قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٥٠ ٥٠


٥١ ٥١

٥٢ ٥٢
ﭿ
٥٣ ٥٣

٥٤ ٥٤


٥٥ ٥٥



٥٦ ٥٦

٥٧ ٥٧


٥٨ ٥٨
473
سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 50

قَالُوٓاْ أَوَ لَمۡ تَكُ تَأۡتِيكُمۡ رُسُلُكُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِۖ قَالُواْ بَلَىٰۚ قَالُواْ فَٱدۡعُواْۗ وَمَا دُعَٰٓؤُاْ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٍ ٥٠

واتە: وەك چۆن خۆتان بەئارەزووی خۆتان ڕووتان لەپێغەمبەران وەرگێڕا، ئەمڕۆش خۆتان كاری خۆتان بگرنە ئەستۆ ونزا بۆ خۆتان بكەن. ابن عاشور: ٢٤/ ١٦٦.
پرسیار: فەرمان كردن بەسەر هاوەڵپەرستاندا بۆ ئەوەى نزا بۆ خۆيان بكەن، چ پەيوەنديەكى بەئايەتى پێشووەوە هەيە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 50

وَمَا دُعَٰٓؤُاْ ٱلۡكَٰفِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَٰلٍ ٥٠

كوفر هەموو كار وكردەوەیەك پووچەڵ دەكاتەوە ودەبێتە لەمپەریش لەبەرامبەر گیرابوونی نزاكان. سەعدى: ٧٣٩.
پرسیار: هەندێك لەدەستەپاچەيى ولاوازى كافرەكان بەهۆى كوفرەكەيانەوە ناو ببە.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 51

إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيَوۡمَ يَقُومُ ٱلۡأَشۡهَٰدُ ٥١

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: بێگومانە ئێمە پێغەمبەرانمان وئەو كەسانەی كەوا بڕوایان هێناوە، لەژیانی ئەم دونیایەدا ولەوڕۆژەش دا كەشایەتان ڕاس دەبنەوە، یاری دەكەین. و).
(با بزانین یارمەتیدانەكە چۆنە؟ و) ابن عباس دەفەرمووێت: بەزاڵبوون وسەركەوتن. زەححاك دەفەرمووێت: بەبەڵگە، لەقیامەتیشدا بەبەهانە وبیانوو. هەندێكیش دەڵێن: بەتۆڵەسەندنەوە لەدوژمنان لەدونیا ولەقیامەتدا. هەموو ئەم كارانە بۆ پێغەمبەران وباوەڕدارانە، واتە: بەبەڵگە زاڵ دەبن بەسەر نەیارەكانیاندا وخوای گەورە زاڵیان دەكات بەسەر دوژمنانیاندا ودوژمنەكانیان لەناو دەبات، دوای ئەوەش كەكوژران وشەهید كران، خوای گەورە بەتۆڵەسەندنەوە لەدوژمنان یارمەتی باوەڕداران دەدات، وەك چۆن لەتۆڵەی خوێنی حەزرەتی یەحیا پێغەمبەردا(ﷺ) حەفتا هەزار كەسی سەكەت كرد، كەواتە: پێغەمبەران بەیەكێك لەو جۆرانەی كەباسكران، لەلایەن خوداوە یارمەتییان پێ دەگات. بەغەوى: ٤/ ٤٧.
پرسیار: ئايا ئەو يارمەتيەى كەباسكرا تايبەت بەپێغەمبەرانە؟ ئايا ئەو يارمەتيە بەشكانى دوژمنەكانيان كۆتايى پێدێت؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 53

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡهُدَىٰ وَأَوۡرَثۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ ٱلۡكِتَٰبَ ٥٣

ئەم چیرۆكە یەكێكە لەئاشكراترین یارمەتییەكان بۆ پێغەمبەران وبۆ ئەوانەیشی كەباوەڕیان هێناوە، گونجاوترین نموونەیشە بۆ ئەو سەركەوتنەی كەخوای گەورە بۆ پێغەمبەر(ﷺ) وباوەڕدارانی نووسیوە، بێگومان سەركەوتنی حەزرەتی موسا بەسەر فیرعەونا بوو بەهۆی دروستبوونی گەلێكی گەورە كەهەرگیز كەس نەیدەتوانی لەبەرامبەریاندا ڕاست ببێتەوە ولەدژیان بووەستێت، شەریعەتێكی گرنگ وموڵك وخاكێكی گەورەیشی پێ بەخشی، سەركەوتنی پێغەمبەر(ﷺ) وباوەڕدارانیش هەر بەو ئاوا وجۆرە بوو، بەڵكو لەوەش گەورەتر وهێژاتر بوو. ابن عاشور: ٢٤/ ١٦٩.
پرسیار: بۆچى چيرۆكى حەزرەتى موسا ڕوونترين وئاشكراترين نموونەيە بۆ يارمەتيدانى خودا بەباوەڕداران؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 56

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡ إِن فِي صُدُورِهِمۡ إِلَّا كِبۡرٞ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِۚ

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: ئەو كەسانەی لەمەڕ نیشانانی خودا كێشە دەكەن، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیان بۆ هاتبێت -جگە لەفیز، هیچ شتیان لەدڵدا نییە وهەرگیز بەئارەزوو ناگەن. و).
واتە: غرور وفیس وخۆبەگەورەزانینێت كەدەبێتە لەمپەر لەبەر پەیڕەوی كردن وگوێڕایەڵی ئەوان لەتۆ. ابن جزى: ٢/ ٢٨٢.
پرسیار: لەبەر چ هۆكارێك كافرەكان پەيڕەوى لەپێغەمبەر(ﷺ) ناكەن؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 56

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُجَٰدِلُونَ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ سُلۡطَٰنٍ أَتَىٰهُمۡ إِن فِي صُدُورِهِمۡ إِلَّا كِبۡرٞ مَّا هُم بِبَٰلِغِيهِۚ

بۆیە خوای گەورە مشتومڕی بەستەوە بەمشتومڕێ كەبەبێ زانست بكرێت، بۆ ناشیرین كردنی ئەو مشتومڕەی ئەوانە، ئەگینا خۆ هەموو مشتومڕێ لەبارەی ئایەتەكانی خوداوە بكرێت كوێرانەیە وبێ بەڵگەیە، چونكە ئایەتەكانی خوای گەورە هەرگیز پێچەوانەی واقیع وڕاستەقینە نین، ئەم گرێدانە وەك ئەوەیە كەلەم ئایەتەدا هاتووە: ﴿وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِ﴾ [القصص: 50].واته: كێیە گومڕاتر بێت لەو كەسەی كەبەبێ هیچ ڕێنوێنییەك لەلایەن خوداوە پەیڕەوی لەهەوای نەفس دەكات؟ ابن عاشور: ٢٤/ ١٧٣.
پرسیار: بۆچى گوتراوە: مشتومڕ كردن لەبارەى ئايەت ونيشانەكانى خودا بێ بەڵگەيە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 58

وَمَا يَسۡتَوِي ٱلۡأَعۡمَىٰ وَٱلۡبَصِيرُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَلَا ٱلۡمُسِيٓءُۚ قَلِيلٗا مَّا تَتَذَكَّرُونَ ٥٨

لەگەڵ ئەوەدا كەچاوساغی لەكوێری باشترەو ئەوەی كەبەچاوساغەوە چوێنراوە لەوە باشترە كەبەكوێرەوە چوێنراوە، كەچی باسی كوێری پێشخست، چونكە ئەوانەی بەبینەرەوە چوێنراون باوەڕدارەكانن، جا لەبەر ئەوە وێچواندنی كافرەكان بەو هۆیەوە زوتر باسكرا، چونكە حاڵی كەسانێكە كەلەمەڕ ئایەتەكانەوە مشتومڕ دەكەن، ئەو پەند وئامۆژگاریە ڕووی لەوانە. ابن عاشور: ٢٤/ ١٧٨.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەى كەبينايى لەنابينايى باشترە، بەڵام سەرەتا باسى نابينا كرا، بۆچى؟