قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮎ

ﰻ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ٢٥٣ ٢٥٣
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٢٥٤ ٢٥٤
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ
ﯻ ﯼ ﯽ ٢٥٥ ٢٥٥
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ
ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ٢٥٦ ٢٥٦
42
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 253

تِلۡكَ ٱلرُّسُلُ فَضَّلۡنَا بَعۡضَهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖۘ مِّنۡهُم مَّن كَلَّمَ ٱللَّهُۖ وَرَفَعَ بَعۡضَهُمۡ دَرَجَٰتٖۚ

بێگومان هەندێك لەپێغەمبەران لەهەندێكی تریان مەزنترن، مەزنییەكەش یا لەبەر گەورەیی ومەزنی ئەو كتێبانەیە كەبۆیان دابەزیوە، یان لەبەر ئەو پەرجوو وموعجیزانەیە كەپێیان دراوە وبەڵگە بووە لەسەر ڕاستگۆییان، یان لەبەر ئەو شەرع وزانست وكار وكردەوانەیە كەهەیانبووە، یان بەپێی ئەو گەل وئوممەتانەیە كەشوێنیان كەوتوون. ابن تەيميە: ١/ ٥٧٨ـ ٥٧٩.
پرسيار: چەند حاڵێك باس بكە كەهۆكارى گەورەيى ومەزنترى هەندێك پێغەمبەر بووە بەسەر هەندێكى تردا.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 254

وَٱلۡكَٰفِرُونَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ٢٥٤

قعەتای كوڕی دینار دەفەرمووێت: سوپاس بۆ ئەو خوایەی كەنەیفەرموو: الظالمون هم الكافرون. واته: ستەمكاران هەر هەموویان كافرن! بەڵكو فەرمووی: (والكافرون هم الظالمون) واتە: كافرەكان هەر هەموویان ستەمكارن!. قورتوبى: ٤/ ٢٦٢.
پرسيار : باسى چۆنيەتى بيركردنەوەى عەتاى كوڕى دينار بكە سەبارەت بەم ئايەتە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 255

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُۚ لَا تَأۡخُذُهُۥ سِنَةٞ وَلَا نَوۡمٞۚ

خوای گەورە خۆی لەخەو بەری كردووە، چونكە خەو جۆرێكە لەئافات، خوای گەورەش لەهەموو جۆرە ئافاتێك دوورە. بەغەوى: ١/ ٢٦٩.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە خۆى تەنانەت لەسەرخەويش بەرى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 255

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلۡحَيُّ ٱلۡقَيُّومُۚ لَا تَأۡخُذُهُۥ سِنَةٞ وَلَا نَوۡمٞۚ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ مَن ذَا ٱلَّذِي يَشۡفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ يَعۡلَمُ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيهِمۡ وَمَا خَلۡفَهُمۡۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيۡءٖ مِّنۡ عِلۡمِهِۦٓ إِلَّا بِمَا شَآءَۚ وَسِعَ كُرۡسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۖ وَلَا ئَودُهُۥ حِفۡظُهُمَاۚ وَهُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡعَظِيمُ ٢٥٥

ئەم ئایەتە لەبەر ئەوەی چەند باسێكی مەزن وچەند سیفەتێكی گەورەی خودای تێدا باسكراوە، یەكێكە لەگەورەترین وبەپێزترین وپڕماناترین وبەسوودترین ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز، بۆیە پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەچەندین فەرموودەدا باوەڕداران هاندەدا بۆ ئەوەی بەردەوام ئەم ئایەتە بخوێننەوە، هەروەها وەك ویردی بەیانیان وئێواران وكاتی خەوتن ودوای نوێژەكان دیاری كراوە. سەعدى: ١١٠.
پرسيار: بۆچى ئايەتەلكورسى ديارى كراوە بۆ ئەوەى لەكاتە جياوازەكانى شەو وڕۆژا بخوێنرێتەوە؟ بۆچى ئەم ئايەتە يەكێكە لەگەورەترين ئايەتەكانى ناو قورئان؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 255

مَن ذَا ٱلَّذِي يَشۡفَعُ عِندَهُۥٓ إِلَّا بِإِذۡنِهِۦۚ

بەهۆی گەورەیی وعەزەمەت وسام وهەیبەتی خوای گەورەوە هیچ كەسێك ناوێرێت بچێتە خزمەتی وداوای شەفاعەتی لێ بكات، مەگەر ئەو كەسانەی كەخوای گەورە خۆی مۆڵەتی ئەوەی پێداون كەشەفاعەت بكەن. ابن كثير: ١/ ٢٩٢.
پرسيار: خواى گەورە مەرجى داناوە بۆ ئەوەى كەسانێك شەفاعەت بكەن (مەرجەكەش ئەوەيە كەخۆى مۆڵەتى شەفاعەت بەو كەسانە بدات. و) ئەمە چ مانايەك دەگەيەنێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 256

لَآ إِكۡرَاهَ فِي ٱلدِّينِۖ

ئایین پێویستی بەوە نییە كەبەتۆپزی وزۆر بسەپێنرێت، چونكە سەپاندن بۆ كارێكە كەنیشانە وبەڵگەكانی نادیار یان پێچاوپێچ بێت، یان بۆ كارێكە كەخەڵكی لێی بێزار بن، بەڵام ئەم ئایینە گەورە پایەدارە نیشانەكانی بۆ مرۆڤە ژیرەكان ڕوون وئاشكرا كردووە، ڕێگاكانی دیارن، كاری ئایین ڕوون وئاشكرایە، ڕێنوێنی وگومڕایی لێك جیا كردووەتەوە، كەواتە مرۆڤی ژیر وسەركەوتوو بەبچووكترین بیركردنەوە ولێڕوانین بەئایین یەكسەر باوەڕی پێ دەهێنێت وهەڵیدەبژێرێت، بەڵام كەسانێك كەنەفسی بەد ونییەتی خراپ وویستی خراپەكاریان هەیە، دیسانەوە هەق دەبینن ودەیناسن، بەڵام باتڵ هەڵدەبژێرن، كاری چاك دەبین، بەڵام كاری خراپ دەكەن، بۆیە پێویست ناكات خوای گەورە ئایین بەسەر ئەو جۆرە كەسانەدا بسەپێنێت، چونكە هیچ دەرنجام وبەرهەمێكی باشی نییە، بیروباوەڕی كەسێك كەناچاركرابێت باوەڕ بهێنێت، دروست نییە وپێی ناگوترێت: بیروباوەڕی دروست. سەعدى: ١١١.
پرسيار: بۆچى پێويست ناكات بەزۆر خەڵكى موسڵمان بكرێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 256

فَمَن يَكۡفُرۡ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤۡمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَاۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ٢٥٦

چونكە كوفر بەتاغوت وباوەڕ بەخودا، پێویستە بەزمان بگوترێت وباوەڕی ناو دڵیشی لەگەڵدا بێت، بۆیە خوای گەورە سیفەتی (سمیع) بیستنی بۆ گوفتاری باوەڕداران وسیفەتی (علیم) زانا بەهەموو شتی بۆ نییەتی ناو دڵیان باسكرد. قورتوبى: ٤/ ٢٨٥.
پرسيار: خواى گەورە بەباسكردنى دوو سيفەتى (سميع وبصير) ئەم ئايەتەى كۆتايى پێهێنا، بۆچى؟