قورئان
ﮱ
ﱏ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ٧٩ ٧٩ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٨٠ ٨٠ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ٨١ ٨١ ﭫ ﭬ ﭭ ٨٢ ٨٢ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ٨٣ ٨٣ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ٨٤ ٨٤ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ٨٥ ٨٥ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ
٨٦ ٨٦ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ٨٧ ٨٧ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٨٨ ٨٨
ﮒ ﮓ ﮔ ٨٩ ٨٩ ﮖ ﮗ ﮘ ٩٠ ٩٠ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ٩١ ٩١ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ٩٢ ٩٢ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ٩٣ ٩٣ ﮫ ﮬ ﮭ ٩٤ ٩٤ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ
٩٥ ٩٥ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٩٦ ٩٦ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ٩٧ ٩٧ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ٩٨ ٩٨
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ٩٩ ٩٩ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ
١٠٠ ١٠٠ ﯵ ﯶ ﯷ ١٠١ ١٠١ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ
ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ١٠٢ ١٠٢
إِذۡ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلۡبٖ سَلِيمٍ ٨٤
پاك وخاوێن لەچەپەڵی هاوەڵپەرستی ودڕدۆنگی، عەوفی ئەعرابی دەفەرمووێت: لەموحەممەدی كوڕی سیرینم پرسی: (بقلب سليم) یانی چی؟ فەرمووی: ئەو دڵەی كەلەنێو دروستكراوەكاندا لەبەر ڕەزامەندی خوا دڵێكی خێرخوازە وئامۆژگاریكەرە. قورتوبى: ١٨/ ٥٠.
پرسیار: دڵى ساغ چ نيشانەيەكى هەيە با خۆمانى پێ نيشاندار بكەين؟
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٨٧
گومانی چیتان بەپەروەردگار برد وواتان دانابوو كەچۆن ڕووبەڕووتان بێتەوە وا شەریك وهاوڕێتان بۆ بڕیار دابوو؟ ئەمە هەڕەشەیەكە لەوان وسزایە لەبەر ئەوەی لەسەر ئایینی هاوەڵپەرستی مانەوە. سەعدى: ٧٠٥.
پرسیار: باسى ئەو هەڕەشەيە بكە كەلەئايەتەكەدا لەهاوەڵپەرستان كراوە؟
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمۡ فَقَالَ أَلَا تَأۡكُلُونَ ٩١
حەزرەتی ئیبراهیم ئەم قسەیەی وەك گاڵتە كردن بەو كەسانە كرد كەبت پەرست بوون. ابن جزى: ٢/ ٢٣٨.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم قسەى لەگەڵ بتەكاندا كرد؟
وَقَالَ إِنِّي ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّي سَيَهۡدِينِ ٩٩
ئەم ئایەتە بەڵگەیە بۆ كۆچ كردن وگۆشەنشینی، یەكەمین كەسێك كەئەم كارەی ئەنجامدا حەزرەتی ئیبراهیم بوو، كاتێك خوای گەورە ئەوی لەئاگر ڕزگار كرد فەرمووی: (إني ذاهب إلى ربي) واتە: لەخاك ونیشتمانی خزمەكانم ولەزێدی خۆم كۆچ دەكەم ودەچم بۆ شوێنێك كەبتوانم تێیدا پەروەردگاری خۆم بپەرستم. قورتوبى: ١٨/ ٥٩.
پرسیار: گۆشەگيرى يان كۆچ كردن چ كاتێك بۆ مرۆڤى بڕوادار ڕەوايە؟
رَبِّ هَبۡ لِي مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ ١٠٠
داوای منداڵی چاكەكاری لەخوا كرد، چونكە نیعمەتی منداڵ كاتێك كامڵە كەئەو منداڵە چاكەكار بێت، چاكیی منداڵ مایەی چاوڕوونی باوكانە، یەكێكیش لەكارە چاكەكان چاكە كردنە لەگەڵ دایك وباوكدا. ابن عاشور: ٢٣/ ١٤٨.
پرسیار: باسى گرنگيى منداڵى چاك وداواكردنى منداڵى چاك لەخودا بكە.
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعۡيَ قَالَ يَٰبُنَيَّ إِنِّيٓ أَرَىٰ فِي ٱلۡمَنَامِ أَنِّيٓ أَذۡبَحُكَ فَٱنظُرۡ مَاذَا تَرَىٰۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفۡعَلۡ مَا تُؤۡمَرُۖ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٠٢
ئەگەر كەسێك پرسیار بكات وبڵێت: حەزرەتی ئیبراهیم كەدەیزانی ئەو فەرمانە فەرمانی خوایە وپێویستە جێبەجێی بكات، ئیتر بۆچی ڕاوێژی بەكوڕەكەی كرد؟ لەوەڵامدا دەڵێین: حەزرەتی ئیبراهیم بۆ ئەوە ڕاوێژی لەگەڵدا نەكرد تا بەپێی وەڵامەكەی ئەو بكات، بەڵكو دەیەویست ئەویش ئاگای لەبابەتەكە بێت، تا دڵی بەهێز وخۆی ئامادە بكات بۆ ئەو كارە وسەبر بگرێت، حەزرەتی ئیسماعیلیش باشترین وەڵامی دایەوە. ابن جزى: ٢/ ٢٣٨.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەى كەخەوى پێغەمبەران سرووش (وحي)يە، بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم پرسى بەكوڕەكەى كرد؟
سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ ١٠٢
حەزرەتی ئیسماعیل بەباوكی خۆی گوت كەخۆی ئامادە كردووە وبەسەبرە، ئەوەشی گرێ دا بەویستی خوداوە، چونكە هیچ شتێك بەبێ ویستی خوای گەورە جێبەجێ نابێت. سەعدى: ٧٠٦.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى ئيسماعيل سەبر وئارامى خۆى گرێ دا بەويستى خوداوە؟