قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٧٨ ٧٨


ﭿ ٧٩ ٧٩


٨٠ ٨٠


٨١ ٨١



٨٢ ٨٢


٨٣ ٨٣
ﯿ
٨٤ ٨٤
395
سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 78

قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمٍ عِندِيٓۚ أَوَ لَمۡ يَعۡلَمۡ أَنَّ ٱللَّهَ قَدۡ أَهۡلَكَ مِن قَبۡلِهِۦ مِنَ ٱلۡقُرُونِ مَنۡ هُوَ أَشَدُّ مِنۡهُ قُوَّةٗ وَأَكۡثَرُ جَمۡعٗاۚ

ئایا قاڕوون لەوە ئاگادار نەبووە ونەیزانیوە كەخوای گەورە چی كرد بەو كەسانەی كەهەم لەڕووی داراییەوە وهەم لەڕووی دسەڵاتیشەوە لەقاڕوون بەهێزتر بوون؟ با ئەوەی بزانیایە وفریوی سەروەت وسامانی نەخواردایە. ئالوسى: ١٠/ ٣٢٦.
پرسیار: خواى گەورە چى بەو كەسانە دەكات كەفريوى هێز يان دەسەڵات يان سەروەت وسامان دەخۆن؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 80

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَيۡلَكُمۡ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّمَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗاۚ

(وقال الذين أوتوا العلم)واتە: زانیارییان بەكاروباری دونیا وپەسڵان هەبوو، بەو جۆرەی كەشایستەیە... جا خوای گەورە (تەنها باسی خەڵاتی خوای كرد. و) بۆیە باسی خەڵات وخۆشی دونیای نەكرد چونكە هەر كەسێك زانیاری سەبارەت بەدونیا وپەسڵان هەبێت، ئەو زانیاریە دەبێتە هۆی وازهێنان لەدونیا وڕوو كردن لەپەسڵان، تەنها ئەو كەسانەش ئارەزووی دونیا لەسەریاندا بەهێزە كەبەو جۆرەی كەشیاوە ئاگایان لەقیامەت نییە. ئالوسى: ١٠/ ٣٢٧.
پرسیار: هەر كەسێك لەسۆنگەى زانستەوە پشتى لەجوانى وخۆشى دونيا كردبێت وڕووى لەكاروبارى قيامەت كردبێت، لەكاتى هاتنى تەنگانە وبەڵا وموسيبەتدا لەهەمووان خۆڕاگرترە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 80

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَيۡلَكُمۡ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّمَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗاۚ

زانایان سەركۆنەی ئەوانە ناكەن كەژیانی دونیایان گەرەكە ونەفرەتیان لێ ناكەن، چونكە دەبێت بەنەرمی ئامۆژگاری ئەو كەسانە بكەن بۆ ئەوەی باشتر لەنیاز ومەبەستیان بگەن وباشتر پەند وئامۆژگارییەكانیان لێ وەربگرن، هەرچی ئەو زانایانەی كەئەم ئایەتە باسیان دەكات ئەوە سەریان لەوە سوڕمابوو كەدونیا ویستان چۆن دڵیان بەدونیا بەستووە وخۆزگەیان لەقاڕوون خواستووە! ئیتر گرنگی بەلایەنی خواپەرستی نادەن وهەوڵی بۆ نادەن، لەكاتێكدا چاك ئەوەیان دەزانی كەقاڕوون سەبارەت بەكاروباری ئایینی هیچ بەهرەیەكی نەبردووە وهیچی بەهیچ نەكردووە. ابن عاشور: ٢٠/ ١٨٤.
پرسیار: بۆچى زانايان گوتيان: (ويلكم)؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 80

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَيۡلَكُمۡ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّمَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗاۚ وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ ٨٠

(إِلا الصَّابِرونَ)واتە: ئەو كەسانەی كەلەبەرامبەر گەڕان وبەدەست خستنی چێژ وخۆشیی دونیایی خۆڕاگربوون وڕێزی پاداشتی مەزنی خودایان لەبەرامبەر كار وكردەوەی چاكدا داوە بەسەر دونیادا، بۆیە هەوڵیان بۆ خواپەرستی داوە ودەستیان لەدونیا كێشاوەتەوە. تەبەرى: ١٩/ ٦٢٩.
پرسیار: چ كەسێك لەكاتى هاتنى فيتنە وتاقيكردنەوەكاندا دەردەچێت وناكەوێت؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 80

وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ ٨٠

واتە: تەنها ئەو كەسانەی كەلەبەرامبەر قەزا وقەدەری خوای گەورە لەكاتی خۆشی وناخۆشیدا خۆڕاگرن، لەو ئامۆژگاریانە بەهرەمەند دەبن كەزاناكان ئامۆژگاری قاڕوونیان پێكرد، ئەوانەی كەخۆیان بەخواپەرستیەوە خەریك كردووە وسەبر وخۆڕاگرییان كردووە بەپیشە، جا بۆ هاندان بۆ هاوكاری كردن خوای گەورە وشەی (ﮕ) بەشێوەی كۆ باسكرد، بۆ ئەوەی ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كەئایین لەوە گرانترە كەبەتاكە كەسێك جێبەجێ بكرێت (واتە: بۆ جێبەجێ كردنی ئاین خەڵكی پێویستیان بەهاوكاری یەكترە. و.). بيقاعى: ١٤/ ٣٥٨.
پرسیار: سەبر وخۆڕاگرى كارێكى مەزنە كەپێويستى بەهاوكارى هەيە، ئەم ئايەتە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەو قسەيە؟ ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 81

فَخَسَفۡنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلۡأَرۡضَ

قاڕوون توشی سزایەك بوو كەلەجسن وجۆری كارە بەدفەڕەكانی خۆی بوو، واتە: لەبەر ئەوەی ئەو بەهۆی سەروەت وسامانەكەیەوە خۆی لەهەمووان بەگەورەتر دەزانیت، لەتۆڵەی ئەو كارەدا خوای گەورە قاڕوونی بەخۆی وسەروەت وسامانەوە ناردە ناخی زەوی بۆ خوارترین چینەكانی زەوی. سەعدى: ٦٢٤.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە قاڕوونى برد بەناخى زەويدا؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 83

تِلۡكَ ٱلدَّارُ ٱلۡأٓخِرَةُ نَجۡعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوّٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادٗاۚ

لە سەرەتای سورەتی (القصص)دا خوای گەورە چیرۆكی فیرعەون وخۆبەزلزانی فیرعەونی باسكرد، فیرعەون بەهۆی دەسەڵات وهێزەوە خۆی بەزل دەزانیت، لەكۆتایی سورەتەكەشدا خوای گەورە چیرۆكی قاڕوون وسەروەت وسامانی قاڕوونی باس كرد، دواتر فەرمووی:(تِلكَ الدَّارُ الآخِرَةُ نَجعَلُهَا لِلَّذينَ لا يُريدُونَ عُلُوًا فِي الأَرضِ وَلا فسَادًا)(واتە: ئێمە ماڵەكەی دواڕۆژمان هەر بۆ ئەوانە دادەنێین كەلەم عەرزە نایانەوێت خۆ بەزلتر بزانن وبەدفەڕی كەن. و) واتە ئەو كەسانە نایانەوێت وەك فیرعەون وقاڕوون بن. الجامع الكلام: ٥/ ٩٠.
پرسیار: بۆچى لەكۆتايى ئەم سورەتەدا خواى گەورە وەسفى بەهەشتيەكانى بەم جۆرە كرد كەئەوانە(لَا يُرِيدُونَ عُلُوّٗا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَا فَسَادٗا)واتە: نايانەوێت خۆ بەزلتر بزانن وبەدفەڕى بكەن؟