قورئان
ﯔ
ﱏ
ﭞ ﭟ ١٢ ١٢ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
١٣ ١٣ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ١٤ ١٤ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ١٥ ١٥ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ١٦ ١٦
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ١٧ ١٧ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ١٨ ١٨
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ١٩ ١٩
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ٢٠ ٢٠ ﯼ ﯽ
ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ
ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ
ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ٢١ ٢١
قُلۡ إِنِّيٓ أُمِرۡتُ أَنۡ أَعۡبُدَ ٱللَّهَ مُخۡلِصٗا لَّهُ ٱلدِّينَ ١١ وَأُمِرۡتُ لِأَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ١٢
ئەگەر كەسێك بپرسێت: بۆچی لەم دوو ئایەتەدا فیعلی (أمرت) دووبارە بوویەوە، لەكاتێكدا لەهەردوو ئایەتەكەدا هەر یەك مانایان هەیە؟ وەڵامەكەی بەمجۆرەیە: یەكەمیان بەمانای فەرمانە بەخواپەرستی وئیخلاس، دووەمیشیان فەرمانە بەپێشڕەوی وپێشكەوتن بەرەو ئایینی ئیسلام، كەمانای ئەم دووانە لێك جیاوازن. ابن جزى: ٢/ ٢٦٦.
پرسیار: دووبارە بوونەوەى فيعلى (أمرت) لەم دوو ئايەتەدا هانمان دەدا بۆ دوو كارى جياواز، ئەو دوو كارە جياوازە چين؟
وَأُمِرۡتُ لِأَنۡ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ ١٢
چونكە من بانگخواز وڕێ پیشاندەری خەڵكم، كەوایە پێش هەمووان دەبێت خۆم كار بەو شتانە بكەم كەفەرمانی پێ دەكەم ویەكەمین باوەڕدار وموسڵمان بم، ئەمە دەبێت بێسۆ وبێگومان لەلایەن خودی پێغەمبەر(ﷺ) وئەوانەی كەدەڵێن: شوێن پێی ئەومان هەڵگرتووە، جێبەجێ بكرێت. سەعدى: ٧٢١.
پرسیار: بەپێى ئايەتەكە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەئايينى ئيسلام خەڵكى هانداوە بۆ ئەوەى زۆر بەهێز وپتەوى دەست بەئايينەوە بگرن.
قُلۡ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: ئەتۆ بێژە: هەر ئەوانە زیانبارن كەلەڕۆژی قیامەتدا خۆشیان وكەسوكاریشیان دەدۆڕێنن. و).
واتە: لەیەكتری جوێ بوونەتەوە، هەرگیز دیدار وسەردان لەگەڵ یەكدا ناكەن، ئیتر جیاوازی نییە ئاخۆ ماڵ ومنداڵەكانیان چووبنە بەهەشتەوە وئەوان خۆیان چووبنە دۆزەخەوە، یان هەر هەموویان چووبنە دۆزەخەوە، نە لەگەڵ یەكدا كۆدەبنەوە نە دڵخۆش دەبن. ابن كثير: ٤/ ٤٩.
پرسیار: ئەگەر تاوانباران خۆيان وماڵ ومنداڵيان بچنە دۆزەخەوە، لەپاڵ يەكدا دەحەسێنەوە وخۆشحاڵ دەبن؟
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ
ابن عباس دەفەرمووێت: واتە: كەسێك كەقسەی ناپەسەند وناخۆش دەبیستێت، ئەو كاتە قسەی جوان بەسەر زماندا دەهێنێت، خۆی لەقسەی ناپەسەند دەپارێزێت. هەندێكی تر دەڵێن: هەم قورئان دەبیسێ وهەم قسەی تر، ئەو كاتە ئەو پەیڕەوی لەقورئان دەكات. قورتوبى: ١٨/ ٢٦٠.
پرسیار: مەبەست چییە لەبيستنى قسەكان وپەيڕەوى كردنيان لەچاكترين قسە؟
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ١٨
وشەی (قول) لەم ئایەتەدا (لە ڕێزمانی عەربیدا پێی دەڵێن. و) اسم الجنس، هەموو قسەیەك دەگرێتەوە، واتە: قسەكان دەبیستن تا لێكیان جیا بكەنەوە بزانن كار بەكامیان بكەن وخۆیان لەكامەیان بپارێزن، كەواتە بەوشیاری ودووربینییەوە پەیڕەوی لەباشترین وجوانترین قسە دەكەن، قسەی جوان بەڕەهایی باسكراوە، واتە: هەم فەرموودەی خودا وهەم فەرموودەی پێغەمبەری خودا(ﷺ)، وەك خوای گەورە هەر لەم سورەتەدا دەفەرمووێت: (اللَّهُ نزلَ أَحسَنَ الحَدِيثِ كِتَابًا مُتَشَابِهًا)واتە: خوا چاكترین قسەی ناردووەتە خوارەوە، كتێبێك كەقسەكانی لەجوانیدا وەكو یەكن. كەواتە: ئەو كەسەی قسەی پەسەند وناپەسەند لێك جیا نەكاتەوە، ئەوە ئەو كەسە عەقڵی سالم وتەواو نییە، یان كەسێك قسەی چاك وناچاك لێك دەكاتەوە، بەڵام هەوا ونەفس وئارەزوو دەبنە لەمپەر لەبەردەم كاركردن بەقسە چاكەكە وئاوەز وعەقڵی شوێن شەهوەت وئارەزووی دەكەوێت، كار بەقسە چاكەكە ناكات، ئەوە ئەو كەسەش هەر لەڕیزی ئەوانەدا هەژمار دەكرێت كەژیری وئاوەزیان ناتەواوە. سەعدى: ٧٢٢.
پرسیار: چ مرۆڤێك خاوەنى ژيرى ودووربينييە؟
ٱلَّذِينَ يَسۡتَمِعُونَ ٱلۡقَوۡلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحۡسَنَهُۥٓۚ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ١٨
قورئان دەبیستن، ئەو كاتە بەكردەوە شوێن باشترینەكان دەكەون (لەوانەیە كەسێك بڵێت: چۆن هەندێك ئایەت لەهەندێكی باشترە؟ لەوەڵامدا دەڵێت: . و) بۆنموونە: شوێن بەخشین دەكەوێت نەك شوێن تۆڵە كردنەوە!. ابن جزى: ٢/ ٢٦٧.
پرسیار: بەسەرنجدان لەتەفسيرى ئەم ئايەتە باسى ئەوە بكە كەمرۆڤ چۆن شوێن جوانترين قسە دەكەوێت؟
أَفَمَنۡ حَقَّ عَلَيۡهِ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِي ٱلنَّارِ ١٩
فیعلی (إنقاذ) واتە: ڕزگاركردن، لێرەدا ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەپێغەمبەری خوا(ﷺ) چەندە بەتاسە بووە خەڵكی بێنە سەر ڕێگەی ڕاست وڕێنوێنی وەربگرن! لەكاتێكدا ئەو خەڵكە خۆیان بوونە ڕێ خۆشكەر بۆ ئەو هەڕەشە وگوڕەشانە، (پێغەمبەر(ﷺ)) وەك كەسێك وایە كەبیەوێت كەسێك ڕزگار بكات كەلەهەموو لایەكەوە ئاگری تێچووە ووەختە بسوتێت. ابن عاشور: ٢٣/ ٣٧١.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە تاسە وشۆقى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) بۆ ڕێنوێنى كردن وڕزگار كردنى خەڵكى باس بكە.