قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٣ ١٣

١٤ ١٤

١٥ ١٥

١٦ ١٦
ﭿ
١٧ ١٧

١٨ ١٨

١٩ ١٩

٢٠ ٢٠

٢١ ٢١

٢٢ ٢٢


٢٣ ٢٣
٢٤ ٢٤
٢٥ ٢٥

٢٦ ٢٦
ﯿ ٢٧ ٢٧
441
سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 13

وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلًا أَصۡحَٰبَ ٱلۡقَرۡيَةِ

ئەگەر دیاری كردن وناوبردنی ئەو ئاواییە هیچ سوودێكی هەبا، بێگومان خوای گەورە ناوی دەهێنا، كەواتە زانستی ڕاست ودروست ئەوەیە كەمرۆڤ حەقیقەتەكان وەربگرێت وئیتر بەدوای شتی بێمانادا نەگەڕێت، بەم كارە نەفس پاڵفتە وتەزكیە دەبێت وزانست ڕووی لەزیادبوونە، بەپێچەوانەی گومانی نەفامەكان كەوا دەزانن زانست بەو قسانە زۆر دەبێت كەهیچ بەڵگەیەكیان لەسەر نییە وپڕوپووچ وبێ كەڵكن وتەنها مێشك توشی ئاڵۆزی دەكەن ووا لەمرۆڤ دەكەن خوو بگرێت بەشەك وگومانەوە. سەعدى: ٦٩٣.
پرسیار: باشترين ديدگا وبۆچوون لەبارەى ئەو وشانەى كەلەناو قورئاندا زۆر ڕوون نين، چییە؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 19

قَالُواْ طَٰٓئِرُكُم مَّعَكُمۡ أَئِن ذُكِّرۡتُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ مُّسۡرِفُونَ ١٩

(طائِرُكُم مَعَكُم) (شومیەكەتان لەخۆتانە) تیر وپشكی خۆتان وچاكە وخراپەیەك كەبەستراوە پێیەوە، سەرەنجام لەگەڵ خۆتانە، واتە: بەهۆی كار وكردەوەی خۆتانە، نەك لەبەر ئێمە یان بەهۆی هۆكارێك كەلەلایەن ئێمەوە بێت، بەڵكو بەهۆی ستەم وكوفری خۆتانە، بەش وپشك -وەك ڕەوانبێژی وبەشێوەی خوازە (استعارە)- بەباڵندە ناوبراوە، واتە: ئەوە شتێكە كەبەڕوانین بۆ باڵندە (بە شێوەی فاڵگرتنەوە ونوقلانە) دەسكەوتووە. ابن عەتيە: ٤/ ٤٥٠.
پرسیار: ئەم ئايەتە كار وكردەوەى ئەوانە پووچەڵ دەكاتەوە كەفاڵ ونوقڵانەى خراپ لێ دەدەن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 20

وَجَآءَ مِنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ رَجُلٞ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُواْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٢٠

لە فیعلی (یسعی)وە دەردەكەوێت كەئەو پیاوە بەهەڵەداوان دەهات، هەروەها ئاگای لەوە بووە كەخەڵكی شارەكە ویستوویانە پێغەمبەرەكانیان بەردباران بكەن یان سزایان بدەن، بۆیە بەهۆی ئەو مەترسیەی كەلەسەر ئەوان ولەسەر پێغەمبەرەكانیان بوو، ویستی ئامۆژگارییان بكات، ئەم باسە گەورەیی وچاكەخوازی ئەو پیاوە پیشان دەدات، هەم ئەوەش دەگەیەنێت كەبەمەبەستی گۆڕینی خراپە دەبێت چاو لەو پیاوە بكرێت (واتە: بەخێرای وهەڵەداوان بەرەو گۆڕینی كاری كرێت وخراپە بڕۆین. و). ابن عاشور: ٢٢/ ٣٦٦.
پرسیار: هێنانى فيعلى (يسعى) لەم ئايەتەدا چ مانا ومەبەستێك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 20

وَجَآءَ مِنۡ أَقۡصَا ٱلۡمَدِينَةِ رَجُلٞ يَسۡعَىٰ قَالَ يَٰقَوۡمِ ٱتَّبِعُواْ ٱلۡمُرۡسَلِينَ ٢٠

ڕستەی (من أقصى المدينة)پێشكەوتووە بەسەر (رجل)دا (واتە ڕستەكە خۆی ئاوایە: وجاء رجل من أقصا... و) لەبەرچی پێشكەوتووە؟ بۆ ئەوەی گرنگی بدرێت بەو كەسانەی كەنیشتەجێی پەڕی شارن، جاری وا هەیە ئەو چاكەیەی كەلەپەڕی شار ودانیشتوانی دەری شار دەست دەكەوێت، لەناو دانیشتوانی ناوەندی شار دەست ناكەوێت، جگە لەوەش ئەوانەی كەلاوازن زووتر باوەڕ دەهێنن، چونكە ئەو ئاسایش وخۆشگوزەرانییەی كەگرەگرەكانی تێدایە نابێتە لەمپەر لەبەردەم باوەڕهێنانی لاوازەكان وبەزۆریش گرەگرەكان لەناوەڕاستی شارەكاندا نیشتەجێ دەبن. ابن عاشور: ٢٢/ ٣٦٥.
پرسیار: بۆچى ڕستەى(من أقصى المدينة)پێشكەوتووە بەسەر (رجل)دا؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 21

ٱتَّبِعُواْ مَن لَّا يَسۡـَٔلُكُمۡ أَجۡرٗا وَهُم مُّهۡتَدُونَ ٢١

واتە: ئەم پێغەمبەرانە لەبەرامبەر بیروباوەڕا داوای هیچ كرێ ومافێك لەئێوە ناكەن، كەواتە هەبوونی ئەوان هیچ زیانێك بەدونیای ئێوە ناگەیەنێت، بەڵكو دەبنە هۆكاری ئەوەی ئێوەش ناز ونیعمەتی باوەڕتان وەچنگ بكەوێت. ابن جزى: ٢/ ٢٢٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە دوو باسى لەهۆكارەكانى ڕاستگۆيى بانگخوازان كردووە، ئەو دوو هۆكارە چين؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 0 - 21

ٱتَّبِعُواْ مَن لَّا يَسۡـَٔلُكُمۡ أَجۡرٗا وَهُم مُّهۡتَدُونَ ٢١

(اتبعوا من لا يسألكم أجرًا)واتە: پەیڕەوی لەكەسێك بكەن كەئێوە بەرەو لای چاكە هان دەدات، لەبەرامبەر ڕێنوێنی وئامۆژگاری كردنی ئێوە داوای هیچ ماف وكرێیەك ناكات، بۆیە كەسێكی وەها شیاوی ئەوەیە كەپەیڕەوی لێ بكرێت. لەوانەیە ئەو گومانە باس بكرێت كەكەسی وا هەبێت بانگخواز بێت وداوای هیچ كرێ ومافێكیش نەكات ولەگەڵ ئەوەشدا لەسەر هەق نەبێت! ئەوە ئەو گومانەی بەڕستەی (وهم مهتدون)؛ ڕەواندەوە، واتە: ئەوانە خەڵك بۆ شتێك بانگ دەكەن كەژیری وئاوەزی ڕاستەقینە وساغ وسەلیم پەسەندی دەكات ونەهی لەو شتانە دەكەن كەژیری وئاوەزی ڕاستەقینە وساغ وسەلیم بەخراپی دەزانن. سەعدى: ٦٩٤.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (وهم مهتدون)كۆتايى پێهات؟

سووڕەتی يس ئایەتەکان 26 - 27

قِيلَ ٱدۡخُلِ ٱلۡجَنَّةَۖ قَالَ يَٰلَيۡتَ قَوۡمِي يَعۡلَمُونَ ٢٦ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ ٱلۡمُكۡرَمِينَ ٢٧

لەم ئایەتەدا خاڵێكی پەروەردەیی گرنگ هەیە وچەند مانایەك لەخۆ دەگرێت: پێویستە مرۆڤ لەبەرامبەر نەفاماندا ڕقی خۆی بخواتەوە وخاوەن حەوسەڵە بێت، دڵسۆز بێت بەرامبەر ئەو كەسەی كەخۆی كردووەتە جێگای تاوان وگومڕایی، هەروەها ئامادەیی بۆ ڕزگاركردنی كەسێكی لەو جۆرەی كەباسكرا وسوود وەرگرتن لەنەرمی ومیهرەبانی وخۆشڕەفتاری بۆ ئەوەی ڕزگاری بكات، نەك بەقسەی زبر وتوند وتیژ سەركۆنەی بكات، مەگەر نابینی كەئەم پیاوە چۆن خێر وچاكەی بۆ بكوژانی خۆی دەوێت، هەرچەندە ئەوانەش بەندە وكۆیلەی بت وپەیكەرەكان بوون وكافر بوون؟!. قورتوبى: ١٧/ ٤٣٣.
پرسیار: ئەو ئاكارە بەرزە كەباوەڕدار لەم ئايەتە لێى فێر دەبێت چییە؟