قورئان
ﮫ
ﱍ
ﮫ
ﭚ ٣ ٣ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ٤ ٤ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ
ﭭ ﭮ ٥ ٥ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ٦ ٦ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٧ ٧
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٨ ٨
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ٩ ٩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ١٠ ١٠ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ١١ ١١
تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱلۡكِتَٰبِ ٱلۡحَكِيمِ ٢ هُدٗى وَرَحۡمَةٗ لِّلۡمُحۡسِنِينَ ٣
هەرچەندە قورئان پڕ لەكارزانی وزانیارییە وخەڵكی بانگ دەكات بۆ هەموو تایبەتمەندییەكانی ئاكاری بەرز وبڵند ونەهی لەوە دەكات كەمرۆڤ خاوەنی ئاكاری پەست وناشیرین بێت، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خەڵكی نایكەنە ڕێنوێن بۆ خۆیان وباوەڕی پێ ناهێنن وكاری پێ ناكەن! تەنها ئەوانە نەبێت كەخوای گەورە ڕێنوێنی كردوون وڕێگای پیشان داون وكار بەقورئان دەكەن، ئەوانە ئەو كەسانەن كەبەجوانی خواپەرستی دەكەن ولەبەرامبەر خەڵكیشدا ئاكار وڕەفتاریان جوانە. سەعدى: ٦٤٦.
پرسیار: هەڵوێستى خەڵك لەئاست قورئاندا چۆنە؟
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ
بە تایبەتی باسی دوو كاری مەزن (واتە: نوێژ وزەكات . و) كرا، یەكەم: نوێژ كەكاری یەكەمە ئەم شتانە لەخۆ دەگرێت: ئیخلاس، موناجات وگفتوگۆ لەخزمەت خوای گەورەدا، پەرستشێكی گشتی لەلایەن دڵ وئەندامانی تری لاشەوە، هەروەها نوێژ كردن هەموو جۆرەكانی تری پەرستش ئاسان دەكات. دووەم: زەكات كەكاری دووەمە، وا لەزەكاتدەر دەكات كەپاك وخاوێن ببێتەوە لەهەموو سیفەتێكی پەست وناشیرین، هەروەها دەبێتە هۆكاری ئەوەی كەمرۆڤ هاوكاریی برای باوەڕداری خۆی بكات وئاتاجییەكانی دەربكات، هەروەها بەزەكاتدان ئەوە ڕوون دەبێتەوە كەمرۆڤ خودای گەورەی لەسەروەت وسامان پتر خۆش دەوێت، یان بەجۆرێكی تر بیڵێین: سەروەت وسامانە خۆشەویستەكەی خۆی لەپێناو شتێكی خۆشەویستر خەرج دەكات كەبریتییە لەخۆشەویستی وڕەزامەندی خودا. سەعدى: ٦٤٦.
پرسیار: بۆچى لەناو كار وكردەوەكاندا باسى نوێژ وزەكات كرا؟
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤۡتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ ٤
(الذين يقيمون الصلاة)واتە: بەجۆرێك نوێژ دەكەن دەڵێی خودی نوێژەكە بەپێوە ڕاوەستاوە، چونكە تەواوی ئەرك وپێویستەكان وسوننەتەكانی ناو نوێژ بەجوانی جێبەجێ دەكەن، هەروەها نوێژەكەیان لەكاتی گونجاودا (كە بۆ نوێژ دیاری كراوە. و) جێبەجێ دەكەن ولەسەر ئەم كارەیان سوورن وكۆڵی لێ نادەن. بيقاعى: ١٥/ ١٤٤.
پرسیار: ڕستەى (يقيمون الصلاة)چى دەگەيەنێت؟
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٦
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م. هەژارەوە: لەم خەڵكەدا ئی وا هەیە كڕیاری قسەی بێتامە ولەنەزانی، دەیەوێت خەڵك لەڕێگەی خوا كلا بكات ودەیكاتە گاڵتەجاڕی خۆی، ئەوانەی ئەو كارە دەكەن ئەشێت زۆر بەسووكایەتی ئازار بدرێن. و). ئەبو صەهبای بەكری دەفەرمووێت: لەبارەی ئەم ئایەتەوە پرسیارم لەابن مەسعود كرد، سێ جار فەرمووی: سوێند بەو خوایەی كەجگە لەئەو هیچ پەرستراوێكی ڕاستەقینە بوونی نییە، مەبەست مۆسیقایە!. ئیبراهیمی نەخەعی فەرموویەتی: مۆسیقا دەبێتە هۆی نیفاق ودووڕوویی لەناو دڵدا.. هەندێكیش دەڵێن: مۆسیقا پەیژەی زینایە. بەغەوى: ٣/ ٥٠٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە وبەپێى لێكدانەوەى پێشينە باشەكان، باسى مەترسى مۆسيقا بكە.
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٦
(لهو الحديث) واتە: ئەو شتانەی كەتازەن ودەبنە هۆی كات ڕەواندن وكات كوشتن، وەك: مۆسیقا، سێرك وهەر كارێك كەهیچ سوودێكی نییە ونەفسی مرۆڤ بەرەو چێژ وخۆشیی ئاژەڵانە ڕادەكێشێ وبانگی دەكات بۆ كایە ویاریی بێ مانای وەك سەما كردن.. ئەو كاتە نەفسی مرۆڤ بەرەو خوارترین چین دەڕوات، وەك چۆن پێشتر بەهۆی داناییەوە بەرەو پلە بەرز وباڵاكان ڕۆیشتبوو. بيقاعى: ١٥/ ١٤٦.
پرسیار: خۆ خەريك كردن بەكايە وياريى بێ سوود، چ مەترسيەكى هەيە؟
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡتَرِي لَهۡوَ ٱلۡحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًاۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٦
قەتادە دەفەرمووێت: سوێند بەخوا! لەوانەیە لەم بوارەدا -واتە: لەكڕینی قسەی هیچوپووچدا- مەبەست پارە خەرجكردن نەبێت، بەڵكو كڕینی قسەی بێ نرخ وبێمانا مەبەست هەڵبژاردنی ئەو جۆرە قسانە بێت، بۆ گومڕابوونی مرۆڤ هێندە بەسە كەقسەی پووچی لەقسەی هەق زیاتر خۆش بوێت وفەزڵی قسەی زیاندار بدات بەسەر قسەی بەسوودا. ابن كثير: ٣/ ٤٢٦.
پرسیار: ئايا هەموو ئەو كەسانەى كەئەم ئايەتە دەيانگرێتەوە، پێويستە پارە خەرج بكەن؟
أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٦
واتە: لەبەر ئەوەی ئایەتەكان وڕێگای خوای گەورەیان بەچاوی سووكەوە سەیر كرد، لەسزای ئەوەدا لەڕۆژی پەسڵاندا لەناو سزایەكی بەژان وپڕ لەسووكایەتیدا دەمێننەوە. ابن كثير: ٣/ ٤٢٦.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەسزاى ئەو كەسانەى كەئايەتەكە باسيان دەكات، لەشێوە وجسنى كارەكانيانە.