قورئان
ﮪ
ﱍ
٦ ٦ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ
ﭧ ٧ ٧ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ
ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ٨ ٨ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ
ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ٩ ٩ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ١٠ ١٠ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
١١ ١١ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ١٢ ١٢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
١٣ ١٣ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ١٤ ١٤ ﯳ ﯴ
ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ١٥ ١٥
وَعۡدَ ٱللَّهِۖ لَا يُخۡلِفُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ ٦
ئیزافە كردنی وشەی (وعد) بۆ لای ناوی (الله) ئەوە ڕوون دەكاتەوە كەئەو بەڵێنە بێگومان هەر دێتە دی، چونكە هیچ هۆكارێك نییە بۆ بەدینەهاتنی بەڵێنی كەسێكی توانا وڕاستگۆ وبەهێز ودەسەڵات وبێ نیاز وجێ نیازی وەك خودا. ابن عاشور: ٢١/ ٤٨.
پرسیار: ئيزافە كرانى وشەى (وعد) بۆ لاى وشەى (الله) چ مەبەستێكى تێدايە؟
يَعۡلَمُونَ ظَٰهِرٗا مِّنَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ عَنِ ٱلۡأٓخِرَةِ غَٰفِلُونَ ٧
ئەم خەڵكە زۆر سەیرن! زۆرێك لەخەڵكی لەبواری دونیاییدا وەها پێشكەوتووە مرۆڤ پێیان سەرسام دەبێت، ژیری وئاوەزی خۆیان لەبواری دونیاییدا وەها خستووەتە كار كەجێی سەرسوڕمانە، دەستیان بەئەتۆم گەیشتووە، شتی وایان دروست كردووە هەر لەفڕۆكەوە بگرە تا شەمەندەفەر وسەیارە وكەشتی زەبەلاح، مایەی سەرسوڕمانە، لەگەڵ ئەوەشدا لەبواری ئایینا گێلترین وبێ ئاوەزترین كەسن! غافڵترین مرۆڤن! ئاگایان لەدین نییە، سەبارەت بەقیامەت گێژ ودەبەنگن، ئەوە نەزانن كەبڕوادارێكی سادە ئەو زل زلانە بەگێل ونەزان ونەفام دەزانێت! مرۆڤە ژیرەكان دەزانن ئەوانە لەچ گومڕاییەكدان، لەچ سەرلێشێوان وداماوییەكان، ژیرەكان دەزانن كەهەموو كارەكان بەدەست پەروەردگارە، بڕیاردان لەبواری خواپەرستیدا بەدەست ئەوە، هەموو شتێك بەیارمەتیدان یان یارمەتینەدانی ئەو بەستراوە (ئەگەر یارمەتی كەسێك بدات هەموو كارێكی بۆ ئاسان دەبێت، ئەگەریش یارمەتی كەسێك نەدات هیچی پێ ناكرێت. و) بۆیە ئەو مرۆڤە ژیرانە لەخوا دەترسن وداوا لەخوا دەكەن كەنوور وتیشكی عەقڵ وئیمانیان بۆ تێر وتەواو بكات بۆ ئەوەی بەزاتی خوای گەورە بگەن وبەدیداری شاد ببن. سەعدى: ٦٣٧.
پرسیار: چۆنچۆنى زانستى دونيايى وزانستى قيامەتى پێكەوە هەڵسەنگێنين؟
يَعۡلَمُونَ ظَٰهِرٗا مِّنَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ عَنِ ٱلۡأٓخِرَةِ غَٰفِلُونَ ٧
حەسەنی بەصری دەفەرمووێت: هەر یەكێك لەوانە ئەگەر بەنینۆك دیرهەمێك هەڵگرێت دەزانێت كێشی ئەو دیرهەمە چەندە، بەڵام ناتوانێت بەباشی نوێژەكانی بكات. قسەكەی حەسەن تەواو. جا وێنەی ئەو كەسانە -كە حەسەن باسی كردن- سەروەت وسامانی زۆریان هەیە، هەرچەندە بەلای خەڵكی دونیا وە زۆر وبەنرخ بێت، بەڵام لای خوا كەم وبێ نرخە. خوای گەورە نرخی بۆ ئەو جۆرە كەسانە دانەناوە، چونكە ئەوانە وەك ئاژەڵ لەژیانی دونیا تێگەیشتوون، واتە: هەر شتێك بەبەسوود بزانن بەهەر فرت وفێڵێك بێ وەدەست خۆیانی دەخەن، هەر شتێكیش بەبێ سوود بزانن بەبەكارهێنانی هەموو جۆرە فرت وفێڵێك هەوڵ دەدەن لەخۆیانی دوور بخەنەوە. بيقاعى: ١٥/ ٤٤ـ ٤٥.
پرسیار: كام جۆرە زانستە لەپەسڵاندا سوودى هەيە؟
يَعۡلَمُونَ ظَٰهِرٗا مِّنَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَهُمۡ عَنِ ٱلۡأٓخِرَةِ غَٰفِلُونَ ٧
واتە: لەبواری ژین وكار وكاسبیدا شارەزان، دەزانن چۆن بازرگانی بكەن، دەزانن چ كاتێك كشتوكاڵ بكەن وكەی دروێنە بكەن، چۆن خانوو دروست بكەن، چۆن بژین (وهم عن الآخرة هم غافلون)بەڵام سەبارەت بەپەسڵان وقیامەت سارد وخاو وخلیچكن، هیچ شارەزاییەكیان نییە، هەوڵی بۆ نادەن وكاری بۆ ناكەن. بەغەوى: ٣/ ٤٨٨.
پرسیار: زانايانى بوارى دونيايى چ كاتێك سەركۆنە دەكرێن؟
فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٩
(يظلمون) واتە: زیان لەجێی سوود وقازانجدا بەكار دەهێنن وبەو جۆرە ستەم لەخۆیان دەكەن، چونكە بەهۆی ئەو ژیرییەوە كەبەوانمان بەخشی بیر ناكەنەوە وڕانامێنن تا هەق لەناهەق جوێ بكەنەوە، تا كاتێك پەردە لەسەر ناهەق هەڵدەماڵرێت پشت لەوانە نەكەن كەدەبنە هۆكاری ڕێنوێنی وكاتێكیش نیشانەی زەق وئاشكرایان بینی ئیتر بەرەو گومڕایی نەگەڕێنەوە، ئەوانە لەغەفڵەت وبێ ئاگاییەوە دەچن بۆ دوژمنایەتی وڕقەبەرایەتی. بيقاعى: ١٥/ ٥٢.
پرسیار: بۆچى پەكخستن وبەكارنەهێنانى عەقڵ وژيرى بەستەم هەژمار دەكرێت؟
وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ٩
خوای گەورە بەفیعلی موزاریع باسی ئەوەی كرد كەئەوانە ستەم لەخۆیان دەكەن (واتە: فەرمووی: ﮣ. نەیفەرموو: ﭲ ﮢ. و) چونكە فیعلی موزاریع واتەی بەردەوامی ونوێبوونەوەی تێدایە (ئەوانیش بەردەوام ستەم لەخۆیان دەكەن وجار لەدوای جار نوێی دەكەنەوە. و) جگە لەوەش خوای گەورە مۆڵەتی پێدان، بەڵام ئەوان وازیان لەستەمكردن لەگیانی خۆیان نەهێنا تا ئەو كاتەی خوای گەورە خەشمی لێگرتن وتوشی سزای كردن. ابن عاشور: ٢١/ ٥٨.
پرسیار: بۆچى كاتێك خواى گەورە باسى ئەوەى كرد كەكافرەكان ستەميان لەخۆيان كردووە، بەفيعلى موزاريع باسى كرد؟
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمۡ فِي رَوۡضَةٖ يُحۡبَرُونَ ١٥
باسی كاریگەری ناز ونیعمەتەكانی بەهەشت دەكات لەسەر بەهەشتییەكان. یەحیای كوڕی ئەبو كەسیر دەفەرمووێت: (في روضة يحبرون)واتە: كۆڕ وكۆبوونەوە بۆ گوێ گرتن (لە دەنگ وئاوازی خۆشی ناو بەهەشت. و) ئەوزاعیش هەمان قسەی یەحیای كردووە ودەشفەرمووێت: كاتێك بەهەشتییەكان دەست بەگوێگرتن لەئاوازی ناو بەهەشت دەكەن هەموو درەختەكانی ناو بەهەشت بەگوتنەوەی زیكری خودا گۆرانی ومۆسیقا دەچڕن. قورتوبى: ١٦/ ٤٠٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەمرۆڤى باوەڕدار لەبەهەشتدا لەچ ناز وخۆشيەكدايە؟