قورئان
ﮮ
ﱎ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٣٢ ٣٢ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٣٣ ٣٣ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٣٤ ٣٤
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ٣٥ ٣٥
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ٣٦ ٣٦ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٣٧ ٣٧ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٣٨ ٣٨
ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٣٩ ٣٩
قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُوٓاْ أَنَحۡنُ صَدَدۡنَٰكُمۡ عَنِ ٱلۡهُدَىٰ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَكُمۖ بَلۡ كُنتُم مُّجۡرِمِينَ ٣٢
واتە: ئێمە هیچ كارێكمان بەئێوە نەبوو جگە لەوەی كەئێمە ئێوەمان بانگهێشت كرد وئێوەش بەبێ هیچ بەڵگە وبەرچاوڕوونییەك شوێنی ئێمە كەوتن وپەیڕەویتان لەئێمە كرد ودەستتان كرد بەدژایەتی ئەو بەرنامە وبەڵگانەی كەپێغەمبەران هێنابوویان. بۆیە گوتیان: (بل كنتم مجرمين).ابن كثير: ٣/ ٥١٨.
پرسیار: بۆچى ئەوانەى كەستەملێكراون بەتاوانبار ناوبراون؟
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ بَلۡ مَكۡرُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ إِذۡ تَأۡمُرُونَنَآ أَن نَّكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجۡعَلَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ
واتە: ستەملێكراوان ولاوازەكان بەسەرزلەكان دەڵێن: بەڵكو فرت وفێڵی ئێوە بەشەو وبەڕۆژ، بووە هۆكاری كافربوونی ئێمە. ابن جزى: ٢/ ٢٠٧.
پرسیار: هەر دۆستايەتيەك كەلەسەر بنەماى شەرعى خواى گەورە نەبێت لەقيامەتدا دەبێت بەدوژمنايەتى، ئەم قسەيە بەپێى ئەم ئايەتە ڕوون بكەرەوە..
وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ بَلۡ مَكۡرُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ إِذۡ تَأۡمُرُونَنَآ أَن نَّكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجۡعَلَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ
ئەمە وەڵامی شوێنكەوتووانە بۆ سەرگەورەكان، كاتێك بەوان دەڵێن: ئێوە بەئارەزووی خۆتان كافر بوون، شوێنكەتووان وەڵام دەدەنەوە ودەڵێن: بەڵكو بەهۆی فرت وفێڵی شەوانەڕۆژی ئێوە كافر بووین. فرت وفێڵ درایە پاڵ شەو وڕۆژ، بۆ ئەوەی بەڵگە بێ لەسەر بەردەوامی. ابن عەتيە: ٤/ ٤٢١.
پرسیار: شوێنكەوتووان لەپەسڵاندا چ وەڵامێك بەسەرگەورەكانى گومڕاكەران دەدەنەوە؟
وَأَسَرُّواْ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ
واتە: لەو چەلەحانێ وگفتوگۆیە دوور دەكەونەوە كەسەبارەت بەڕزگاربوون لەئاگری دۆزەخ لەگەڵ یەكتردا دەیانكرد، چونكە دڵنیا دەبن كەستەمكارن وشیاوی ئەوەن كەسزا بچێژن، بۆیە بەتەواوی پەشیمان دەبنەوە وخۆزگە دەخوازن كەلەسەر هەق بوونایە ووازیان لەو شتە پووچەڵ وبەتاڵانە بهێنایە كەبووەتە هۆی سزادانیان، بەڵام پەشیمانییەكەشیان لەناخی خۆیاندا دەخۆنەوە وئاشكرای ناكەن، چونكە دەترسن بەهۆی ئاشكرابوونی پەشیمانییەكەیان ڕیسوا وسەرشۆڕ ببن. سەعدى: ٦٨١.
پرسیار: بۆچى كافرەكان لەڕۆژى پەسڵاندا پەشيمانى خۆيان دەشارنەوە؟
وَقَالُواْ نَحۡنُ أَكۡثَرُ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ ٣٥
واتە: پۆزیان بەسەروەت وسامان ومنداڵی زۆرەوە لێ دەدا، باوەڕیان وابوو سەروەت وسامان ومنداڵی زۆریان نیشانەی ئەوەیە كەخوا ئەوانی خۆش دەوێت وخوا لەدونیادا ئەو شتانە بەهەر كەسێك ببەخشێت ئیتر لەقیامەتدا سزای نادا. ابن كثير: ٣/ ٥١٩.
پرسیار: بۆچى كافرەكان سەروەت وسامانى زۆر ونەچوونە دۆزەخيان گرێ دابوو بەيەكەوە؟
قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٦
ئەم ئایەتە وەڵامە بۆ ئەوان ودەفەرمووێت: فراوانی وكەمیی ڕزق وڕۆزی لەدونیادا بەستراوە بەویستی خوای گەورەوە، جاری وا هەیە ڕزق وڕۆزی فراوان بەكافر ویاخی دەبەخشێت ونایبەخشێت بەباوەڕدار وفەرمانبەردار، جاری واش هەیە بەپێچەوانەوە باوەڕدار دەوڵەمەند وزەنگین دەكات وبێباوەڕان هەژار ونەدار، كەواتە ئەوە هیچ پەیوەندیەكی بەقیامەتەوە نییە. ابن جزى: ٢/ ٢٠٨.
پرسیار: سوننەتى خودا لەدابەشكردنى ڕزق وڕۆزيدا چۆنە؟ ئايا ڕزق وڕۆزى پێوەرە بۆ خۆشەويستى خوا بۆ بەندەكانى؟
وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَهُوَ يُخۡلِفُهُۥۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ ٣٩
ابن العربی دەفەرمووێت: جاری وا هەیە ئەوەندەی ئەوەی كەبەخشیویەتی، بەبەخشەرەكەی دەبەخشێتەوە، جاری وا هەیە لەوە زیاتری پێ دەبەخشێت، جاری واش هەیە بۆی هەڵدەگرێت بۆ قیامەتی، ئەم وادە وبەڵێنانە وەك وادە وبەڵێنی نزا گیراكردنە. منیش دەڵێم: جاری وا هەیە لەبری ئەو بەخشینە تەمەنی درێژ وجاری وا هەیە لەشساغی بەبەخشەرەكە دەبەخشێت، نهێنییەكانی خوای گەورە سەبارەت بەدروستكراوەكانی زۆر زۆرن. ابن عاشور: ٢٢/ ٢٢١.
پرسیار: خواى گەورە چۆن پاداشتى ئەو كەسانە دەداتەوە كەبەخشندەن؟