قورئان
ﯔ
ﱏ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ٦ ٦ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٧ ٧
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
٨ ٨ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ
ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ٩ ٩ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ
ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ١٠ ١٠
وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلۡأَنۡعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۚ
مەبەست لەم هەشت سەر ئاژەڵە ئەوانەیە كەلەسورەتی (الأنعام)دا باسكراوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿ثَمَٰنِيَةَ أَزۡوَٰجٖۖ مِّنَ ٱلضَّأۡنِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡمَعۡزِ ٱثۡنَيۡنِ﴾واتە: هەشت سەر ماڵاتی نێر ومێی دروست كردووە كەبریتین لە: مەڕ وبەران، ساورێن وبزن.﴿وَمِنَ ٱلۡإِبِلِ ٱثۡنَيۡنِ وَمِنَ ٱلۡبَقَرِ ٱثۡنَيۡنِ﴾ [الأنعام: 143، 144].لۆك (وشتری نێر) وسایە (وشتری مێ)، گا ومانگا. خوای گەورە هەندێكی تر ئاژەڵی چوارپێی بۆ بەرژەوەندی مرۆڤ دروست كردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو چوار جووتە لەهەمووان سوودیان زیاترە وبەرژەوەندی هەمووانی تێدایە وچاكیشن، بۆیە بەتایبەتی باسكران، ئەم ئاژەڵانە چەند تایبەتمەندییەكیان هەیە كەچوارپێیەكانی تر نیانە، وەك: دەكرێن بەقوربانی، دەكرێن بەدیاری لەكاتی حەجا، دەكرێن بەگوێزەبانە، هەروەها زەكاتیشیان تێدایە (بەم مەرجەی بگەنە ئەو ئەندازەیە كەشەرع دیاری كردووە. و) هەروەها بۆ خوێن بژاردنیش دەشێن. سەعدى: ٧١٩.
پرسیار: بۆچى لەناو چاورپێيەكاندا تەنها ناوى ئەو چوار جووتە برا (كە دەكاتە هەشت سەر، چوارى نێر وچوارى مێ. و)؟
يَخۡلُقُكُمۡ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ خَلۡقٗا مِّنۢ بَعۡدِ خَلۡقٖ فِي ظُلُمَٰتٖ ثَلَٰثٖۚ
(خلقًا من بعد خلق) واتە: مرۆڤ لەسەرەتادا تنۆكێك ئاوە، دواتر دەبێت بەپارچە خوێنێك، دواتر دەبێت بەپارچە گۆشتێك تا ئەو دەمەی كامڵ دەبێت، ئەو كاتە ڕۆح وگیانی بەبەردا دەكرێت. ابن جزى: ٢/ ٢٦٤.
پرسیار: ئەو بابەتە ڕوون بكەرەوە كەدەسەڵاتداريى وبەهێزيى خودا ولاوازيى مرۆڤ دەردەخات؟
يَخۡلُقُكُمۡ فِي بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمۡ خَلۡقٗا مِّنۢ بَعۡدِ خَلۡقٖ فِي ظُلُمَٰتٖ ثَلَٰثٖۚ
(في ظلمات ثلاث)واتە: تاریكی ناوزگ، تاریكی ناو ڕەحم، تاریكی پزدان. جزائرى: ٤/ ٤٦٨.
پرسیار: مەبەست لەو سێ تاريكييە چییە؟
ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمۡ لَهُ ٱلۡمُلۡكُۖ
وەسف كردنی خوای گەورە بەسیفەتی پەروەردگار (الرب) بۆ وەبیرهێنانەوەی ناز ونیعمەتی ئافراندن ویارمەتی گەیاندنە بەمرۆڤ، ئەمە مانای پەروەردگاری وپێشەكیەكیشە بۆ ئاگادار كردنەوەی خەڵكی لەسزای ناسوپاسی وسپڵەیی، وەك لەئایەتەكەی دواتردا هاتووە: (إن تكفروا فإن الله غني عنكم ولا يرضى لعباده الكفر). واتە: ئەگەر بەچاكە نازانن خوا لەئێوە بێ نیازە وبەسپڵەیی وكوفرانەی بەندەكانی ڕازی نابێت. ابن عاشور: ٢٣/ ٣٣٦.
پرسیار: وەسفكردن خواى گەورە بەسيفەتى پەروەردگارى (الرب) چ خاڵێكى گرنگى لەخۆ گرتووە؟
أَمَّنۡ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيۡلِ سَاجِدٗا وَقَآئِمٗا يَحۡذَرُ ٱلۡأٓخِرَةَ وَيَرۡجُواْ رَحۡمَةَ رَبِّهِۦۗ
تایبەت كردنی شەو بەخواپەرستی لێرەدا لەبەر ئەوەیە كەخواپەرستی شەوانە زیاتر دڵ بۆ یاد وزیكری خوا پاك وخاوێن دەكاتەوە، هەروەها زیاتر لەڕییا وبەرچاوییەوە دوورە، هەروەها بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەئەو بەندەیە خواپەرستی لەخەوتن پێ باشترە، شەو باشترین كاتە بۆ پشوودان وهەر كەسێك لەشەوا خواپەرستی بكات دڵی خۆی بەنزیك بوونەوە لەخوا نوورانی وڕۆشن دەكاتەوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيۡلِ هِيَ أَشَدُّ وَطۡـٔٗا وَأَقۡوَمُ قِيلًا﴾ [المزمل: 6].واتە: بێگومان زیندووكردنەوەی شەو لەسەر نەفس سەخت ودژوارە، بۆ ڕاز ونیاز وموناجاتیش زیاتر لەبارە. ابن عاشور: ٢٣/ ٣٤٦.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا شەو تايبەت كرا بەخواپەرستيەوە؟
لِلَّذِينَ أَحۡسَنُواْ فِي هَٰذِهِ ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٞۗ وَأَرۡضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌۗ
ئەم بڕیارە گشتیە: هەر كەسێك كاری چاكە بكات لەدونیادا پاداشتی چاكە وەردەگرێتەوە، بەڵام ئەم پرسیارە دێتە گۆڕێ: ئەگەر مرۆڤ لەنیشتمانی خۆی تەنگەتاو كرابوو، بواری جێبەجێ كردنی ئەركەكانی ئایینی پێ نەدرا، ئەو كاتەی چ ئەركێكی لەسەرە؟ خوای گەورە خۆی وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە وفەرموویەتی: (وأرض الله واسعة)زەویی خودا فراوانە!.. كەواتە هەر كاتێك لەشوێنێك نەیانهێشت خواپەرستی خۆت جێبەجێ بكەیت، ئەوە كۆچ بكەن بۆ شوێنێكی تر. سەعدى: ٧٢١.
پرسیار: بۆچى دواى ئەوەى خواى گەورە فەرمووى: هەر كەسێك لەدونيادا كارى چاكە بكات هەر لەدونيادا پاداشت وەردەگرێتەوە، دواتر فەرمووى: زەوى خودا فراوانە؟
إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَابٖ ١٠
پێشەوا عەلی دەفەرمووێت: سەبارەت بەوەرگرتنی پاداشت پێوانە وتەرازوو بۆ هەمووان دادەنرێت، تەنها بۆ ئەوانە نەبێت كە(لە دونیادا) بەسەبر بوون، ئەوە ئەوانە بەبێ ئەندازە وبەبێ ژمارە پاداشتیان پێ دەدرێتەوە. لەگێڕانەوەیەكدا هاتووە دەفەرمووێت: لەقیامەتدا پاداشتی ئەو كەسانەی كەلەدونیادا توشی بەڵا وموسیبەت بوون، بەبێ پێوانە وكێشانە دەدرێتەوە، بەبێ ئەوەی هەژماریان بۆ بكەنەوە، بەبێ ئەوەی تەرازوویان بۆ دابنرێت، بەبێ ئەوەی دەفتەری تایبەت بەهەژمار (چەك)یان بۆ دیاری بكرێت، خوای گەورە پاداشتی خۆی دەڕژێنێت بەسەریاندا... ئەوەندەیان پێ دەدرێت ئەوانەی كەلەدونیادا سەلامەت وبێت بەڵا وموسیبەت بوون خۆزگەیان لێ دەخوازن ودەڵێن: خۆزگە لەدونیادا لاشەی ئێمە بەدوێردگ (مقەس) پارچە پارچە كرابا. بەغەوى: ٤/ ٩.
پرسیار: مەبەست چییە لەوەى كەپاداشتى خۆڕاگرەكان بەبێ ئەندازە وبەبێ پێوانەيە؟