قورئان
ﯓ
ﱏ
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ١٨ ١٨ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ١٩ ١٩ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ٢٠ ٢٠ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ٢١ ٢١ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٢٢ ٢٢ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ
ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ٢٣ ٢٣ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
٢٤ ٢٤ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ٢٥ ٢٥
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ
ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ
ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ٢٦ ٢٦
ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ١٧
ناوی حەزرەتی داود وپێغەمبەرانی دوای ئەو لەم سورەتەدا بۆیە براوە، بەمەبەستی دڵدانەوەی پێغەمبەر(ﷺ) وتەسكین وبەڵێندان بەسەرخستنی ولابردنی خەم وخەفەتی، هەروەها بەمەبەستی ئەوەی كەبەهێز ببێت بۆ ئەو سەبر وخۆڕاگریەی كەفەرمانی پێكراوە، چونكە كاتێك خوای گەورە باسی كەوی كردنی باڵندەكان وڕامركدنی كێوەكان وپاشایەتی بەهێز ودانایی وزمان پاراویی حەزرەتی داود دەكات كەهەمووی پێ بەخشرابوو، هەروەها باسی سەرەنجامی نزیك بوونەوە لەخودا وگەڕانەوەی چاكەكاران لەقیامەتدا، ئەمە هەمووی وەك ئەوە وایە كەبفەرمووێت: ئەی پێغەمبەر(ﷺ)! وەك چۆن ئەو ناز ونیعمەتانەمان بەداود بەخشی، بەتۆیشی دەبەخشین، كەواتە: خۆڕاگربە وبەقسەی ئەوان خەفەت مەخۆ!. ابن جزى: ٢/ ٢٤٩.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان فەرمان بەخۆڕاگريى پێغەمبەر(ﷺ) وباسكردنى چيرۆكى حەزرەتى داود هەيە؟
ٱصۡبِرۡ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذۡكُرۡ عَبۡدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلۡأَيۡدِۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ١٧
یەكێك لەسوودەكان وداناییەكانی باسكردنی چیرۆكی حەزرەتی داود ئەوەیە كەخوای گەورە ورە وهێزی دڵ وجەستەی لەكاتی خواپەرستیدا پێ خۆشە، چونكە دەبنە هۆی خواپەرستیەكی باشتر وكاریگەرتر، بۆیە دەبێت مرۆڤ هۆكارەكانی بەهێزبوون بگرێتەبەر وپشت لەتەمبەڵی وسستی وبێكاری ولاوازی نەفس وكەم ورەیی بكات. سەعدى: ٧١٣.
پرسیار: خواى گەورە ورە وهێزى دڵ وجەستەى لەكاتى خواپەرستيدا پێ خۆشە، ئەم بابەتە بەڕەچاوكردنى ئەوەى كەخواى گەورە حەزرەتى داودى بەوە وەسفكرد كەفەرمويەى (ذَا الأيدِ) واتە: خاوەن هێز ودەسەڵات. ڕوون بكەرەوە.
وَءَاتَيۡنَٰهُ ٱلۡحِكۡمَةَ وَفَصۡلَ ٱلۡخِطَابِ ٢٠
یەكێكی تر لەدانایی وسوودەكانی چیرۆكی حەزرەتی داود ئەوەیە كەگەورەترین ناز ونیعمەتی خوا لەسەر بەندەكانی ئەوەیە كەزانستێكی بەسوودی پێ ببەخشێت وفێری دانایی ودادوەری بكات، وەك چۆن ئەو ناز ونیعمەتانەی بەحەزرەتی داود بەخشی. سەعدى: ٧١٣.
پرسیار: چ سوودێك لەوە وەردەگرى كەبزانى خواى گەورە دانايى بەحەزرەتى داود بەخشيوە؟
إِنَّ هَٰذَآ أَخِي لَهُۥ تِسۡعٞ وَتِسۡعُونَ نَعۡجَةٗ وَلِيَ نَعۡجَةٞ وَٰحِدَةٞ فَقَالَ أَكۡفِلۡنِيهَا وَعَزَّنِي فِي ٱلۡخِطَابِ ٢٣ قَالَ لَقَدۡ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعۡجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦۖ وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩ ٢٤
سەبارەت بەم چیرۆكەی حەزرەتی داود درۆ ودەلەسەی زۆر وناڕەوا لەكتێبەكانی ناو بەنی ئیسرائیلدا هەیە، لەسەرەتای ئیسلامیشدا هەندێك حەقایەتخوان ئەو چیرۆكە هەڵبەستراوانەیان دەگێڕایەوە، پێشەوا عەلی كوڕی ئەبو تالیب دەفەرمووێت: هەر كەسێك وەك ئەوانە ئەو درۆ ودەلەسانە بگێڕێتەوە دوو جار داری حەدی لێ دەدەم، چونكە بێڕێزی بەرامبەر بەكەسێك كردووە كەخوای گەورە پلە وپایەیەكی گەورەی پێ بەخشیوە. ابن عەتيە: ٤/ ٤٩٩.
پرسیار: ئەوەى كەلەپێشەوا عەلى گێڕدراوەتەوە، داكۆكى كردنە لەپلە وپايەى پێغەمبەران، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَإِنَّ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلۡخُلَطَآءِ لَيَبۡغِي بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٞ مَّا هُمۡۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩ ٢٤
(إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات) چونكە ئەوانە ستەم لەهیچ كەسێك ناكەن (وقليل ما هم) واتە: ئەو جۆرە كەسە چاكانە كەمن. قورتوبى: ١٨/ ١٧٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە مرۆڤ هاندەدا بۆ ئەوەى لەكاتى هەڵبژاردنى برادەرا ڕەچاوى ديندارى وچاكەكارى بكرێت، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسۡتَغۡفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّۤ رَاكِعٗاۤ وَأَنَابَ۩ ٢٤ فَغَفَرۡنَا لَهُۥ ذَٰلِكَۖ
گوتنی زیكری استغفرالله وخواپەرستییەكان -بە تایبەت نوێژ- دەبنە هۆی شۆرینەوە وپاك بوونەوە لەتاوانەكان، چونكە خوای گەورە لێخۆشبوونی لەحەزرەتی داودەوە گرێ دا بەگوتنی استغفرالله وسوژدە بردنەوە. سەعدى: ٧١٣.
پرسیار: بەتێڕوانين لەم ئايەتە باسى پلە وپايە وگەورەيى نوێژ بكە.
يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلۡنَٰكَ خَلِيفَةٗ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱحۡكُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ بِٱلۡحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلۡهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدُۢ بِمَا نَسُواْ يَوۡمَ ٱلۡحِسَابِ ٢٦
زۆربەی هێژایی وفەزیلەت وكەماڵەكان لەسەر نەفس قورس وگرانن، چونكە بەستراون بەپاڵفتەكردنی نەفس ودابەزین لەپلە وپایەی ئاژەڵی، پەیڕەوی كردن لەنەفس زۆربەی هەرەزۆری كاتەكان مرۆڤ دەخاتە ناو پۆخڵەوات وناشیرینییەوە. ابن عاشور: ٢٣/ ٢٤٤.
پرسیار: پەيڕەوى كردن لەنەفس پێچەوانەى فەزيلەت ومەزنى وهێژاييە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.