قورئان
ﮎ
ﰺ
ﭘ ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
٢٣٤ ٢٣٤ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ٢٣٥ ٢٣٥ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ
ﯜ ٢٣٦ ٢٣٦ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ
ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ
ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ٢٣٧ ٢٣٧
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَعَشۡرٗاۖ
حیداد (تازیەباری) یانی ئەوەی كەژن هەتا عیددەی بەسەر دەچێت هەموو خشڵ وزێڕ وزیو وپۆشاكی جوان وبۆنی خۆش و(بۆ ئەمڕۆ میكیاج و. و) كل وخەنە وئەو بابەتانەی جوانكاری واز لێ بهێنێت، چونكە جوانكاری وخۆڕازاندنەوە دەبێتە هۆكاری هاوسەرگیری، بۆیە بۆ بەرگری كردن لەهاوسەرگیری وتێكەڵ نەبوون لەگەڵ ئەو شتەی كەخوای گەورە بەناڕەوای زانیوە، دەبێت ژن تا تەواوبوونی عیددە واز لەو شتانە بهێنێت. قورتوبى: ٤/ ١٣٣.
پرسيار: بۆچى ژنى شوو مردوو تا تەواوبوونى عيددە، ناتوانێت بابەتەكانى خۆجوانكردن وخۆڕازاندنەوە بەكار بهێنێت؟ يەك هۆكار باس بكە.
وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَعَشۡرٗاۖ
سەعیدی كوڕی موسەییب دەفەرمووێت: بۆیە چوارمانگ ودەڕۆژ دیاری كراوە چونكە لەو ماوەدا ڕۆح دەكرێت بەبەری كۆرپەلەدا ولەزگی دایكدا دەست بەجووڵە دەكات. بەغەوى: ١/ ٢٣٨.
(ت: ئەوە فەرموودەی خوای گەورەیە وحیكمەتی ئەوە هێشتا ناڕوونە، ئەگەر مەبەسەت تەنها بوونی كۆرپەلە بێت لەناو سكی ژندا ئەوا هەر لەهەفتەی یەكەمدا بەتاقیكردنەوە لەڕێگەی خوێنەوە یان لەمانگی یەكەمدا بەهۆی سۆنارەوە دەزانرێت، كەواتە جگە لەوەی كەسەعیدی كوڕی موسەییب باسی كردووە، حیكمەتی تریشی هەیە كەهێشتا نەزانراوە، بۆیە گوێڕایەڵی فەرمانی خوای گەورە لەسەرووی هەموو شتێكە. و).
پرسيار: بۆچى ماوەى عيددە بەچوار مانگ ودەڕۆژ ديارى كراوە؟
فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا فَعَلۡنَ فِيٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەوەلی ئەمری ژن (سەرپەرشتیار) بەتەماشاكردن لەحاڵ وگوزەرانی ژنەكە، ڕایدەگرێت وناهێڵێت توشی كاری ناشایستە ببێت، هەروەها مەجبووری دەكات تا ئەو كارانە بكات كەلەسەری واجب كراوە، كەواتە: ئایەتەكە ڕووی لەوەلی ئەمرە وئەو كارە لەسەر ئەو پێویستە. سەعدى: ١٠٥.
پرسيار: سەرپەرشتيار لەهەمبەر كچ يان منداڵێك كەهێشتا لەژێر چاودێرى ئەوايە، چ ئەركێكى لەسەرە؟
لَّا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِن طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمۡ تَمَسُّوهُنَّ أَوۡ تَفۡرِضُواْ لَهُنَّ فَرِيضَةٗۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلۡمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلۡمُقۡتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَٰعَۢا بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ
خوای گەورە مۆڵەتی ئەوەی داوە كەژن دوای مارەبڕین وپێش گواستنەوەش تەڵاق بدرێت، جا لەبەر ئەوەی كەئەم كارە دەبێتە هۆی برینداربوونی هەستی ئافرەتەكە، خوای گەورە فەرمانی داوە كەدەزگیرانەكە بۆ دڵدانەوەی كچەكە هەندێك شتی پێ ببەخشێت، ئەمەش بەستراوە بەتوانای پیاوەكەوە كەچەندی لەتوانادا هەیە شت بەئەو كچە بدا كەتەڵاقی داوە. ابن كثير: ١/ ٢٧٢.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى داوە بەو پياوانەى كەدەزگيرانى خۆيان تەڵاق دەدەن، دواى تەڵاقدان شتێكيان پێ ببەخشن؟
وَأَن تَعۡفُوٓاْ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۚ وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢٣٧
ڕەفتاری خەڵكی لەگەڵ یەكتردا دوو پلەی هەیە، یان دادگەری وبەكارهێنانی ویژدانە، كەئەمەیان پێویست وواجبە، دادگەری وویژدان واتە: وەرگرتنی ئەوەی كەواجبە وبەخشینی ئەوەی كەواجبە، یان فەزڵ وچاكە كردن، واتە: بەخشینی شتێك كەلەسەری واجب نییە، هەروەها ئاسانكاری لەماف وچاوپۆشیكردن لەداواكارییەكان. دەبێت مرۆڤ بەلانی كەمەوە جارجار ئەمەی دووەم بەكاربهێنێت وخاوەن چاوپۆشی بێت وئاسانكاری بكات. سەعدى:١٠٥.
پرسيار: خواى گەورە نەهى لێكردووین كەچاكە وئيحسان لەبير بكەين، مەبەسەتى لەوە چ شتێكە؟
وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢٣٧
فەزڵ بەمانای چاكەیە، یانی ئەو چاكە وئیحسانەی كەپێشتر لەناوتاندا بووە لەیادی مەكەن، دەبێت وەبیر خۆتانی بهێننەوە، بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێك بۆ ئەوانەی كەچاكەیان لەگەڵدا دەكرێت، ئەوانیش ببنە چاكەكار. ئالوسى: ٣/ ١٥٥.
پرسيار: بۆچى داوا لەژن ومێرد كراوە كەچاكەى يەكتر فەرامۆش نەكەن؟
وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ ٢٣٧
هەق وایە كەپیاو -چونكە خاوەنی فەزڵ وگەورەییە- زیاتر بەخشندە بێت وچاوەڕوانی ئەوە نەبێت كەژنەكە لەمافەكانی خۆی خۆش ببێت، هەرچەندە لەمبارە هیچ شتێك نییە كەژنان هان بدات بۆ ئەوەی لەمێردەكانیان خۆش نەبن. كەواتە: یەكێك لەناشیرینترین كارەكان ئەوەیە كەپیاو ئەو شتە لەژنەكەی بسێنێتەوە كەپێشتر پێی داوە.. كەواتە پێویستە چاكە فەرامۆش نەكات ولەبیری خۆی نەباتەوە. بیقاعى: ١/ ٤٨٨.
پرسيار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە لەسەر چ شتێك؟