قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭘ ٢٣٨ ٢٣٨ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
٢٣٩ ٢٣٩ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٢٤٠ ٢٤٠ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ٢٤١ ٢٤١ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ٢٤٢ ٢٤٢ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ
ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ٢٤٣ ٢٤٣
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ٢٤٤ ٢٤٤ ﯣ
ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ٢٤٥ ٢٤٥
حَٰفِظُواْ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلۡوُسۡطَىٰ وَقُومُواْ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ ٢٣٨
خوای گەورە ومیهرەبان دونیا بەنییەتی قیامەت دەبەخشێت وقیامەت بەنییەتی دونیا نابەخشێت، هەر كەموكورتییەك كەلەدونیای كەسێكدا هەبوو ئەوە لەو كەموكورتییەوە سەرچاوەی گرتووە كەلەئایینی ئەو كەسەدا هەیە، ماك وبنەمای ئایینی مرۆڤ بیروباوەڕ ونوێژەكانیەتی، كەوابوو هەر كەسێك نوێژەكانی بەباشی جێبەجێ بكات، خوای گەورە دونیا وقیامەتی بۆ ئاسان دەكات. بیقاعى: ١/ ٤٥٠.
پرسيار: خواى گەورە لەناو ئەو ئايەتانەدا كەباسى تەڵاق دەكەن، لەئايەتێكدا باسى نوێژى كردووە وباسى پەيوەندى نێوان چاكسازى خانەوادەيى لەگەڵ نوێژدا كردووە، ئەو پەيوەنديە چییە؟
حَٰفِظُواْ عَلَى ٱلصَّلَوَٰتِ وَٱلصَّلَوٰةِ ٱلۡوُسۡطَىٰ وَقُومُواْ لِلَّهِ قَٰنِتِينَ ٢٣٨
هەندێك دەڵێن: مەبەست لەنوێژی ناوەڕاست، یەكێكە لەپێنج فەرزەكان، ئیتر دیار نییە كام نوێژەیە، جا بۆ ئەوەی مرۆڤ بەخۆشی جێبەجێ كردنی ئەو نوێژە پابەند بێت بەهەموو نوێژەكانەوە، خوای گەورە بەڕوونی ناوی ئەو نوێژەی نەبردووە، وەك چۆن شەوی قەدر لەناو شەوەكانی ڕەمەزاندا نادیارە وكاتی گیرابوونی نزاكانی شەو وڕۆژی هەینی نادیارە وناوی هەرە گەورەی خۆی نادیار كردووە بۆ ئەوەی موسڵمانان بەئومێدی گەیشتن بەو شتە زۆر گرنگانەوە پابەندی هەموو كارەكان ببن. بەغەوى: ١/ ٢٥٢.
پرسيار: جارجار جۆرە خواپەرستيیەك زۆر مەزنە كەچى ناديارە، حيكمەت لەوەدا چییە؟
فَإِنۡ خِفۡتُمۡ فَرِجَالًا أَوۡ رُكۡبَانٗاۖ
لەم ئایەتەوە وا دەردەكەوێت كەنوێژ ڕووەو ڕووگە یان ڕووەو شوێنێكی تر (لە كاتی هەبوونی عوزرێكدا) دەبێت هەر بكرێت، ئەمەش مكوڕی كردنە لەسەر ئەوەی كەدەبێت زۆر بەگرنگیەوە پابەندی كاتی نوێژەكان بین، چونكە مرۆڤ سواربێت یان پیادە (لە كاتی جەنگدا) زۆرێك لەمەرجەكانی نوێژی بۆ جێبەجێ ناكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانی پێكراوە هەر بیكات، كەواتە دواخستنی نوێژ لەكاتی خۆی بەهیچ جۆرێك دروست نییە، تەنانەت لەكاتی سەختی وتەنگانە وناخۆشیدا، كەواتە: نوێژ كردن لەكاتی خۆیدا هەرچەندە بەتەواویش مەرجەكانی تێدا نەیەتەدی لەوە باشترە دوابخرێت وبەتەواوی مەرجەكانەوە بكرێت. سەعدى: ١٠٦.
پرسيار: خواى گەورە فەرمانيداوە لەكاتى جەنگ وترسدا نوێژ هەر بكرێت، جا نوێژخوێن سواربێت يان پيادە، بۆچى؟
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَهُمۡ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُواْ ثُمَّ أَحۡيَٰهُمۡۚ
ئەم ئایەتە هانی مرۆڤ دەدا بۆ جەنگ وجیهاد وپێیان دەڵێت: كەڕاكردن لەمەرگ نابێتە هۆكاری ڕزگاریتان، كەواتە ئەگەر مرۆڤ بزانێت بەڕاكردن لەمەرگ یان جەنگ وكوشتار ناتوانێت گیانی خۆی ڕزگار بكات، جەنگ وچوونە ناو گۆڕەپانی جەنگی بەلاوە ئاسان دەبێت. شەنقيتى: ١/ ١٥٢.
پرسيار: مەبەستى ئەم ئايەتە پيرۆزە چییە؟
أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ خَرَجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَهُمۡ أُلُوفٌ حَذَرَ ٱلۡمَوۡتِ فَقَالَ لَهُمُ ٱللَّهُ مُوتُواْ ثُمَّ أَحۡيَٰهُمۡۚ
خوای گەورە ئەم چیرۆكەی -كە دەبێتە هاندان بۆ باوەڕداران بۆ ئەوەی بڕۆن بۆ جیهاد وڕوو لەشەهادەت بكەن وپشت بەخوا ببەستن وتەسلیمی قەزا وقەدەری خوا ببن- كرد بەپێشەكی بۆ ئایەتی داهاتوو كەدەفەرمووێت: (وقاتلوا في سبيل الله). ئالوسى: ٢/ ١٦٢.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە پێش ئەوەى فەرمان بەجيهاد بكات ئەو چيرۆكەى كردە پێشەكى؟
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥٓ أَضۡعَافٗا كَثِيرَةٗۚ وَٱللَّهُ يَقۡبِضُ وَيَبۡصُۜطُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ ٢٤٥
(قرضًاحسنًا) واتە: بەئومێدی پاداشت وبەدڵێكی ڕازی. ئیبن موبارەك دەفەرمووێت: واتە: ماڵی حەڵاڵ وڕەوا. هەندێكیش دەڵێن: واتە: بەبێ منەت وئازار. بەغەوى: ١/ ٢٥٢.
پرسيار: ئەو وشەى قەرزە كەلەئايەتەكەدا باسكراوە چ مانايەك دەبەخشێت؟
مَّن ذَا ٱلَّذِي يُقۡرِضُ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗا
ئەم پرسیارە بۆ هاندانی باوەڕدارانە بۆ بەخشین، جا دەستەواژەی ( قَرضًا) ـی بۆیە باسكرد تا لەمێشكی مرۆڤ نزیك بێتەوە ولێی تێبگات، چونكە مرۆڤی بەخشندە چاوەڕێی پاداشتە، وەك چۆن مرۆڤی قەرزدەر چاوەڕێی ئەوەیە كەقەرزەكەی بۆ بهێننەوە. ابن جزى: ١/ ١١٨.
پرسيار: بۆچى لەكاتى هانداندا بۆ بەخشين دەستەواژەى (قەرز) باسكراوە؟