قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٨ ٨

٩ ٩


ﭿ ١٠ ١٠


١١ ١١


١٢ ١٢

١٣ ١٣

١٤ ١٤


١٥ ١٥

١٦ ١٦
468
سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 8

رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٨

ئاماژەیە بەوەی كەمرۆڤ لەهاوڕێیەتی هاوسەر وڕۆڵە ودۆستەكانی چێژ وەردەگرێت وگەیشتن بەوانە خێر وچاكەیەكی زیادەیە كەلەدەرەوەی خێر وچاكەكانی خۆیەتی ودەستی كەوتووە، وەك چۆن فریشتەكان نزای خێر بۆ باوەڕداران ودایك وباوكی چاكی باوەڕداران وهاوسەرانی چاك وڕۆڵە چاكەكانی باوەڕداران دەكەن. سەعدى: ٧٣٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە مرۆڤى هانداوە بۆ هاونشينى پياوچاكان، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 8

رَبَّنَا وَأَدۡخِلۡهُمۡ جَنَّٰتِ عَدۡنٍ ٱلَّتِي وَعَدتَّهُمۡ وَمَن صَلَحَ مِنۡ ءَابَآئِهِمۡ وَأَزۡوَٰجِهِمۡ وَذُرِّيَّٰتِهِمۡۚ

واتە: ئەمانە لەگەڵ ئەواندا لەیەك شوێندا كۆدەكەینەوە، تا بەهۆی كۆبوونەوەیان لەیەك شوێندا چاویان ڕوون بێتەوە (واتە: خۆشحاڵ ببن. و). ابن كثير: ٤/ ٧٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا تەنها باسى باوكان ودايكان وهاوسەران وڕۆڵەكان كرا؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 8

إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ٨

(العزيز):زاڵ بەسەر هەموو شتێكدا، لەسۆنگەی دەسەڵاتی خۆتەوە لەتاوانان خۆش دەبیت وترس وگرفتارییان لەسەر لادەبەیت وئەوانە بەرەو لای هەموو چاكە وخۆشییەكان ڕەوانە دەكەیت. (الحكيم):زاتێك كەهەر شتێك لەجێگای شیاوی ئەو شتە دادەنێت، كەواتە: ئەی پەروەردگاری ئێمە! ئێمە شتێكمان لەتۆ ناوێت كەپێچەوانە ودژی حیكمەت ودانایی تۆ بێت، لێخۆشبوون لەباوەڕداران یەكێكە لەحیكمەتەكانی تۆ، لەسەر زاری پێغەمبەرانت ئەو هەواڵەت بەئێمە ڕاگەیاندووە وفەزڵ وبەخششی تۆش هەر ئەوە دەخوازێت. سەعدى: ٧٣٢.
پرسیار: بۆچى نزاى فريشتەكان بەهەردوو سيفەتى (العزيز الحكيم)كۆتايى هاتووە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 10

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنَادَوۡنَ لَمَقۡتُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُ مِن مَّقۡتِكُمۡ أَنفُسَكُمۡ إِذۡ تُدۡعَوۡنَ إِلَى ٱلۡإِيمَٰنِ فَتَكۡفُرُونَ ١٠

(مقت) كینەیەكی زۆرە كەبەهۆی تاوانەوە یان عەیب وعارەوە دێتە بەرهەم، كاتێك كافرەكان دەچنە ناو دۆزەخەوە زۆر ڕق ئەستوور دەبن وكینەیان زۆرە، واتە كاتی چوونە دۆزەخ كینەیان بەرامبەر یەكتر زۆرە ودەبنە دوژمنی یەكتر، لەوانەشە هەریەك لەو كافرانە ببێتە دوژمنی خۆی، كەواتە فریشتەكان بەم جۆرە بانگیان دەكەن: خەشمی خوا لەئێوە لەدونیادا بەهۆی كوفرەكەتانەوە گەورەترە لەو دوژمنایەتیەی كەئەمڕۆ لەناو یەكدا هەتانە. ابن جزى: ٢/ ٢٧٧.
پرسیار: كافرەكان چۆن لەدۆزەخدا دەبنە دوژمنى يەكترى؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 11

قَالُواْ رَبَّنَآ أَمَتَّنَا ٱثۡنَتَيۡنِ وَأَحۡيَيۡتَنَا ٱثۡنَتَيۡنِ فَٱعۡتَرَفۡنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلۡ إِلَىٰ خُرُوجٖ مِّن سَبِيلٖ ١١

(أمتنا اثنتين وأحييتنا اثنتين): داننان بەزیندووبوونەوە بەكامڵترین وتێر وتەواترین شێوەیە، ئومێدیان هەیە لەو خەشمە ڕزگاریان ببێت كەخودا لێی گرتوون، ئەوانە بانگ كرابوون بۆ ئایینی ئیسلام، بەڵام كوفریان هەڵبژارد.. ئەگەر پرسیار بكرێت: ئەو قسەیەیان كەدەڵێن: (أمتنا اثنتين وأحييتنا اثنتين) چۆن چۆنی داننانە بەتاواندا؟ وەڵامەكەی ئەمەیە: ئەوان باوەڕیان بەزیندووبوونەوە نەبوو، بەڵام كاتێك دەبینن مردن وزیندووبوونەوەیان دووبارە بووەتەوە، بۆیان دەردەكەوێت كەخوای گەورە دەتوانێت مردووان زیندوو بكاتەوە، بۆیە دان دەنێن بەتاوانەكانی خۆیاندا، مەبەست لەم تاوانانە ئینكاری كردنی زیندووبوونەوە وئەو تاوانانەیە كەبەو هۆیەوە توشی بوون، چونكە هەر كەسێك باوەڕی بەسەرای ئاخیرەت نەبێت شەرمی دەشكێ وخۆی توشی هەموو تاوانێك دەكات (و لەهیچ تاوانێك سڵ ناكات وناپرینگێتەوە. و). ابن جزى: ٢/ ٢٧٨.
پرسیار: بەسەرنجدان لەم ئايەتە باسى ئەوە بكە كەباوەڕنەبوون بەزيندووبوونەوە وڕۆژى دوايى وبيروباوەڕى نابەجێ وگەندەڵ، هۆكارى ئەوەن مرۆڤ توشى تاوان ببێت.

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 15

يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ

(يلقي الروح): نیگا وسرووش دەنێرێت، بۆیە نیگا وسرووش بەگیان (ڕۆح) ناو براوە، چونكە هۆكاری زیندووبوونەوەی دڵەكانە. بەغەوى: ٤/ ٣٨.
پرسیار: بۆچى نيگا وسرووش بەگيان ناوبراوە؟

سووڕەتی غافر ئایەتەکان 0 - 15

يُلۡقِي ٱلرُّوحَ مِنۡ أَمۡرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ لِيُنذِرَ يَوۡمَ ٱلتَّلَاقِ ١٥

(يوم التلاق) واتە: ڕۆژی قیامەت، چونكە ئەوێ ڕۆژێ هەمووان یەكتر دەبینن. هەندێكیش دەڵێن: دانیشتوانی ئاسمان وزەوی یەكتر دەبینن. هەندێكی تریش دەڵێن: هەمووان بەخزمەت پەروەردگار دەگەن وچاویان پێی دەكەوێت. ابن جزى: ٢/ ٢٧٨.
پرسیار: (يوم التلاق)چییە؟ بۆچى بەم ناوە ناونراوە؟