قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﮨ

ﱌ

ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ
ﭜ ﭝ ٤٤ ٤٤
ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٤٥ ٤٥
ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٤٦ ٤٦

ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
ﮘ ﮙ ٤٧ ٤٧
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ
ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
٤٨ ٤٨
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ٤٩ ٤٩
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ
ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ٥٠ ٥٠
391
سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 44

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلۡغَرۡبِيِّ إِذۡ قَضَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلۡأَمۡرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ ٤٤

(وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ الغربي)ئەم ئایەتە ڕووی لەگەورەمان پێغەمبەری خوایە(ﷺ) بۆ ئەوەی ببێت بەبەڵگە لەسەر ئەوەی كەهەرچەندە لەسەردەمی حەزرەتی موسا نەبووە وئەوی نەبینیوە، بەڵام ئاگای لێیەتی وباسی دەكات (الغربي)شوێنێك كەلەڕۆژاوای كێوی توورە، واتە: ئەو شوێنەی كەلەوێدا خوای گەورە گفتوگۆی لەگەڵ حەزرەتی موسادا كرد.. مەبەستیش لەو فەرمانەی كەبەحەزرەتی موسا كرا، پێغەمبەرایەتیە(من الشاهدين)واتە: لەوێ نەبووی.. واتە: ئەی پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ)! تۆ لەوێ نەبووی تا ئەم دەنگوباسەی كەئێستا باسی دەكەیت بەچاوی خۆت ببینیت، بەڵكو ئێمە لەڕێگەی سرووش (وەحی)یەوە بەتۆمان گەیاندووە، بۆیە دەبوو ئەو خەڵكە زۆر بەخێرایی باوەڕیان بەتۆ بهێنایە. ابن جزى: ٢/ ١٤٥.
پرسیار: چيرۆكى حەزرەتى موسا چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەپێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) بەڕاستى پێغەمبەرە ولەلايەن خوداوە ڕەوانە كراوە؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 45

وَلَٰكِنَّآ أَنشَأۡنَا قُرُونٗا فَتَطَاوَلَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيٗا فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ تَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ ٤٥

زانست لەناوچوو، نیشانەكانی نەمان، بۆیە تۆمان لەكاتێكدا ڕەوانە كرد كەپێویست بووی هەم خۆت پێویست بووی هەم ئەو زانست وسرووشەی كەبۆ تۆمان ناردووە. سەعدى: ٦١٧.
پرسیار: خەڵكى چ كاتێك زۆر ئاتاجى ئەوەن كەبانگخوازێكى ڕاستەقينە هەبێت وشتيان فێر بكات؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 45

وَلَٰكِنَّآ أَنشَأۡنَا قُرُونٗا فَتَطَاوَلَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيٗا فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ تَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ ٤٥

خوای گەورە چەند بەڵێنێكی لەحەزرەتی موسا وگەلەكەی حەزرەتی موسا سەبارەت بەپێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) وباوەڕهێنان بەپێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) وەرگرت، بەڵام كاتێك تەمەنیان درێژ بوویەوە وچین لەدوای چین بوون بەجێگرەوەی چینی پێشوو، ئەم بەڵێنانەیان فەرامۆش كرد ووەفایان بەبەڵێنەكانیان نەكرد وبەڵێنەكانیان شكاند. بەغەوى: ٣/ ٤٤٣.
پرسیار: بەهۆی ئەوەى كەگەلى حەزرەتى موسا چەندين سەدە درێژەى كێشا وتەمەنێكى زۆريان كرد، چ شتێكيان فەرامۆش كرد؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 47

وَلَوۡلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ

واتە: بەهۆی ئەو كوفر وتاوانانەی كەتوشی بوون، جا لەبەر ئەوەی زۆربەی كارەكان بەدەست دەكرێن، هەموو كارەكان -ئەگەرچی هەندێكیشیان بەدەست نەكرێن- وا لێكدرایەوە كەبەدەست دەكرێن. ئالوسى: ١٠/ ٢٩٧.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەدەستەكان ناز ونيعمەتێكى گەورەن لەلايەن خوداوە ومرۆڤ دەتوانێت هەم كارى چاكەیان پێ بكات، هەم كارى خراپ؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 50

فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥٠

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەهەر كەسێك وەڵامی بانگەوازی پێغەمبەر(ﷺ) نەداتەوە وبەرەو قسەیەك بڕوا كەدژی قسەی پێغەمبەری خوایە(ﷺ)، ئەوە ئەو كەسە بەرەو ڕێنوێنی نەڕۆیشتووە، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەرەو ئارەزوو وهەوا وهەوەسی خۆی ڕۆیشتووە. سەعدى: ٦١٨.
پرسیار: پەيڕەوى كردنى ئەو ئارەزوو وهەوەسەى كەلەئايەتەكەدا باسكراوە، بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 50

فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥٠

(أَهۡوَآءَهُمۡ)بریتییە لەداواكارییەكانی نەفس نەك لەڕووی زانیارییەوە، بەڵكو لەڕووی نەفامییەوە، واتە: هەر كەسێك ئەو كارە ئەنجام بدا كەنەفسی داوای دەكات ئەوە دەردەكەوێت كەئەو كەسە بەندەی نەفسی خۆیەتی، جا ئەو زانستە سوود بەمرۆڤ دەگەیەنێت كەلەپێغەمبەرانەوە وەرگیرابێت. الجامع الكلام: ٥/ ٨٣.
پرسیار: مەبەست لە(أَهۡوَآءَهُمۡ)كەپەيڕەوانى باتڵ وپووچەڵ شوێنى دەكەن، چییە؟

سووڕەتی قصص ئایەتەکان 0 - 50

وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ٥٠

پەیڕەوی كردن لەهەوا وئارەزوو -بەبێ ڕامان وگەڕانەوە بەرەو ڕێگای ڕزگاری- ئەوەندە مرۆڤ توشی كاری ناپەسەند ونەشیاو دەكات كەلەژمارە نایەت. ابن عاشور: ٢٠/ ١٤١.
پرسیار: بۆچى ئەو كەسەى كەگوێڕايەڵى لەنەفسى خۆى وهەوا وئارەزووى خۆى دەكات، لەهەموو كەسێك گومڕاترە؟