قورئان
ﯔ
ﱐ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٧٥ ٧٥
ﯕ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ٣ ٣ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ٤ ٤ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ
ﮣ ﮤ ٥ ٥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٦ ٦ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ
ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ٧ ٧
وَقِيلَ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٥
(واتە: گوترا الحمدلله رب العالمین. دیار نییە كێ گوتویەتی: الحمدلله رب العالمین. و) ناوی بێژەری ئەم سوپاسە لابراوەو دیاری نەكراوە، بەڵكو هەمووان لەپەسڵاندا ستایشی ئەو بڕیارە دەكەن كەبڕیاری پێداوە، واتە: ئەوانەی كەلەئاسمانەكان وزەویدا، ئەوانەی چاك وئوانەیشی خراپن، مرۆڤەكان، جنۆكەكان، تەنانەت دۆزەخییەكانیش سوپاس وستایشی خوای گەورە دەكەن.. وەك بڵێی هەموو بوونەوەر ئەم سوپاس وستایشەی خوایان لەسەر زارە. ابن القيم: ٢/ ٤٠٣.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا فيعلى (قيل) بەبنا مجهول هاتووە وديار نییە كێ دەڵێت: الحمدلله رب العالمين؟
وَقِيلَ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٧٥
واتە: تەواوی بوونەوەر، چ زماندار وچ بەستە زمان، هەمووان دێنە قسە ولەهەمبەر دادگەری وداوەری خوای گەورە، سوپاس وستایشی دەكەن، بۆیە بێژەری ئەم سوپاس وستایشە لەئایەتەكەدا دیاری نەكراوە وبەڕەهایی باسكراوە، بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئەوەی كەتەواوی دروستكراوەكان سوپاس وستایشی خوای گەورە دەكەن. ابن كثير: ٤/ ٧٠.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا جياتى وشەى (قالوا) وشەى (قيل) بەكارهاتووە؟
تَنزِيلُ ٱلۡكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ٢
وەسف كردنی خودا بەهەردوو سیفەتی (العزيز العليم) ئاماژەیە بەوەی كەئەوانەی ئینكاری دابەزینی قورئان دەكەن، لەلایەن خوداوە شكست دەدرێن وخوای گەورە دەزانێت بەوەی كەلەناو دڵی خۆیاندا حەشاریان داوە ولەبارەی ئەو شتانەوە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكات، جگە لەوەش ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەقورئان كەلامی زاتێكی بەهێز وبەدەسەڵات وداناو زانایە، كەواتە: جگە لەخوا هیچ كەسێكی تر توانای ئەوەی نییە كەقورئان دابەزێنێت. ابن عاشور: ٢٤/ ٧٩.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەهەردوو سيفەتى (العزيز العليم) كۆتايى هاتووە؟
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ شَدِيدِ ٱلۡعِقَابِ
مرۆڤی تاوانباری تەوبەكاری خستە نێوان دوو سۆز ومیهرەبانییەوە: یەكیان ئەوەیە كەتەوبەكەی وەردەگیرێت ودەیكاتە خواپەرستی بۆی، دووەم ئەوەی كەبەهۆی تەوبەكەیەوە ئەو تاوانانە دەسڕێتەوە كەتەوبەی لێكردووە ولەكردنیان پەشیمانە، وا دەیشواتەوە ودەڵێی هەرگیز ئەو تاوانەی نەكردووە، ئەمەش فەزڵ ومیهرەبانییەكە لەلایەن خوداوە. ابن عاشور: ٢٤/ ٨٠.
پرسیار: بۆچى (قابل التوب) بەپيتى بادانەوە ـ وبا دراوەتەوە سەر (غافر الذنب)؟
غَافِرِ ٱلذَّنۢبِ وَقَابِلِ ٱلتَّوۡبِ
ئەمە وەك ئەو ئایەتەیە كەدەفەرمووێت:(نبئ عبادي أني أنا الغفور الرحيم*وأن عذابي هو العذاب الأليم)الحجر: ٤٩ - ٥٠. واته: ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! خەبەر بدە بەعەبدەكانم كەهەر خۆمم لەگوناهان دەبوورم ودلۆڤانم * بەڕاستی جەزرەبە وئازاریشم زۆر بەژانە. ئەم دوو سیفەتەی كەباسكراوە لەزۆر ئایەتێكی قورئاندا بەرچاو دەكەون، بۆ ئەوەی بەندەكان لەنێوان ترس وئومێد (الخوف والرجا)دا بمێننەوە. ابن كثير: ٤/ ٧١.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا ولەزۆر ئايەتى تردا هەردوو سيفەتى (الغفران والعقاب) لەپاڵ يەكدا باسكراون؟
مَا يُجَٰدِلُ فِيٓ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَا يَغۡرُرۡكَ تَقَلُّبُهُمۡ فِي ٱلۡبِلَٰدِ ٤
(فلا يغررك تقلبهم في البلاد):خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەی پێغەمبەر(ﷺ) كار وچالاكی ومانەوە وبەقای ئەوانە لەناو شارەكاندا لەگەڵ ئەوەی كەكافر وسپڵەن، تۆ فریو نەدات! واتە: وا گومان نەبەی كەئەوانە لەسەر هەقن بۆیە ماونەتەوە ولەشار وگوندەكاندا هاتووچۆ دەكەن وچالاكیان هەیە ولەگەڵ ئەوەدا كەكافرن وكوفر دەكەن توشی سزا وخەشمی بەلەز وبەپەلەی پەروەردگار نەهاتوون، ئێمە لەبەر ئەوانە مۆڵەتی ئەوانمان نەداوە، بەڵكو مەبەستمان ئەوەیە كەماوەی دیاریكراو بگاتە كۆتایی، كەواتە بێگومان بەلەوەی كەسزای پەروەردگار دەیانگرێتەوە. تەبەرى: ٢١/ ٣٥٢.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەى كافرەكان كوفر دەكەن كەچى خواى گەورە مۆڵەتيان پێ دەدات ولەناز ونيعمەتى خۆى بێ بەشيان ناكات؟
ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ
ئەگەر پرسیار بكرێت: بۆچی ڕستەی (وَيُؤۡمِنُونَ بِهِ) باسكراوە، لەكاتێكدا بیروباوەڕی ئەو فریشتانەی كەهەڵگری عەرشن وئەو فریشتانەش كەلەدەوروبەری عەرشدان جێی گومان وجێگای مشتومڕ نییە؟ وەڵامەكەی ئەمەیە: ئەم ڕستەیە بۆ باسكردن ودەرخستنی فەزڵ وگەورەیی بیروباوەڕ وئیمان باسكراوە. ابن جزى: ٢/ ٢٧٦.
پرسیار: بۆچى ڕستەى (وَيُؤۡمِنُونَ بِهِ) لەئايەتەكەدا باسكراوە؟ خۆ ئيمان وباوەڕى فريشتەكانى عەرش هەڵگر وئەوانەى دەوروبەرى عەرش جێى گومان ومشتومڕ نيە؟