قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە






ﭿ

٢٤٩ ٢٤٩


٢٥٠ ٢٥٠




٢٥١ ٢٥١

٢٥٢ ٢٥٢
41
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 249

قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُواْ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٖ قَلِيلَةٍ غَلَبَتۡ فِئَةٗ كَثِيرَةَۢ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ٢٤٩

ئەم ئایەتە خەڵك هان دەدا بۆ جیهاد وخۆڕاگری، هەروەها بۆ گوێڕایەڵی وشوێنكەوتنی ئەو كەسانەی كەلەگەڵ خودای گەورەدا ڕاستگۆن.. ئێمە دەبێت بەو جۆرە بین وبەو جۆرە كار بكەین، بەڵام كاری خراپ ونییەتی خراپ بوونەتە لەمپەر لەهەمبەر ئەوەدا، بەجۆرێك كەوامان لێهاتووە زۆرێك لەئێمە بەرگەی بۆرێك لەئەوان ناگرێت، زۆرجا ئەوەمان بەچاوی خۆمان دیوە، هۆكاری ئەمەش ئەو كارە خراپانەن كەخۆمان دەیانكەین، ئەبو دەردا دەفەرمووێت: ئێوە لەسەر بنەمای كار وكردەوەی خۆتان دەجەنگن (واتە: ئەگەر خۆڕاگربوون ئەوە دیارە كار وكردەوەتان باش وچاكە، ئەگەریش خۆڕاگر نەبوون دیارە كار وكردەوەتان خراپە. و) قورتوبى: ٤/ ٢٤٥.
پرسيار: هۆكارێكى سەركەوتن بەسەر دوژمناندا لەئايەتەكەدا باسكراوە، ئەو هۆكارە كامەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 249

وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ٢٤٩

گەورەترین هۆكار بۆ ئەوەی خودا لەگەڵ بەندەی خۆیدا بێت، ئارامی وخۆڕاگرتنی بەندەیە لەبەر ڕەزامەندی خودا. سەعدى: ١٠٨.
پرسيار: گەورەترين هۆكار چییە بۆ ئەوەى خودا لەگەڵ بەندى خۆيدا بێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 250

وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُواْ رَبَّنَآ أَفۡرِغۡ عَلَيۡنَا صَبۡرٗا وَثَبِّتۡ أَقۡدَامَنَا وَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٢٥٠

ڕیزبەندیەكی جوان لەئایەتەكەدا هاتووە، لەقۆناغی یەكەمدا داوایان كرد لەخوای گەورە كەلەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژن خۆڕاگرییان پێ ببەخشێت وسەبر وئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵیاندا، لەقۆناغی دووەم داوایان كرد لەخوای گەورە لەگۆڕەپانی جەنگدا لەبەرامبەر دوژمن بچەقن (وەكو كێو خۆڕاگر بن. و) وهێزیان پێ ببەخشێت، چونكە جاری وا هەیە كەسێك داوای سەبر وخۆڕاگری دەكات كەنەتوانێت لەگۆڕپانی جەنگدا ڕووبەڕووی دوژمن بێتەوە، لەقۆناغی سێیەمدا داوای سەركەوتنیان كرد بەسەر دوژمندا كەئەمەیان ئامانجی سەرەكی جەنگ وڕووبەڕووبوونەوەیە. ئالوسى: ٢/ ١٧٢.
پرسيار: باشترين نزا وپاڕانەوە ئەوەيە كەهەموو خواستەكانى مرۆڤ لەخۆ بگرێت، ئەوە بەئايەتێكى قورئان ڕوون بكەرەوە!.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 251

فَهَزَمُوهُم بِإِذۡنِ ٱللَّهِ

مرۆڤی ژیر كاتێك دەزانێت كەسەبارەت بەداهاتوو هیچ نازانێت ولەوەش دڵنیایە كەخوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە، ئەو كاتە پشت بەنەفسی خۆی نابەستێت، بەڵكو دەبێت نەفسی خۆی بەناتەوان هەژمار بكات هەرچەندە نەفسیشی وا نەڵێت، هەروەها لەدەست هێز ودەسەڵاتی خۆی پەنا بباتە بەر هێز ودەسەڵاتی پەروەردگار وهەمیشە داوای بەخشین وسەلامەتی لەپەروەردگار بكات. بیقاعى: ١/ ٤٨٣.
پرسيار: كام جۆر لەپشت بەستن بەنەفس پەسەند وكام جۆرەى ناپەسەندە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 251

وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُۗ

ئەمە هۆشداریە لەلایەن پەروەردگارەوە سەبارەت بەگەورەیی حكومەت، چونكە ئەگەر حكومەت ودادوەر نەبن كاروباری جیهان سەقامگیر نابێت، هەر لەبەر ئەمەیە كەگوتراوە: دین وحكومەت دووانە وجمكن. واتە: سەركەوتنی یەكێكیان سەركەوتنی ئەوی تر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دین پایە وبنەمایە وحكومەتیش پاسەوان، هەر كەسێك پایە وبنەمای نەبێت وێرانە وهەر كەسێكیش پاسەوانی نەبێت تیادەچێت. ئالوسى: ٢/ ١٧٤.
پرسيار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى گرنگى حكومەت بكە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 251

وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّفَسَدَتِ ٱلۡأَرۡضُ

خوای گەورە لەم ئایەتەدا ئەوەی ڕوون كردووەتەوە كەبەدرێژایی مێژوو ئەگەر كافر وبێباوەڕەكانى بەهۆی باوەڕدارانەوە لەناو نەبردایە ئەوا سەرزەوی خراپ دەبوو، تێك دەچوو، چونكە كوفر لەهەموو گۆشە وكەنارێكی سەرزەویدا بڵاو دەبوویەوە وپیادە دەكرا وبەردەوامیش دەبوو، بەڵام خوای گەورە مێژووی خاڵی نەكردووە لەكەسانێك كەهەقیان سەرخستووە وخەڵكیان بانگ كردووە بۆ باوەڕ بەخودا ولەتێكۆشەر وموجاهید، لەسەردەمی پێغەمبەری ئیسلامەوە(ﷺ) هەتا ڕۆژی دواییش لەناو ئوممەتی پێغەمبەردا(ﷺ) هەر لەو جۆرە كەسانە بووە ودەبێت، كەواتە هەموو سوپاسێك شایانی خودایە وبۆ خودایە. ابن عەتيە: ١/ ٣٣٧.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە هەتا قيامەت جەنگى نێوان كافر وبڕوادار دەهێڵێتەوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 251

وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ ٢٥١

گەورەیی وفەزڵی خوای گەورە بەسەر دونیاوە لەم خاڵانەدا دەردەكەوێت: یەكەم: خوای گەورە خاوەنی هەموو شتێكە وخۆی هەموو شتێكی دروست كردووە. دووەم: بەداكۆكی، خوای گەورە ستەمی ستەمكاران كۆتایی پێ دەهێنێت، یان ستەمكاران دەدات بەگژی یەكتردا وبەو هۆیەوە لەناویان دەبات، یان بەهۆی پیاوچاكانەوە -هەرچەند كەمیش بن- ستەمی ستەمكاران لەناو دەبات، هەروەها ئەو ناز ونیعمەتانەیان لێ دەسێنێتەوە كەپێی بەخشیون. بیقاعى: ١/ ٤٨١.
پرسيار: باسى هەندێك لەفەزڵ وچاكەى خودا بەسەر جيهانەوە بكە.