قورئان
ﮪ
ﱍ
ﭝ ﭞ ﭟ ٤٢ ٤٢ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٤٣ ٤٣ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٤٤ ٤٤
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ٤٥ ٤٥ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ٤٦ ٤٦ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ٤٧ ٤٧ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
٤٨ ٤٨ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
٤٩ ٤٩ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ
ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ٥٠ ٥٠
قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ
فەرمانی گەڕان بەسەر زەویدا، هەم گەڕانی لاشە دەگرێتەوە وهەم گەڕانی دڵ بۆ بیركردنەوە وڕامان لەسەرەنجامی ئەوانەی ڕابردوون. سەعدى: ٦٤٣.
پرسیار: ئايا بيركردنەوە وڕامان لەسەرەنجامى ئەوانەى كەڕابردوون تەنها بەستراوە بەسەفەر وكۆچ كردنەوە؟
فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلُۚ كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّشۡرِكِينَ ٤٢
خۆتان لەوە بپارێزن كەكارەكانی ئەوان دووبارە بكەنەوە وشوێن ئەوان بكەون، چونكە دادگەری ودانایی خودا لەتەواوی شوێن وكاتەكاندا بوونی هەیە. سەعدى: ٦٤٣.
پرسیار: مرۆڤ لەبيركردنەوە وڕامان لەسەرەنجامى ئەوانەى كەڕابردوون چ وانەيەك فێر دەبێت؟
قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلُۚ كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّشۡرِكِينَ ٤٢
ڕستەی(كان أكثرهم مشركين) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەتەنها هاوەڵپەرستی هۆكاری لەناوچوونی هەموو ئەوانە نەبووە، بەڵكو هاوەڵپەرستی هۆكاری لەناوچوونی زۆربەی ئەوان بووە، هەندێكی تریان بەهۆی تاوانی ترەوە لەناوچوون، هەروەها ئایەتەكە ئەو مانایەش دەگەیەنێت كەسەرەنجامی خراپی ئەوان بەهۆی ئاشكرا بوون وزاڵبوونی شیرك بووە لەناو ئەواندا (واتە: بووە بەدیاردەیەكی زەق. و) جا بەم پێیە وبەم لێكدانەوەیە ئەم ئایەتە دەبێتە هۆشداری بۆ ئەوەی كەهاوەڵپەرستی بەڵا وموسیبەتێكی زۆر گەورەیە وسازی هاوەڵپەرستی تایبەت نییە بەوانەی كەستەمكارن. ئالوسى: ١١/ ٤٩.
پرسیار: هۆكارى تياچوونى گەلان چییە؟ گەورەترين هۆكار كامەيە؟
إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٤٥
خوای گەورە هەرچەندە كافرانی خۆش ناوێت، بەڵام لەگەڵ كافرانیشدا دادگەرە وستەمیان لێ ناكات. ابن كثير: ٣/ ٤٢٠.
پرسیار: ئايا خۆشنەويستن وڕق لێبوون دەبێتە پاكانە بۆ ئەوەى ستەم لەكەسێك بكەیت؟
وَمِنۡ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرۡسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٖ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحۡمَتِهِۦ
بەهۆی سۆز وبەزەیی خۆیەوە بارانێكتان بۆ دەبارێنێت كەسەرزەوی وبەندەكانی پێ زیندوو دەكاتەوە، جا بەچەشتنی (سوود وەرگرتن لە) سۆز وبەزەیی خودا دەزانن كەسۆز وبەزەیی خودا بەندەكانی ڕزگار دەكات وڕزق وڕۆزییان پێ دەدات، كەواتە هەوڵ بدەن كار وكردەوەی چاكە زیاتر بكەن كەبەهۆیەوە دەرگاكانی سۆز وبەزەیی خوا بەرەو ڕووی ئێوە دەكرێنەوە. سەعدى: ٦٤٣.
پرسیار: كاتێك مرۆڤى باوەڕدار سۆز وميهرەبانى خواى گەورە دەبينێت، چ كاريگەريیەكى لەسەر دەكات؟
وَلَقَدۡ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوۡمِهِمۡ فَجَآءُوهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمۡنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْۖ وَكَانَ حَقًّا عَلَيۡنَا نَصۡرُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٤٧
(وكان حقًا علينا نصر المؤمنين)ڕزگار كردنیان لەسزا. ئەم ئایەتە مزگێنییەكە بۆ پێغەمبەر(ﷺ) بۆ دەستكەوتنی سەرەنجامی چاك وسەركەوتن بەسەر دوژمندا. حەسەن دەفەرمووێت: خوای گەورە ئەوانی لەگەڵ پێغەمبەراندا لەو سزایە ڕزگار كرد كەداباریە سەر گەلان. بەغەوى: ٣/ ٥٠٠.
پرسیار: بەپێى ئايەتەكە وەڵامى ئەم پرسيارە بدەنەوە كەئايا ڕەوايە بۆ مرۆڤى باوەڕدار كەبەهۆى سەركەوتنى دوژمنانى خودا بۆ ماوەيەكى زۆر، ئيتر نائومێدى ڕووى تێ بكات؟
وَإِن كَانُواْ مِن قَبۡلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡهِم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمُبۡلِسِينَ ٤٩ فَٱنظُرۡ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحۡمَتِ ٱللَّهِ كَيۡفَ يُحۡيِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَآۚ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحۡيِ ٱلۡمَوۡتَىٰۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٥٠
ڕستەی(من قبله)بۆ دڵنیابوونەوە دووبارە بوویەوە، هەروەها بۆ ئەوەی كەئەوە بگەیەنێت كەدڵی خەڵكی بەخێرایی لەنائومێدییەوە بەرەو ئومێد دەگەڕێنەوە. ابن جزى: ٢/ ١٧٠.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەى كەدەستەواژەى (من قبل)لەئايەتەكەدا هات، دووبارە (من قبله)لەهەمان ئايەتدا دووبارە بوويەوە؟