قورئان
ﮧ
ﱌ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ٦٤ ٦٤ ﭧ
ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ
ﭴ ﭵ ٦٥ ٦٥ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٦٦ ٦٦ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٦٧ ٦٧ ﮒ ﮓ ﮔ
ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ٦٨ ٦٨
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ
٦٩ ٦٩ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ٧٠ ٧٠
ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ٧١ ٧١ ﯜ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ٧٢ ٧٢ ﯦ ﯧ
ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ٧٣ ٧٣ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٧٤ ٧٤ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٧٥ ٧٥ ﰅ ﰆ ﰇ
ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ٧٦ ٧٦
قُل لَّا يَعۡلَمُ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ ٱلۡغَيۡبَ إِلَّا ٱللَّهُۚ وَمَا يَشۡعُرُونَ أَيَّانَ يُبۡعَثُونَ ٦٥
هەر لەدرێژەی ئایەتەكانی پێشوودا كەبەبەڵگەی جوان وتێر وتەواو پەرستنی بتەكانی پووچەڵ كردووە وڕیشەی شیرك وهاوەڵپەرستی لەڕیشە دەرهێنا، ئەمجارە دەستكیرد بەپووچەڵ كردنەوەی یەكێكی تر لەشوێنەواری شیرك وهاوەڵپەرستی كەبریتییە لەبانگەشەی زانستی غەیب وپشت پەردە لەڕێگەی فاڵ وهەواڵ وەرگرتن لەجنۆكە ودێو ودرنجەكان. ابن عاشور: ٢٠/ ١٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە كام يەك لەشوێنەوارەكانى شيركى پووچەڵ كردووەتەوە؟
بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلۡمُهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِۚ بَلۡ هُمۡ فِي شَكّٖ مِّنۡهَاۖ بَلۡ هُم مِّنۡهَا عَمُونَ ٦٦
بەم شێوەیەی خوارەوە باسی لەحاڵ وهەواڵی ئەوانە كرد كەپێغەمبەران وڕۆژی قیامەت بەدرۆزن ودرۆ دەزانن: نازانن چ كاتێك قیامەت بەرپا دەبێت ودونیا كۆتایی پێدێت، لەمەڕ پاشەڕۆژەوە شتێكی وا نازانن وتەنانەت بڕوایەكی پتەویان پێی نییە، بەڵكو لێی بەگومانن ووەك كوێر وان، ئینكاری قیامەت دەكەن وپێیان وا نییە كەڕۆژی قیامەت بێت، واتە: بەم هۆكارانە ترسی قیامەتیان لەدڵدا نەماوە، بۆیە سەرپێچییان لەخودا كرد وبەدرۆزانینی ڕاستەقینە وبەڕاست زانینی درۆیان بەلاوە ئاسایی بووە ولەجیاتی خواپەرستی دەستیان دایە شەهوەت پەرستی ودونیایان كرد بەكوێخا وئاغای خۆیان، ناڕەوایان بەڕەوا زانی وبەو هۆیەوە دونیا وقیامەتیان لەكیس چوو (بەجارێ ماڵی وێرانیان ئەمیشیان چوو ئەویشیان چوو. و). سەعدى: ٦٠٩.
پرسیار: بۆچى كافران زۆر بەبێ شەرمانە خەريكى تاوان دەبن؟
قُلۡ سِيرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَٱنظُرُواْ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٦٩
خوای گەورە لەدرێژەی باسەكەیدا بەهۆی باسكردنی گەلانی پێشوو ئامۆژگاری ئەمانی كرد وفەرمانی بەپێغەمبەر(ﷺ) كرد كەفەرمان بەوان بكات تا بەسەر زەویدا بگەڕێن وهەواڵی گەلانی پێشوو ببیسن وخۆیان بەچاوی خۆیان ئاسەوارەكانی ئەوان ببینن، جا خۆیان لەوە بپارێزن كەئەمانیش وەك ئەوان توشی سزای خوای گەورە ببن. ابن عەتيە: ٤/ ٢٦٩.
پرسیار: خوێندنەوەى ژيان وبەسەرهاتى گەلانى پێشوو، يان ڕۆيشتن بۆ ئەو شوێنانەى كەسزا تێيدا باريوە وتەماشاكردنى ئاسەوارەكانيان چ سوودێكى هەيە؟
وَلَا تَحۡزَنۡ عَلَيۡهِمۡ وَلَا تَكُن فِي ضَيۡقٖ مِّمَّا يَمۡكُرُونَ ٧٠
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەمیهرەبانی ودڵسۆزی بەرامبەر بەگەل وئوممەت ببووە خدە وخووی پێغەمبەر(ﷺ) وهەر كاتێك خوای گەورە بەم جۆرە ئایەتانەی پێشوو هەڕەشەی لەوان بكردایە یان هۆشداری پێ بدانایە، هەستی دڵسۆزی لەگیانی پێغەمبەری خوادا(ﷺ) دەهاتە جۆش، جا بۆیە خوای گەورە دڵی پێغەمبەری(ﷺ) بەهێز كرد بۆ ئەوەی هەر كاتێك ئەو سزایە داباری بەسەریاندا خەمبار نەبێت وخەفەتیان بۆ نەخوات. ابن عاشور: ٢٠/ ٢٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر دڵسۆزى وميهرەبانى پێغەمبەرى خوا(ﷺ)، ڕوونى بكەرەوە.
قُلۡ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعۡضُ ٱلَّذِي تَسۡتَعۡجِلُونَ ٧٢ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَشۡكُرُونَ ٧٣
ئەم هەواڵە تایبەتە بەپێغەمبەر(ﷺ) بۆ ئەوەی خەڵكەكە ئاگادار بكات لەوەی كەدواكەوتنی سزای خوای گەورە یەكێكە لەئاسەوارەكانی سۆز وبەزەیی خوا، چونكە ئەو ماوەیەی كەسزاكە دوادەكەوێت ئەوە بەخشینی مۆڵەتە وئەمەش وەك ناز ونیعمەتێك هەژمار دەكرێت. ابن عاشور: ٢٠/ ٢٨.
پرسیار: دواخستنى سزا يەكێكە لەسۆز وبەزەييەكانى خواى گەورە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعۡلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمۡ وَمَا يُعۡلِنُونَ ٧٤
ئەم ئایەتە بەڕوونی باسی ئەوە دەكات كەجگە لەو خراپانەی ئەوان كەباسكرا، خراپەی تریشیان هەبووە، جا بۆیە خوای گەورە سەرەتا باسی ئەو كارانەی كرد كەدەیشارنەوە، بۆ ئەوەی بەڵگە بێت لەسەر ئەوەی كەخوای گەورە ئاگای لەنهێنی وئاشكرای ئەوانە وهەموو كارەكانیان چ پەنهان وچ ئاشكرا لای خوای گەورە وەك یەكە، یان لەبەر ئەوەی كەئەو كارانەی ئەوان كەپەنهانە ولەناو دڵیانایە هۆی كردنی ئەو كارانەیە كەبەئەندامانی جەستەیان دەیكەن. ئالوسى: ١٠/ ٢٢٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سەرەتا باسى ئەو كارانەى كرد كەبە نهێنى دەيكەن؟ ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كەكار وكردەى ناو دڵ زۆر گرنگە؟
إِنَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ أَكۡثَرَ ٱلَّذِي هُمۡ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ ٧٦
واتە: ئەم قورئانە ئەو شتانەیان بۆ ڕوون وڕۆشن دەكاتەوە كەئەوان لەسەری ناكۆكن، ئەگەر كاری پێ بكەن. قورتوبى: ١٦/ ٢٠٤.
پرسیار: ئەگەر لەسەر بابەتێك بوو بەكێشەمان، ڕێگا چارەسەر چییە؟