قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٣٤ ٣٤

ﭿ
٣٥ ٣٥

٣٦ ٣٦



٣٧ ٣٧

٣٨ ٣٨


٣٩ ٣٩


٤٠ ٤٠
471
سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 34

وَلَقَدۡ جَآءَكُمۡ يُوسُفُ مِن قَبۡلُ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا زِلۡتُمۡ فِي شَكّٖ مِّمَّا جَآءَكُم بِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا هَلَكَ قُلۡتُمۡ لَن يَبۡعَثَ ٱللَّهُ مِنۢ بَعۡدِهِۦ رَسُولٗاۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَنۡ هُوَ مُسۡرِفٞ مُّرۡتَابٌ ٣٤

زانی كەپەند وئامۆژگاری سوودێكی كەمی هەیە وئەوانە سوورن لەسەر بەدرۆخستنەوەی حەزرەتی موسا، بۆیە ئەوانی لەسەر ڕەفتاری كۆن وڕابردوو سەركۆنە كرد ووەبیری هێنانەوە كەلەنەوە وتۆرەمەی خەڵكدانێكن كەئەو دەمەی حەزرەتی یوسف بەڵگەی ڕۆشن وڕوونی بۆ هێنان باوەڕیان بەحەزرەتی یوسف نەهێنا، كەواتە بەدرۆخستنەوەی ڕێنوێنیكارانی ڕێگای هەق وڕاستەقینە لەناو ئەواندا بووە بەخوو وخدە ولەباوانەوە بۆ ڕۆڵەكان دەگوازرێتەوە. ابن عاشور: ٢٤/ ١٣٨.
پرسیار: پەيوەندى ئەم ئايە لەگەڵ ئايەتەكانى ڕابردوودا چییە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 35

كَبُرَ مَقۡتًا عِندَ ٱللَّهِ وَعِندَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ

بەندە باوەڕدارەكانیش بەهۆی ئەوەی لەگەڵ پەروەردگاران زۆر بەسەختی لەو كارە زویر وتوڕەن وبەناپەسەندی دەزانن. ئەمانە بەندەی هەڵبژێردراوی خوای گەورەن، كەواتە زویربوونی ئەوان بەڵگەیە لەسەر ناپەسەندی ئەو كەسەی كەخەشمی لێ گیراوە. سەعدى: ٧٣٨.
پرسیار: هەر كەسێك بەر خەشمى زانايان وپياوچاكان بكەوێت ئەوە بارودۆخێكى باشى نییە ودەبێت قەرەبووى ڕابردوو بكاتەوە، ئەم بابەتە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 37

أَسۡبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبٗاۚ

كاتێك فیرعەون لەناو دارودەستەكەیدا گوتی: (فأطَّلِع إلى إله موسى)ئەم قسەیەی ئەو ئەوەی لێ دەردەكەوێت كەدانی بەخودای حەزرەتی موسادا ناوە، بۆیە بەپەلە بەخۆیدا چوویەوە وگوتی:(وإني لأظنه كاذبًا).ابن عەتيە: ٤/ ٥٦٠.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان سەرەتاى ئايەتەكە وڕستەى (وإني لأظنه كاذبًا)دا هەيە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 37

أَسۡبَٰبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّي لَأَظُنُّهُۥ كَٰذِبٗاۚ وَكَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِفِرۡعَوۡنَ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَصُدَّ عَنِ ٱلسَّبِيلِۚ وَمَا كَيۡدُ فِرۡعَوۡنَ إِلَّا فِي تَبَابٖ ٣٧

فیرعەون بۆیە ڕستەی (وإني لأظنه كاذبًا)ـی گوت، تا هامان ودارودەستەكەیان وا گومان نەبەن كەبانگەوازەكەی حەزرەتی موسا دڵنیایی ئەوی سەبارەت بەئایین وپەرستراوەكانی لاواز كردووە ودەیەوێت بەدوای بەڵگە بگەڕێت وبیر لەقسەكانی حەزرەتی موسا بكاتەوە، جا فیرعەون دڵنیایی دا بەوان كەئەو جگە لەنەفی كردنی بانگەشەكەی حەزرەتی موسا بەبەڵگەی بینراو زیاتر هیچ مەبەستێكی نییە. ابن عاشور: ٢٤/ ١٤٧.
پرسیار: خۆپارێزى فيرعەون بەگوتنى ڕستەى (وإني لأظنه كاذبًا)چ سەرنجێكى تێدايە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 37

وَمَا كَيۡدُ فِرۡعَوۡنَ إِلَّا فِي تَبَابٖ ٣٧

ئەم كارە بۆیە بە(كید) ناوبرا، چونكە ڕواڵەتی كارەكەی مەبەست نەبوو، بەڵكو فیرعەون ویستی ئەو گومانە بخاتە ناو دڵی خەڵكەوە كەحەزرەتی موسا درۆ دەكات. ابن عاشور: ٢٤/ ١٤٨.
پرسیار: بۆچى دروست كردنى كۆشكە بەرزەكە بەفەرمانى فيرعەون بە(كيد) ناوبراوە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 37

وَمَا كَيۡدُ فِرۡعَوۡنَ إِلَّا فِي تَبَابٖ ٣٧

فرتوفێڵی فیرعەون بۆ ئاگاداربوون لەپەرستراوی حەزرەتی موسا جگە لەزیان وبەفیڕۆدانی سەروەت وسامان، هیچ سوودێكی نەبوو، چونكە ئەو دارایی وبودجەیەی بۆ دروستكردنی ئەو كۆشكەی دابین كرد، بەفیڕۆ چوو، ئەویش (واتە: فیرعەون. و) بەنیازی خۆی نەگەیشت، دەی ئەمەش پڕایی زیان وماڵ بەفیڕۆدانە. تەبەرى: ٢١/ ٣٨٨.
پرسیار: (تباب) يانى چى؟ بۆچى سەبارەت بەفێڵى فيرعەون گوتراوە كەلە(تباب) دايە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 39

يَٰقَوۡمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا مَتَٰعٞ وَإِنَّ ٱلۡأٓخِرَةَ هِيَ دَارُ ٱلۡقَرَارِ ٣٩

واتە: هەندێكی كەم سوود وەردەگرن، دواتر نامێنێت ولەناودەچێت (دار القرار)واتە: سەرای نیشتەجێ بوون ومانەوەی هەمیشەیی، مەبەست بەهەشت ودۆزەخە، چونكە هەرگیز لەناو ناچن. قورتوبى: ١٨/ ٣٦١.
پرسيار: ئەو پياوە باوەڕدارە چۆن بەباسكردنى حەقيقەتى دونيا وقيامەت خەڵكى بۆ خواپەرستى دەعوەت كرد؟