قورئان
ﮫ
ﱍ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ
ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ٢٠ ٢٠ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٢١ ٢١ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ٢٢ ٢٢ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
٢٣ ٢٣ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٢٤ ٢٤
ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٢٥ ٢٥ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ٢٦ ٢٦ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ
ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ٢٧ ٢٧ ﰊ ﰋ
ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ٢٨ ٢٨
أَلَمۡ تَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ
كەواتە ئەركی سەرشانی ئێوەیە كەسوپاسی ئەو ناز ونیعمەتانە بكەن، واتە: خاوەن ناز ونیعمەتتان خۆش بوێت، لەبەرامبەر ئەوا ملكەچ بن، ناز ونیعمەتەكانی لەڕێگەی چاكەدا بەكار بهێنن، هیچ ناز ونیعمەتێك لەخراپەدا بەكار نەهێنن. سەعدى: ٦٤٩.
پرسیار: سوپاسوگوزارى لەبەرامبەر ناز ونيعمەتەكاندا چۆن دەكرێت؟
وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ
ناز ونیعمەتی ئاشكرا: سەلامەتی، سەروەت وسامان وشتەكانی ترە، ناز ونیعمەتی پەنهانیش ئەوانەیە كەخەڵكی تر لێی ئاگادار نین، وەك داپۆشاندنی كار وكردەوە نەشیاوەكان. ابن جزى: ٢/ ١٧٤.
پرسیار: چەند نموونەيەك بۆ ناز ونيعمەتى ئاشكرا وناز ونيعمەتى پەنهان باس بكە.
وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ
لە ابن عەباسەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: مەبەست لەناز ونیعمەتی ئاشكرا ئایینی ئیسلام وقوڕئانە، مەبەست لەناز ونیعمەتی پەنهانیش تاوانان داپۆشینە، ئەو تاوانانەی كەخوای گەورە دایاندەپۆشێت وئاشكرایان ناكات ولەبەرامبەردا سزای بكەرەكانیان نادات. زەححاك دەفەرمووێت: مەبەست لەناز ونیعمەتی ئاشكرا جوانی ڕەنگ ودەموچاو وڕێكوپێكی ئەندامەكانە، مەبەستیش لەناز ونیعمەتی شاراوە مەعریفەت وخواناسیە. قورتوبى: ٣/ ٥١٢.
پرسیار: باسى دوو ناز ونيعمەت بكە كەوا گومان دەبەى كەخواى گەورە تەنها بەتۆى بەخشيوە!.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ ٢٠
ڕستەی (بغير علم ولا هدى ولا كتاب منير) هەموو پلەكانی زانست بەدەستهێنان دەگرێتەوە كەبریتین لەتێكۆشان، فێربوون یان خوێندن لەلای زانایەك، هەروەها خوێندنەوەی ئەو كتێبانەی كەبابەتگەلی بەسوودیان تێدایە (واتە: ئەوانەی كەبەبێ زانست وبەرچاوڕوونی چەلەحانێ ودەمەدەم دەكەن، بەهیچ ڕێگایەك لەو ڕێگایانە زانستیان پەیدا نەكردووە، نە بەتێكۆشان ونە بەخوێندن ونە بەخوێندنەوە. و). ابن عاشور: ٢١/ ١٧٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە هەر سێ ڕێگاكانى زانست پەيداكردنى باسكردووە، ئەو سێ ڕێگايە كامانەن؟
۞وَمَن يُسۡلِمۡ وَجۡهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ ٢٢
واتە: پەرستش ونییەتەكانی پاك وخاوێن بۆ خوایە (وهو محسن) چونكە خواپەرستی بەبێ چاكە وبەبێ ڕەچاوكردنی پلەی ئیحسان وبەبێ مەعریفەتی ناو دڵ هیچ سوودێكی نییە. (پلەی ئیحسان واتە: بەجۆرێك خوا پەرستی بكەیت وەك ئەوەی بەچاوی سەر خوای گەورە ببینیت، خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینیت بێگومان ئەو تۆ دەبینێت. و). قورتوبى: ١٦/ ٤٨٧.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەتوانێت دەموچاوى خۆى ڕادەستى خواى گەورە بكات؟ بۆچى ئەم كارە گرێ دراوە بەڕەچاوكردنى پلەى ئيحسانەوە؟
۞وَمَن يُسۡلِمۡ وَجۡهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحۡسِنٞ فَقَدِ ٱسۡتَمۡسَكَ بِٱلۡعُرۡوَةِ ٱلۡوُثۡقَىٰۗ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلۡأُمُورِ ٢٢
پەیوەندی كۆتایی ئایەتەكە بەپێشەوەی ئایەتەكە ئەوەیە كەهەندێك لەكوفری كافرەكان ئاشكرایە وهەندێكیان شاراوەیە. ابن عاشور: ٢١/ ١٧٨.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (إن الله عليم بذات الصدور)كۆتايى هات؟
وَلَوۡ أَنَّمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ مِن شَجَرَةٍ أَقۡلَٰمٞ وَٱلۡبَحۡرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعۡدِهِۦ سَبۡعَةُ أَبۡحُرٖ مَّا نَفِدَتۡ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ ٢٧
ئەم ئایەتە باسی زۆری وفراوانی وشەكانی خوای گەورە دەكات، زانستی بەرفراوانی خوای گەورەی مەبەستە، واتە: ئەگەر درەختەكانی سەرزەوی هەموو ببن بەپێنووس وهەموو دەریاكانیش ببن بەحیبر ومورەكەب وبەردەوامیش حەوت دەریا بڕژێتە ناو ئەو مورەكەبە ومانا ومەبەستی وشەكانی خوای پێ بنووسرێتەوە هێشتا فریا ناكەون وناتوانن بەتەواویی مانا ومەبەستی فەرموودەی خوای گەورە ڕوون بكەنەوە، چونكە دارەكان كۆتاییان پێ دێت ودەریاكان وشك دەبن، بەڵام مانا ومەبەستی فەرموودەكانی خوای گەورە كۆتاییان نایەت. ابن جزى: ٢/ ١٧٥.
پرسیار: يەكێك لەسوودەكانى ئەم ئايەتە باس بكە.