قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٢٣ ٢٣


٢٤ ٢٤

ﭿ
٢٥ ٢٥


٢٦ ٢٦


٢٧ ٢٧


٢٨ ٢٨

٢٩ ٢٩


٣٠ ٣٠
421
سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 23

مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٞ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلٗا ٢٣

ئەمانە پیاوانی ڕاستەقینەن، ئەوانی تر تەنها بەناو پیاون، چونكە سیفەت وكرداری پیاوانەیان تێدا نییە. سەعدى: ٦٦١.
پرسیار: پياوى ڕاستەقينە چۆنە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 24

وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوۡ يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٢٤

(خوای گەورە فەرمووی: گەر بیەوێت سزای دووڕووەكانیش بدات یان تۆبەیان لێ قبوڵ بكات. و). خوای گەورە سزادانی دووڕووەكانی گرێ داوە بەویستی خۆیەوە، هەروەها باسی فراوانی سۆز وبەزەیی خۆی داوە بەگوێیاندا، بۆ ئەوەی ئومێد لەدەست نەدەن بۆ هەوڵدان بۆ پاك كردنەوەی تاوانەكانیان، واتە: تەوبە بكەن، چونكە خوای گەورە تەوبە قبوڵ دەكات. ابن عاشور: ٢١/ ٣٠٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سزادانى دووڕووەكانى گرێ داوە بەويستى خۆيەوە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 24

وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوۡ يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٢٤

(أو يتوب عليهم)واتە: یارییان دەدا بۆ تەوبە وگەڕانەوە لەتاوان. ئەمە خدە وخووی زاتی بەخشندەیە، هەر بەم بۆنەوە ئایەتەكە بەدوو ناو كۆتایی پێ هاتووە كەمانای لێبووردەیی وسۆز وبەزەییان تێدایە. سەعدى: ٦٦٢.
پرسیار: بۆچى ئايەتەكە بەدوو ناوى (غفور ورحيم) كۆتايى پێهاتووە؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 25

وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلۡقِتَالَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزٗا ٢٥

(وكفى الله المؤمنين القتال)(ماناكەی: خودا دوژمنانی دینی -وێڕای ئەو ڕكەی كەبوویان- كشاندەوە. و) با وسوپای (نەبینراوی خۆی. و) ناردە سەریان وپاشەكشەی پێ كردن. قوڕەیزییەكانیش گەڕانەوە بۆ ناو دژ وقەڵاكانی خۆیان، ئەوەندە بەس بوو كەخوای گەورە ترس بهاوێژێتە ناو دڵی قوڕەیزییەكان. قورتوبى: ١٦/ ١١٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە سوپا ولەشكرى واى هەيە كەتەنها خۆى لێيان ئاگادارە.

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 27

وَأَوۡرَثَكُمۡ أَرۡضَهُمۡ وَدِيَٰرَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُمۡ وَأَرۡضٗا لَّمۡ تَطَـُٔوهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا ٢٧

(وأرضًا لم تطئوها)ئەمە بەڵێنێكە لەلایەن خوداوە بۆ باوەڕداران سەبارەت بەئازادكردنی ئەو خاك وناوچانەی كەنە پێیان تێ خستووە ونە بینیویانە، واتە: مەككە، یەمەن، شام، عێراق، میصر، كەخوای گەورە خاكی ئەم وڵاتانە وتا ئەو دیو سنووری ئەم وڵاتانە وتا دورترین خۆرهەڵات وخۆرئاوا كرد بەمیرات بۆ باوەڕداران. ابن جزى: ٢/ ١٨٦.
پرسیار: باسى ئيعجيازى قورئانى لەوشەى (وأرضًا لم تطئوها)بكە.

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 29

وَإِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡمُحۡسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجۡرًا عَظِيمٗا ٢٩

ئەم سەرپشك كردنە چەند سوودێكی گەورەی هەیە.. لەوانە: دەركەوتنی هیممەتی بەرز وبڵندی دایكانی باوەڕداران، ئەوان خودا وپێغەمبەری خودا ودواڕۆژیان مەبەست بوو، نەك دونیا وخۆشی دونیا وسەروەت وسامانی دوابڕاوی دونیا. سەعدى: ٦٦٣.
پرسیار: سەرپشك كردنى دايكانى باوەڕداران چۆن گەورەيى ومەزنيى ئەوان دەردەخا؟

سووڕەتی أحزاب ئایەتەکان 0 - 30

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ مَن يَأۡتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖ يُضَٰعَفۡ لَهَا ٱلۡعَذَابُ ضِعۡفَيۡنِۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا ٣٠

هەتا حورمەتی گەورەتر بشكێت، سزا گەورەتر وزیاتر دەبێت، بۆیە سزای مرۆڤی ئازاد لەمرۆڤی كۆیلە قورسترە، سزای پیاو وژن لەسزای كوڕ وكچ قورسترە. قورتوبى: ١٦/ ١٣٣.
پرسیار: ئايا هەر كەسێك پلە وپايەى بەرزتر بێت، تاوان وهەڵەكانيشى گەورەتر هەژمار دەكرێت؟