قورئان
ﮮ
ﱎ
ﮮ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ١ ١ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ٢ ٢ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٣ ٣ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ٤ ٤ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ٥ ٥ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ٦ ٦ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ٧ ٧
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ
ئەم سورەتە بەڕستەی (الحمد لله)دەستی پێكرد، بۆ ئەوەی دەری بخات كەئەم سورەتە بەڵگەی یەكتایی خودای لەخۆ گرتووە، هەروەها ئەوەی لەخۆ گرتووە كەخوای گەورە خاوەنی سیفەتی گەورەی وەهایە كەدەبێت سوپاس وحەمدی بكرێت، ئەوەش دەخوازێ كەدەبێت ستایشی خوای گەورە بكرێت. ابن عاشور: ٢٢/ ١٣٥.
پرسیار: بۆچى سورەتى (سبأ) بەڕستەى (الحمد لله)دەستى پێكرد؟
ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي لَهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ
(خوای گەورە فەرمووی: سوپاس بۆ ئەو خوایەی ئەوەی لەئاسمانەكان ولەزەویدایە هەر هەمووی هی ئەوە. و) ئەمە بەدركە وكینایە ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەهاوەڵپەرستەكان سپڵەن وسوپاسگوزار نین، چونكە ئەوانە ستایشی شتی وەهایان كردووە كەكەمترین وبچووكترین كاریگەرییان لەسەر ئەم دونیایە نەبووە، كەمترین هەستیان نییە، بەڵام ئەوەیان لەبیر خۆ بردەوە كەستایشی خاوەنی ئەم هەمووە شت ودروستكراوانەی تر كەلەئاسمانەكان وزەویدان بكەن. ابن عاشور: ٢٢/ ١٣٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەدركە وكينايە ئاماژەى بەچ شتێك داوە؟
وَلَهُ ٱلۡحَمۡدُ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ
ئەو سوپاس وستایشەی كەلەپەسڵاندا بۆ خودا دەكرێت، لەدونیادا بۆی ناكرێت، چونكە كاتێك خوای گەورە لەنێو دروستكراوەكانیدا داوەری دەكات وهەموو دروستكراوەكان دادگەری وداوەریی خوای گەورە دەبینن، هەمووان سوپاس وستایشی دەكەن، تەنانەت ئەوانەش كەبەرەو دۆزەخ وبۆ سزادان دەبرێن هەر سوپاس وستایشی خوای گەورە دەكەن ودڵەكانیان پڕە لەسوپاس وستایش ودەزانن كەبەهۆی كار وكردەوەی گەنی خۆیان توشی سزا دەبن وخوای گەورە زۆر دادپەروەرانە بڕیارەكانی دەركردووە. سەعدى: ٦٧٤.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا سوپاس وستايشى خوا لەقيامەتدا بەتايبەتى باسكرا؟
عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِۖ لَا يَعۡزُبُ عَنۡهُ مِثۡقَالُ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَآ أَصۡغَرُ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكۡبَرُ إِلَّا فِي كِتَٰبٖ مُّبِينٖ ٣
(لا يعزب عنه)لەو شاراوە وپەنهان نابێت، واتە: زانستی خوای گەورە حاتەی هەموو شتێكی داوە وهیچ شتێكی لێ شاراوە وپەنهان نییە، ئێسقانەكان هەرچەندە ڕزیون وبوون بەتۆز وپرش وبڵاو بوونەتەوە، بەڵام خوای گەورە دەزانێت تەپ وتۆزی ئەو ئێسكانە لەكوێ كەوتوون وجا یەكەمجار چۆن ئەوانەی دروستكرد، ئاوا دیسانەوە دروستیان دەكاتەوە، چونكە خوای گەورە دانایە وئاگای لەهەموو شتێكە. ابن كثير: ٣/ ٥٠٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دواى باسكردنى هەستانەوە وقيامەت بەتايبەتى باسى ئەوەى كرد كەزانايە بەبەرپيواران (عالم الغيب)ـه؟
وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ
بەكارهێنانی فیعلی (یری) لەجیاتی فیعلی (یعلم) ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەزانستی ئەوانە زانستێكی ئەوەندە پڕ لەدڵنیاییە، وەك ئەو زانستە وایە كەپاش دیتن وچاوپێكەوتن دێتە بەرهەم. ابن عاشور: ٢٢/ ١٤٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا لەجياتى فيعلى (يعلم) فيعلى (يرى) بەكار هاتووە؟
وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ ٦
هەڵبژاردنی دوو سیفەتی (العزيز الحميد) لەناو ناوە جوانەكانی خوای گەورە، ئاماژەیە بەوەی كەباوەڕداران كاتێك باوەڕ دەهێنن بەوەی كەقورئان هەق وڕێنوێنی خەڵكی دەكات، ئەو باوەڕەش دێتە ناو دڵیانەوە كەقورئان ڕێگایەكە بەرەو عیززەت ودەسەڵات وسەربەرزی، خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿لِلَّهِ ٱلۡعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ﴾ [المنافقون:8]واته: دەسەڵاتیش هەر بۆ خوا وبۆ پێغەمبەری خوا وبۆ ئاپۆرەی باوەڕدارانە. ابن عاشور: ٢٢/ ١٤٦.
پرسیار: هەڵبژاردن وباسكردنى هەردوو سيفەتى (العزيز الحميد)لەناو ناوە جوانەكانى خواى گەورە، ئاماژەيە بەچ شتێك؟
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هَلۡ نَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ رَجُلٖ يُنَبِّئُكُمۡ إِذَا مُزِّقۡتُمۡ كُلَّ مُمَزَّقٍ إِنَّكُمۡ لَفِي خَلۡقٖ جَدِيدٍ ٧
ئەگەر بگوترێت: پێغەمبەری خوا لەناو قوڕەیشدا بەنێوبانگ وناسراو بوو، هەواڵی بوون بەپێغەمبەریشی هەر لەناو ئەواندا بڵاو ببوویەوە، ئیتر بۆچی بەڕستەی (هل ندلكم على رجل)وا پیشاندرا كەئەوانە نایناسن؟ لەوەڵامدا دەڵێین: ئەوانە بەمەبەستی گاڵتە پێكردن وڕابواردنەوە وایان دەگوت، بەمەبەستی فشقیات وپێكەنین وسەرگەرمی لەئاست پێغەمبەری خوا(ﷺ) وپەیامەكەی پێغەمبەر(ﷺ) خۆیان لەخەتی گێلی دەدا. قورتوبى: ١٧/ ٢٥٧.
پرسیار: بۆچى كافرەكان جياتى ئەوەى ناوى پێغەمبەر(ﷺ) بهێنن، وەك ئەوەى نەيناسن بەوشەى (رجل) ناويان دەهێنا؟