قورئان
ﯕ
ﱐ
٤١ ٤١ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ٤٢ ٤٢ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
٤٣ ٤٣ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٤٤ ٤٤ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ٤٥ ٤٥ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ﮫ ٤٦ ٤٦ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٤٧ ٤٧ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ٤٨ ٤٨ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ٤٩ ٤٩
وَأُفَوِّضُ أَمۡرِيٓ إِلَى ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ ٤٤ فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُواْۖ
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە لەگەڵ ئەو كەسانەدایە كەكارەكانیان بەخودای گەورە دەسپێرن. ابن جزى: ٢/ ٢٨٢.
پرسیار: لەم ئايەتەدا چ خاڵێكى گرنگ هەيە؟
فَوَقَىٰهُ ٱللَّهُ سَيِّـَٔاتِ مَا مَكَرُواْۖ
واتە: ئەوی لەزیان وئەشكەنجەكان پاراست، دوایی گەڕان بەدوایدا، بەڵام ئەویان نەدییەوە، چونكە كارەكانی خۆی بەخودا سپاردبوو. قورتوبى: ١٨/ ٣٦٣.
پرسیار: كاتێك باوەڕدارانى ناو ماڵى فيرعەون كارەكانيان بەخودا سپارد، چ شتێك ڕوويدا؟
وَحَاقَ بِـَٔالِ فِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ ٱلۡعَذَابِ ٤٥
خنكان لەئاوا (بۆ كافرەكان. و) بۆیە بەسەختترین سزا ناوبراوە، چونكە ئەو كەسەی كەلەئاوا دەخنكێ ماوەیەك بەهۆی هەناسەنەدانەوە سزا دەبینێت، لەو كاتەی كەدێتە سەر ئاو ونوقوم دەبێتەوە وپیل وشەپۆلی دەریا ترس لەگیانیدا دروست دەكات وئەویش دڵنیایە كەدەخنكی ولەناودەچێت، دواتر بەزیندوویی وپێش مردن، یان بەمردوویی دەبێتە خۆراكی قرشەكان ونەهەنگەكان، ئەمەی كەباسكرا سزای خنكانە لەدونیادا، جگە لەوەش لەپاش مردن ناوی لەسەر زاری خەڵكیە وبەخراپە باسی دەكەن ولەو دونیاش هەر سەرشۆڕ وڕیسوایە. ابن عاشور: ٢٤/ ١٥٨.
پرسیار: بۆچى خنكانى ئەو كافرانە بەسەختترين سزا ناوبراوە؟
ٱلنَّارُ يُعۡرَضُونَ عَلَيۡهَا غُدُوّٗا وَعَشِيّٗاۚ وَيَوۡمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ أَدۡخِلُوٓاْ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ أَشَدَّ ٱلۡعَذَابِ ٤٦
ڕۆحەكانیان هەتا قامی قیامەت ئێوران وبەیانیان پیشانی ئاگر دەدرێت، لەڕۆژی قیامەتیشدا ڕۆحەكانیان وجەستەكانیان پێكەوە لەئاگردا كۆ دەكرێنەوە، بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (ويوم تقوم الساعة أدخلوا آل فرعون أشد العذاب)واتە: پڕژانترین وسەختترین سزا (النار يعرضون عليها غدوًا وعشيًا)ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەلەعالەمی بەرزەخا سزا هەیە. ابن كثير: ٤/ ٨٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە بۆ هەبوونى سزاى ناو گۆڕ؟
وَإِذۡ يَتَحَآجُّونَ فِي ٱلنَّارِ فَيَقُولُ ٱلضُّعَفَٰٓؤُاْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُنَّا لَكُمۡ تَبَعٗا فَهَلۡ أَنتُم مُّغۡنُونَ عَنَّا نَصِيبٗا مِّنَ ٱلنَّارِ ٤٧
لەوانەیە قسەی لاوازەكان بەرامبەر بەگەورەكان هەر ڕاستیی بێت، نەك دركە (كینایە) یان نەزیلە ونموونە ومەسەل، چونكە عادەتیان وا بووە لەدونیادا بۆ ڕەهاكردنی گرێ كوێرەی ژیانیان ولابردنی كێشەكان پەنایان بۆ ئەو گەورانە دەبرد، بۆیە لەوێش وا گومان دەبەن كەهەر ئەوان گەورە وكاربەدەستی ئەوانن، هەر بۆیە گەورە وبەرپرسەكان لەوێ بەجۆرێك وەڵام دەدەنەوە كەئەوە ڕوون دەكەنەوە كەئەوانیش وەك شوێن كەوتووانەكانی خۆیان بێ دەسەڵات ولاوازن ودەستیان خاڵیە وهیچیان پێ ناكرێت ودەڵێن: (إنا كل فيها) واتە: ئەگەر بمانتوانیایە كێشە وئارێشەی ئێوە حل بكەین، ئەوا كێشە وئارێشەی خۆمانمان حەل دەكرد. لەوانەشە ئەو لاوازانە ئەوێ ڕۆژێ ئەو قسانە لەڕووی تانەدان ودركە وبەمەبەستی سەركۆنە كردن بكەن، واتە: ئێوە ئێمەتان بۆ شیرك وهاوەڵپەرستی بانگ كرد وئێمەتان توش كرد، ئێستا ئێمە گرفتاری سزای ئاگرین، دەی ئێستە دەتوانن ئێمە لەم ئاگرە ڕزگار بكەن؟ ابن عاشور: ٢٤/ ١٦١.
پرسیار: قسەى لاوازەكان بۆ گەورەكان كەلەم ئايەتەدا باسكراوە، چ سوودێكى هەيە وبەچ مەبەستێك دەكرێت؟
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُوٓاْ إِنَّا كُلّٞ فِيهَآ إِنَّ ٱللَّهَ قَدۡ حَكَمَ بَيۡنَ ٱلۡعِبَادِ ٤٨
ئەم ئایەتە مایەی پەند وئامۆژگارییە بۆ گەورەكان وڕێبەرانی هەر گەلێك.. چونكە ئەگەر كار وكردەوە هەڵەكانیان چ ئەوانەی كەپەیوەندی بەخۆیانەوە هەیە وچ ئەوانەش پەیوەندی بەگەلەكانیانەوە هەیە، ئەگەر لەسەر بنەمای زانست بەپێشهاتەكان بێت، ئەوە بێگومان شیاوی ئەوەن هەم لەدونیادا وهەم لەقیامەتدا ڕیسوا وسەرشۆڕ بكرێن ولەقیامەتیشدا سزاكەیان چەند قات بكرێتەوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَيَحۡمِلُنَّ أَثۡقَالَهُمۡ وَأَثۡقَالٗا مَّعَ أَثۡقَالِهِمۡ﴾ [العنكبوت: 13]واتە: باری گرانی خۆیان وباری گرانی خەڵكی دیش (واتە: ئەوانەی كەشوێنیان كەوتبوون) لەگەڵ باری گرانی خۆیاندا هەڵدەگرن. ئەگەریش لەسەرەنجامی تاوانی خۆیان وهەڵەكانیان بێ ئاگان ولەگەڵ ئەوەشدا دەچنە ژێر باری بەرپرسێتی وشیاوی هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارەتیە نین وناتوانن كاروبار بەڕێوە ببەن وبەبێ بیركردنەوە ولەخۆڕا وكوێرانە شانیان داوەتە ژێر بەرپرسیارێتی وتوشی هەڵە وكەموكورتی بوونەوە، بێگومان ئەو كاتە بەر سەركۆنە دەكەون ولۆمە دەكرێن. ابن عاشور: ٢٤/ ١٦٣.
پرسیار: لەم ئايەتەوە چ پەند وئامۆژگاريیەك بۆ ڕێبەران ودەسەڵاتداران هەيە؟
وَقَالَ ٱلَّذِينَ فِي ٱلنَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ٱدۡعُواْ رَبَّكُمۡ يُخَفِّفۡ عَنَّا يَوۡمٗا مِّنَ ٱلۡعَذَابِ ٤٩
ئیزافەكرانی وشەی (رب) بۆ لای ڕاناوی كۆ، جۆرێكە لەهاندان بۆ نزا ودۆعا كردن، واتە: گومانی ئەوە زۆرە كەنزای ئێوە گیرا ببێت، هەر لەبەر ئەوەش كەگومان دەبەن كەنزای فریشتەكان باشتر وخێراتر گیرا ببێت داوا دەكەن كەیەك ڕۆژ لەسزاكەیان كەم بكرێتەوە، ئەم نزایە لەوە باشترە كەلەسەرگەورەكانیان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی سزای ئاگریان لەسەر سووك بكرێت. ابن عاشور: ٢٤/ ١٦٤.
پرسیار: ئيزافە كرانى وشەى (رب) بۆ لاى ڕاناوى كۆى (كم) چ خاڵێكى گرنگى لەخۆ گرتووە؟