قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩

٣٠ ٣٠

ﭿ ٣١ ٣١

٣٢ ٣٢

٣٣ ٣٣

٣٤ ٣٤

٣٥ ٣٥


٣٦ ٣٦

٣٧ ٣٧

٣٨ ٣٨

٣٩ ٣٩

ﯿ ٤٠ ٤٠
442
سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 28

۞وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ٢٨

واتە: خوای گەورە ئەوانی بەهۆی قیڕەیەك -كە جبریل قیڕاندی بەسەریاندا- لەناوی بردن، ئیتر پێویست نەبوو سەبارەت بەسزادانی ئەوانە لەئاسمانەوە لەشكر وسوپایەك بنێرێت، چونكە ئەو كافرانە زۆر لەوە بچووكتر وسووكتر بوون. ابن جزى: ٢/ ٢٢٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە لاوازى وبێهێزى ئەو لادێ وشارانە لەكاتى سزاداندا لەلايەن پەروەردگارەوە باس بكە.

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 28

۞وَمَآ أَنزَلۡنَا عَلَىٰ قَوۡمِهِۦ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِن جُندٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ٢٨

واتە: پێویست نەبوو سەبارەت بەسزادانی ئەوان خۆمان سەغڵەت بكەین ولەئاسمانەوە لەشكرێك بۆ لەناوبردنی ئەوان ڕەوانە بكەین (وما كنا منزلين)(واتە: بەر لەوەش هەر نەماندەنارد. و) بەهۆی ئەوەی كەپێویستمان بەو كارە نەبوو، لێرە گەورەیی هێز ودەسەڵاتی خوای گەورە ولاوازی مرۆڤ دەردەكەوێت، هەروەها ئەوە دەردەكەوێت كەئەگەر سووكترین سزای خوا دابارێتە سەر گەلێك، ئەوە بەسە بۆ ئەوەی لەناویان بدات. سەعدى: ٦٩٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى لاوازى مرۆڤ بكە.

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 30

يَٰحَسۡرَةً عَلَى ٱلۡعِبَادِۚ مَا يَأۡتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ ٣٠

ئەفسووس! سەرشۆڕی! پەشیمانی! بۆ ئەو كەسانەی كەگاڵتەیان بەپێغەمبەرانی خودا دەكرد. قورتوبى: ١٧/ ٤٣٦.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە هۆكارى ئەفسووس وپەشيمانى بەندەكان؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 33

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلۡأَرۡضُ ٱلۡمَيۡتَةُ أَحۡيَيۡنَٰهَا وَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهَا حَبّٗا فَمِنۡهُ يَأۡكُلُونَ ٣٣

خوای گەورە بەم نموونەیە باسی لەزیندووكردنەوەی مردووەكان كردووە، هەروەها یەكتایی ودەسەڵاتی تێر وتەواوی خۆی وەبیر خەڵكی هێنایەوە، بەوەی كەئەم زەوییە مردووەی بەسەوزبوونی گژوگیاكان وهاتنەدەری ناوكەكان زیندوو كردووەتەوە. قورتوبى: ١٧/ ٤٤٠.
پرسیار: باسكردنى زەوى مردوو وزيندووكردنەوەى زەوى مردوو لەم ئايەتەدا چ سوودێكى هەيە ومەبەست چییە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 36

سُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡأَزۡوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ وَمِنۡ أَنفُسِهِمۡ وَمِمَّا لَا يَعۡلَمُونَ ٣٦

واتە: زۆر سەیرە كەبەبینینی ئەم هەمووە نیشانەیە دیسان هەر بێباوەڕ وكافرن! هەر كاتێك مرۆڤ سەری لەشتێك سوڕ بمێنێت دەڵێت: سبحان الله!. قورتوبى: ١٧/ ٤٤١.
پرسیار: مرۆڤ لەكاتى سەرسوڕماندا چى دەڵێت؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 37 - 40

وَءَايَةٞ لَّهُمُ ٱلَّيۡلُ نَسۡلَخُ مِنۡهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظۡلِمُونَ ٣٧ وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ٣٨ وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ ٣٩ لَا ٱلشَّمۡسُ يَنۢبَغِي لَهَآ أَن تُدۡرِكَ ٱلۡقَمَرَ وَلَا ٱلَّيۡلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِۚ وَكُلّٞ فِي فَلَكٖ يَسۡبَحُونَ ٤٠

هەریەكە لەم بابەتانە بەڵگەیەكی ڕۆشن ودەلیلێكی ڕوون وئاشكران لەسەر گەورەیی پەروەرێن وگەورەیی سیفەتەكانیشی، بەتایبەت سیفەتی هێز ودەسەڵات وسیفەتی دانایی وزانست. سەعدى: ٦٩٦.
پرسیار: ديارترين سيفەتەكانى خواى گەورە چين كەلەم ئايەتانەدا ئاماژەى پێكراوە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 38

وَٱلشَّمۡسُ تَجۡرِي لِمُسۡتَقَرّٖ لَّهَاۚ ذَٰلِكَ تَقۡدِيرُ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡعَلِيمِ ٣٨

هەردوو سیفەتی (العزيز العليم)بەهۆی پەیوەندی ماناكەیانەوە لەگەڵ جووڵەی ئەستێرەكان باسكرا، واتە: سیفەتی دەسەڵات لەگەڵ ڕامكردنی ئەو ئەستێرە زەبەلاحانە وسیفەتی زانست لەگەڵ تەرتیب وداهێناندا گونجاوە. ابن عاشور: ٢٣/ ٢١.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەهەردوو سيفەتى (العزيز العليم)كۆتايى هات؟