قورئان
ﮭ
ﱍ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ١ ١ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ٢ ٢ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ٣ ٣ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ
ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٤ ٤
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
ﯕ ﯖ ٥ ٥ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٦ ٦
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا ١
(يا أيها النبي):پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەم بانگ كرانە ڕێزی لێگیراوە، چونكە خوای گەورە بەپێغەمبەر ناوی بردووە، بەڵام پێغەمبەرانی تری هەر بەناوی خۆیانەوە بانگ كردووە. ابن جزى: ٢/ ١٨١.
پرسیار: بانگ كردنى پێغەمبەر(ﷺ) لەم ئايەتەدا بەوشەى (ئەى پێغەمبەر!) چ تايبەتمەندى وڕێزێكى تێدايە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ
خوای گەورە بەم فەرمانە كەبەسەر پێغەمبەری(ﷺ) كردووە، هۆشداری بەخەڵك داوە، چونكە لەكاتێكدا فەرمان بەپێغەمبەرەكەی خۆی دەكات (كە تەقوای هەبێت وگوێڕایەڵی كافرەكان ودووڕووەكان نەكات. و) بێگومان شوێنكەوتوانی زیاتر شیاوی ئەوەن ئەو فەرمانەیان بەسەردا بكرێت. ابن كثير: ٣/ ٤٤٨.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك لەفەرمان بەتەقوا ونەهى لەگوێڕايەڵى كافران ودووڕووەكان بێ نيازە؟
وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ
ئەمانە دوژمنی ڕاستەقینەن، كەواتە لەهەر شتێكدا دژ ونەیار بوون وبەپێچەوانەی لەخواترسان هەڵسوكەوتیان كرد، بەگوێیان مەكە. سەعدى: ٦٥٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە نەهى لەگوێڕايەڵى لەكافرەكان ودووڕووەكان كردووە؟
وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَۚ
واتە: قورئان نەهی لەشوێنكەوتن وپەیڕەوی كردن لەداب ونەریتی سەردەمی نەفامی دەكات، فەرمانیش دەكات ئەو داب ونەریتانە تەرك بكرێن ودژیان بووەستینەوە، هەروەها نەهی لەوە دەكات كەبەهەبوونی دەقێكی ڕوون ڕای خۆمان دەرببڕین، ئەم نەهیە هەم پێغەمبەری خوا(ﷺ) دەگرێتەوە هەم گەل وئوممەتی پێغەمبەر(ﷺ) دەگرێتەوە. قورتوبى: ١٧/ ٥١.
پرسیار: چى بەكەسێك دەڵێى كەواز لەقورئان دەهێنێت وشوێن ئارەزووى خۆى وقسەى ئەم وئەو دەكەوێت؟
وَمَا جَعَلَ أَدۡعِيَآءَكُمۡ أَبۡنَآءَكُمۡۚ ذَٰلِكُمۡ قَوۡلُكُم بِأَفۡوَٰهِكُمۡۖ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلۡحَقَّ وَهُوَ يَهۡدِي ٱلسَّبِيلَ ٤
(أدعیا) كۆی وشەی (دعی)یە، واتە: كەسێك كەبەمنداڵی كەسێكی تر ناو ببرێت ولەڕاستیشدا وا نەبێت. هۆی دابەزینی ئەم ئایەتە چیرۆكی زەیدی كوڕی حارثەیە، زەید گەنجێك بوو لەهۆزی كەلب، بەیەخسیری گیرا وكرا بەكۆیلە، خاتوو خەدیجەی هاوسەری پێغەمبەر(ﷺ) زەیدی كڕی، دواتر زەیدی بەخشی بەپێغەمبەری خوا(ﷺ)، ئەویش زەیدی كردە كوڕی خۆی، ئیتر لەوە بەدوا پێیان دەگوت: زەیدی كوڕی موحەممەد! تا ئەم ئایەتە دابەزی وخوای گەورە نەهی لەو كارە كرد (و ئیتر تەبەنی وبەكوڕ كردن بەتاڵ بوویەوە. و). ابن جزى: ٢/ ١٨٢.
پرسیار: ئەم ئايەتە كام يەك لەداب ونەريتى سەردەمى نەفاميى پووچەڵ كردووەتەوە؟
ٱلنَّبِيُّ أَوۡلَىٰ بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ مِنۡ أَنفُسِهِمۡۖ
(من أنفسهم):لەخودی خۆشیان چ بگات بەباوكیان، سەبارەت بەگوێڕایەڵی كردن وجێبەجێ كردنی بڕیارەكانی، چونكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) ئەوانە بۆ دانایی وژیری بانگ دەكات، بۆ ئەو شتانەی كەدەبنە مایەی ڕزگاری، بەڵام نەفسی خۆیان ئەوان بۆ هەوەس وشوێن دونیا كەوتن وچێژی دونیایی بانگ دەكات، واتە: بۆ تیاچوون وسەرشۆڕی. بيقاعى: ١٥/ ٢٩٠.
پرسیار: بۆچى پێغەمبەر(ﷺ) لەخودى خۆمان لەپێشترە؟
وَأَزۡوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمۡۗ
خوای گەورە ئەو فەزڵ وڕێزەی بەهاوسەرانی پێغەمبەر(ﷺ) بەخشیوە كەبەدایكی باوەڕداران هەژمار بكرێن، واتە: لەبە گەورە ڕاگرتن وچاكە لەگەڵ كردن وڕێز وحەرامبوونی مارە كردنیان دایكی باوەڕدارانن. قورتوبى: ١٧/ ٦٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە چى وەڵامى ئەو نەزان ونەفامانە دەدەيتەوە كەبێ ڕێزى بەرامبەر بەدايكانى باوەڕداران دەكەن وقسەى نەشياويان دەرهەق دەكەن؟