قورئان
ﮎ
ﰻ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ
ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ٢٦٥ ٢٦٥ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ٢٦٦ ٢٦٦ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ٢٦٧ ٢٦٧ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ
ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
٢٦٨ ٢٦٨ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ٢٦٩ ٢٦٩
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ
هەر كەسێك نەفسی خۆی -كە برای گیان وڕۆحە- بەوە ڕازی بكات كەسەروەت وسامان ببەخشێت ونەفسی گوێڕاڵی لێ بكات، داواكارییەكانی نەفسیش لەبەرامبەر خۆشی وچێژەكانی دونیادا كەم ببێتەوە، ئەوە ئیتر بەئاسانی دەتوانێت نەفسی بەرامبەر بەكردنی هەموو جۆرە خواپەرستیەك ڕازی بكات. بەڵام ئەگەر نەفسی خۆی ئازاد بكات وگوێڕایەڵی نەفس بێت وداواكانی جێبەجێ بكات، ئەوا لەناو شەهەوات وئارەزووبازیدا ڕۆدەچێت ودەبێتە بەندەی نەفس وهەوا. بیقاعى: ١/ ٥١٨.
پرسيار: لەسەر بنەماى ئەم ئايەتە باسى ئەوە بكە كەڕاهێنانى نەفس لەسەر بەخشين وكارەچاكەكانى تر تدا چەندە گرنگە؟
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ
چونكە دوو ئافەت بەرۆكی نەفەقە وبەخشین دەگرن، یان ئەوەتە مەبەستی مرۆڤ لەصەدەقە وبەخشین ئەوەیە كەخەڵكی ستایشی بكەن ووەسفى بكەن، كەئەم جۆرە كارە دەبێتە ڕیا، یان ئەوەتا بەدوودڵی ونییەتێكی لاوازەوە خێر دەكات وصەدەقە دەدات، بەڵام ئەوانەی كەئایەتەكە باسیان دەكات لەو دوو جۆرە ئافەتە ڕزگاریان بووە، كەواتە تەنها بەمەبەستی ڕەزامەندی خودا دەبەخشن، نەك بەمەبەستێكی تر، بەهۆی ئەو باوەڕ ومتمانەیە كەبەخوای گەورەیان هەیە دەبەخشن وصەدەقە وخێر دەكەن. سەعدى: ١١٤.
پرسيار: كاتێك مرۆڤى موسڵمان شتێك دەبەخشێت، چ ئافەتێك لێى نزيك دەبێتەوە؟
وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ كَمَثَلِ جَنَّةِۢ بِرَبۡوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٞ فَـَٔاتَتۡ أُكُلَهَا ضِعۡفَيۡنِ فَإِن لَّمۡ يُصِبۡهَا وَابِلٞ فَطَلّٞۗ
واته: لەو كاتەدا كەزەكات دەدەن بەدڵ بڕوایان بەپاداشت هەیە، هەروەها بەڵێنی خوای گەورە بەڕاست دەزانن، ئەوەش دەزانن كەئەوەی داویانە بەزەكات لەوە باشترە بۆیان كەلای خۆیان ماوەتەوە. هەندێكیش دەڵێن: دڵنیان لەوەی كەخوای گەورە باشتر لەزەكاتەكەیان پێ دەدات. بەغەوى: ١/ ٢٨٦.
پرسيار: مرۆڤى بڕوادار كاتێك زەكات دەدا يان خێر دەكات چ حاڵەتێكى هەيە؟
ٱلشَّيۡطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلۡفَقۡرَ وَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ
خوای گەورە لەم ئایەتەدا سەرەتا باسی بەڵێنی شەیتانی كرد، پاشان باسی فەرمانی شەیتانی كرد، چونكە لەڕێگەی بەڵێندانەوە زاڵ دەبێت بەسەر بیروباوەڕی شوێنكەتوانیدا، دوای ئەوەی زاڵ بوو بەسەر بیروباوەڕیاندا ئەوكاتە فەرمانیان بەسەردا دەكات، بەو جۆرە سەردەكەوێت بەسەریاندا. ئالوسى: ٣/ ٤٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە سەرەتا باسى بەڵێنى شەيتانى كرد، دواتر باسى فەرمانى شەيتانى كرد؟
ٱلشَّيۡطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلۡفَقۡرَ وَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغۡفِرَةٗ مِّنۡهُ وَفَضۡلٗاۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ ٢٦٨
شەیتان دەروازەیەكی هەیە لەو دەروازەوە دەستی مرۆڤەكان دەگرێت وناهێڵێت لەڕای خوادا هیچ شتێك ببەخشن، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمان دەكات بەكاری خراپە وتاوان. قورتوبى: ٤/ ٣٥٤.
پرسيار: كاتێك بڕوادار نییەتى ئەوەى هەيە خێرێك بكات، شەيتان چى دەكات؟
يُؤۡتِي ٱلۡحِكۡمَةَ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِيَ خَيۡرٗا كَثِيرٗاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ ٢٦٩
هەندێك لەدانایان فەرموویانە: هەر كەسێك زانست وقورئانی پێ درابێت ئیتر شایەنی ئەوەیە خۆی بناسێت ولەبەر دونیا لەبەرامبەر دونیاپەرستاندا خۆی بەكەم نەزانێت وملكەچی نەنوێنێت، چونكە شتێكی باشتر لەدونیا بەو دراوە، ئەوەتا خوای گەورە دونیای بەكاڵایەكی كەم وبچووك ناو بردووە وفەرموویەتی: ﴿قُلۡ مَتَٰعُ ٱلدُّنۡيَا قَلِيلٞ﴾ [النساء: 77]، لەبەرامبەریشدا زانست وقورئانی بەخێرێكی گەورە ناوبردووە:(ومن يُؤتَ الحِكمَةَ فَقَد أُوتِيَ خيرًا كثيرًا). قورتوبى: ٤/ ٣٥٧.
پرسيار: كەسێك كەقورئان وزانستى پێ بەخشرابێت، چ پلە وپايەيەكى هەيە؟
يُؤۡتِي ٱلۡحِكۡمَةَ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِيَ خَيۡرٗا كَثِيرٗاۗ
چاكسازیی دڵ، مافی دڵ، مەبەست لەدروستكردنی دڵ ئەمەیە كەلەشتەكان تێبگات نەك تەنها بیانزانێت، چونكە دەگونجێت كەسێك شتێك بزانێت، بەڵام لێی تێنەگات ولێی غافڵ بێت ولێی ڕانەمێنێت، بەڵام كەسێك كەشتێكی دەرك كرد ولێی تێگەیشت وشی كردەوە ووەبیر خۆی هێنایەوە ولەبەری كرد ولەناو دڵیدا جێگیری كرد، لەنەتیجەدا كاتێك ئاتاجی ئەو شتە دەبێت بێخەمە، واتە: ڕەفتاری وەك گوفتاریەتی، ناخی وەك ڕواڵەتیەتی، حیكمەت ودانایی بەم جۆرە كەسانە دراوە. الجامع الكلام: ١/ ٥٩٩.
پرسيار: چ پەيوەنديەك لەنێوان ژيرى (عەقڵ) ودانايى (حيكمەت)دا هەيە؟