قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٤٨ ٤٨


٤٩ ٤٩

ﭿ ٥٠ ٥٠


٥١ ٥١


٥٢ ٥٢


٥٣ ٥٣

٥٤ ٥٤


٥٥ ٥٥

ﯿ ٥٦ ٥٦
464
سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 48

وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٤٨

فیعلی (كسبوا)بۆیە هەڵبژێردراوە وفیعلی (عملوا) نەگوتراوە، بۆ ئەوەی سكاڵای ئەوان لەدەست سزا كۆتایی پێ بێت، بەوەی كەبگوترێت: ئەوانە خۆیان سزایان كەسب كردووە وبەدەستیان خستووە. وەك چۆن كەمێك لەمەوپێش هەر لەم سورەتەدا لەئایەتێكی تردا دیسان فیعلی (كسب) باسكرا نەك (عمل)، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُواْ مَا كُنتُمۡ تَكۡسِبُونَ﴾ [الزمر: 24]ابن عاشور: ٢٤/ ٣٤.
پرسیار: بۆچى جياتى فيعلى (عملوا) فيعلى (كسبوا) باسكراوە؟

سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 49

فَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَانَا

لەم ئایەتەدا ئەو ڕاستیە باسكراوە كەكافرەكانی قوڕەیش بڕوایان بەپەروەردگارێتی خودا هەبوو، كەواتە لەكۆمۆنیستە كافرەكان باشترن كەبەهیچ جۆرێكی بڕوایان بەخودا نییە. جەزايرى: ٤/ ٤٩٨.
پرسیار: بۆچى هاوەڵپەرستەكانى سەردەمى قوڕەيش لەهەندێك لەكافرەكانى ئەم سەردەمە باشترن؟

سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 49

قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۢ

دوو شیمانە (احتمال) هەیە، شیمانەی ڕوون وئاشكراتر ئەوەیە كەبەهۆی زانستێكەوە لەلایەن خۆمەوە، سەروەت وسامانم پێ دراوە. شیمانەی دووەمیش ئەوەیە كەبەهۆی زانستی خوداوە كەشیاوی ئەوەم پێم بدرێت. ابن جزى: ٢/ ٢٧١.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئەم ئايەتە ئاماژەيە بەلەخۆباييبوونى هەندێك مرۆڤى زەنگين ودەوڵەمەند.

سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 49

ثُمَّ إِذَا خَوَّلۡنَٰهُ نِعۡمَةٗ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۢ بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٤٩

واتە: بەهۆی زانستێكەوە لەلایەن خودا كەمن شیاوی ئەوەم. موقاتیل دەفەرمووێت: بەهۆی ئەو خێر وچاكەیەی كەهەمە وخودا لێی ئاگادارە...(بل هي فتنة)واتە: ئەم ناز ونیعمەتە تاقیكردنەوە وجەڕباندنێكە لەلایەن پەروەردگارەوە (بۆ ئەوەی وردە وردە ئەو مرۆڤە بەرەو سزا ڕابكێشێ). بەغەوى: ٤/ ٢١.
پرسیار: ئايا هەموو ناز ونيعمەتێك بۆ مرۆڤ چاكە؟ بەپێى ئايەتەكە ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 49

بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٤٩

(ولكن أكثرهم لا يعلمون)كەواتە: بەڵا وتاقیكردنەوە بەبەخشش هەژمار دەكەن، جا لەبەر ئەوەی شتێكی چاك دەكرێت هۆكاری خێریش بێتت وببێت بەهۆكاری خراپەش، لەوان تێكەڵ بووە وسەریان لێی دەرناچێت. سەعدى: ٧٢٧.
پرسیار: بۆچى ناز ونيعمەت مايەى زيانە بۆ مرۆڤى نەفام ونەزان وغافڵ؟

سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 52

أَوَ لَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٥٢

واتە: فراوانی یان سنوورداربوونی ڕزق وڕۆزی، پەیوەندی بەدانایی وسۆز ومیهرەبانی خوداوە هەیە، بەوەی كەخوای گەورە لەهەمووان شارەزاترە بەكاروباری بەندەكانی، چونكە ئەگەر ڕزق وڕۆزیەكەیان سنووردار بوو ئەوە لەمیهرەبانی خوداوە سەرچاوەی گرتووە، چونكە ئەگەر ناز ونیعمەتی بێ شوماری پێ بەخشیبان بێگومان فەساد وگەندەڵی زۆریان لەسەر زەویدا بڵاو دەكردەوە، كەواتە: لەم بابەتەوە خوای گەورە بەرژەوەندی دین وئایینی ئەوانی دەوێت، ئەو ئایین ودینەی كەمایەی ڕزگاری وخۆشبەختیە. سەعدى: ٧٢٧.
پرسیار: بۆچى سنوورداركردنى ڕزق وڕۆزى وكەمبوونەوەى ڕزق وڕۆزى، يەكێكە لەهۆكارەكانى سۆز وبەزەيى خودا بۆ بەندەكانى؟

سووڕەتی زمر ئایەتەکان 0 - 53

۞قُلۡ يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ أَسۡرَفُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ٥٣

ئەو ئایەتانەی پێشوو هێندە باسی هەڕەشە وگوڕەشەی تێدابوو كەترس ولەرزی خستووەتە ناو دڵی ئەوانەی كەدەیبیستن، هەرچەندە وا پیشانیش بدەن كەزۆر بەلایانەوە گرنگ نییە، بەڵام ئەم ئایەتانە هێندە كاریگەرن كەبەتەواوی لەوە نائومێد دەبن كەكەسێك ڕزگاریان بكات، بەڵام دیسانەوە خودای مەزن ئومێد لەدڵیان زیندوو دەكاتەوە بۆ ئەوەی هەر كاتێك ویستیان وپێیان خۆشبوو بەرەو كەناراوەكانی ڕزگاربوون بڕۆن، قورئانی پیرۆز عادەتی وایە كەنەفسەكان بەهاندان وبەترساندن دەرمان دەكات. ابن عاشور: ٢٤/ ٣٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە چ پەيوەندييەكى بەئايەتەكانى پێشووەوە هەيە؟