتەکان 0 - 29

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ رَبَّنَآ أَرِنَا ٱلَّذَيۡنِ أَضَلَّانَا مِنَ ٱلۡجِنِّ وَٱلۡإِنسِ نَجۡعَلۡهُمَا تَحۡتَ أَقۡدَامِنَا لِيَكُونَا مِنَ ٱلۡأَسۡفَلِينَ ٢٩

خوای گەورە باسی قسەی كافرەكان دەكات، قسەی ئەو كاتەی كەدەچنە دۆزەخەوە، واتە: قسەی ئەو كاتەی كەسزای زۆر گەورە وشوێنی مانەوەی خۆیان دەبینن، یەكسەر بیریان بۆ لای ئەو كەسانە دەچێت كەبوونە هۆكاری گومڕا بوونیان، ئەو كاتە ڕق وكینەیان دەگاتە لوتكە وپێیان خۆشە ئەو كەسانەی كەبوونەتە هۆكاری گومڕا بوونیان، سەختترین سزا بچێژن، بۆیە دەڵێن: (ربنا أرنا اللذين أضلانا).واتە: پەروەردگارا! ئەو دوو چینەمان پیشان بدە كەڕێگەیان لەئێمە گۆڕی. ابن عەتيە: ٥/ ١٤.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە هۆكارى ئەوەى كەدۆزەخيەكان بيانەوێت ئەو مرۆڤ وجنۆكانەى كەبوونەتە هۆكارى گومڕابوونيان، لەژێر پێى خۆياندا ببينن؟