قورئان
ﮩ
ﱌ
١٥ ١٥ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ١٦ ١٦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ١٧ ١٧ ﮅ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ١٨ ١٨ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ١٩ ١٩ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ
ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ٢٠ ٢٠ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ٢١ ٢١ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ
ﯳ ﯴ ﯵ ٢٢ ٢٢ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٢٣ ٢٣
فَأَنجَيۡنَٰهُ وَأَصۡحَٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلۡنَٰهَآ ءَايَةٗ لِّلۡعَٰلَمِينَ ١٥
چونكە هەر كەسێك پاشماوەی كەشتییەكەی حەزرەتی نوحی نەدیبێت، بەبینینی كەشتی وگەمییەكانی تر كەشتییەكەی حەزرەتی نوح دێتە بیری كەچۆن چۆنی ئەم كەشتیە بەهۆی وەحی وسرووشی خودا -لە لایەن حەزرەتی نوح وهاوكارەكانیەوە- بۆ ڕزگاربوونی حەزرەتی نوح وهاوڕێكانی دروست كرا، جگە لەوەش دانیشتوانی ئەم كەشتییە باسی خۆیان بۆ چینی دوای خۆیان گێڕاوەتەوە وچین بەدوای چین ئەو هەواڵە بەهەمووان گەییوە. ابن عاشور: ٢٠/ ٢٢٣.
پرسیار: كەشتيەكەى حەزرەتى نوح چۆن بووە نيشانە بۆ هەموو دانيشتوانى سەرزەوى؟
إِنَّمَا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوۡثَٰنٗا وَتَخۡلُقُونَ إِفۡكًاۚ
وشەی(أوثانًا)ئاماژەیە بەپشێوی ویەك نەبوونی ویست وئیرادەكان، بەهۆی زۆرێتی پەرستراوەكانەوە، زۆرێتیش جودایی بەدواوە دێت، جودایی هیچ خێرێكی تێدا نییە. بيقاعى: ١٤/ ٤٠٧.
پرسیار: بۆچى وشەى (أوثانًا) بەشێوەى كۆ باسكرا؟
فَٱبۡتَغُواْ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزۡقَ وَٱعۡبُدُوهُ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥٓۖ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ١٧
(فابتغوا)بەصیغەی بابی إفتعال، ئاماژەیە بەهەوڵدان بۆ وەدەست هێنانی ڕزق وڕۆزی، چونكە سوننەتی خوای گەورە وایە كەڕزق وڕۆزی زیاتر بەهۆی هەوڵ وتێكۆشانەوە بەدەست دێت، جا ئەم هەوڵدانە یان بریتییە لەخواپەرستی وتەوەككول وپشت بەستن بەخوا، یان بریتییە لەهەوڵدان بۆ وەدست خستنی ڕزق وڕۆزی لەڕێگەی هۆكارە دونیاییەكانەوە (جا داماو كەسێكە پەیڕەوی لەهەوای نەفسی دەكات وئارەزووی گەورە گەورەی بەخوداش هەیە). بيقاعى: ١٤/ ٤١٢ـ ٤١٣.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن ئاماژە دەدا بەوەى كەدەبێت بۆ پەيدا كردنى ڕزق وڕۆزى هۆكارەكان بگرينەبەر؟
قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ بَدَأَ ٱلۡخَلۡقَۚ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأٓخِرَةَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ ٢٠
(فانظروا كيف بدأ الخلق):تەماشای دروستكراوە زۆرەكانی خوای گەورە بكەن، تەماشای شێوە وزمان وڕەنگ وسرووشتیان بكەن، تەماشای خانوو ویانەكانیان بكەن، تەماشای ئاسەواری پێشینان بكەن بزانن خوای گەورە چۆنی لەناو بردن، بۆ ئەوەی هێز ودەسەڵاتی خوای گەورەتان بۆ دەركەوێت. قورتوبى: ١٧/ ٣٥٢.
پرسیار: باسى سێ جۆر لەدەسەڵاتى خواى گەورە بكە.
يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرۡحَمُ مَن يَشَآءُۖ وَإِلَيۡهِ تُقۡلَبُونَ ٢١
واتە: ئێوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەرایەك كەلەوێدا بڕیاری سزا یان سۆز وبەزەیی خوا بەسەر ئێوەدا دەدرێت، كەواتە لەمسەرایەدا ئەو كارانە بكەن كەدەبنە هۆی سۆز وبەزەیی خوا لەسەرای پەسڵاندا وخۆتان بپارێزن لەو تاوانانەی كەدەبنە هۆی سزا وخەشمی خوای گەورە. سەعدى: ٦٢٩.
پرسیار: خواى گەورە ئەوەى ڕاگەياندووە كەهەمووان بۆ لاى ئەو دەگەڕێينەوە، ئەمە چ سوودێكى بۆ مرۆڤى باوەڕدار هەيە؟
يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرۡحَمُ مَن يَشَآءُۖ وَإِلَيۡهِ تُقۡلَبُونَ ٢١
بۆیە سەرەتا باسی سزا كرا چونكە ڕووی قسە لەگەڵ ئەوانەدایە كەئینكاری پەسڵان دەكەن وباوەڕیان پێی نییە، جا بەشی ئەوانە لەو دونیا سزا وتێهەڵدانە. ابن عاشور: ٢٠/ ٢٣٢.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا سەرتا باسى سزا كرا؟
وَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُوْلَٰٓئِكَ يَئِسُواْ مِن رَّحۡمَتِي وَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٢٣
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری مامۆستا هەژارەوە: ئەو كەسانەی باوەڕیان نەكرد بەنیشانانی خودا وبەدیداری، نائومێدبوون لەبەزەییم وجەزرەبەی بەژان بەشیانە. و) لەوانەیە مەبەست لەو نائومێد بوونە لەكاتی پەسڵاندا بێت كەلەسۆز وبەزەیی خوا نائومێد دەبن، لەوانەشە هەر مەبەست دونیا بێت، چونكە مرۆڤی كافر لەدونیاشدا نائومێدە لەسۆز وبەزەیی خودا، بەڵام مرۆڤی باوەڕدار لەنێوان ترس وئومێد (خەوف ورجاء)دایە. ابن جزى: ٢/ ١٥٧.
پرسیار: جياوازى نێوان باوەڕدارو بێباوەڕ سەبارەت بەتێڕوانينيان بۆ سۆز وميهرەبانى خوا چییە؟