قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٤ ١٤


١٥ ١٥

ﭿ ١٦ ١٦


١٧ ١٧


١٨ ١٨



١٩ ١٩

٢٠ ٢٠

٢١ ٢١

ﯿ ٢٢ ٢٢
378
سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 14

فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ١٤

مانای ئایەتە ئاوای لێ دێتەوە: ئەی ئەو كەسانەی كەپێغەمبەر(ﷺ) بەدرۆزن دەزانن ودان نانێن بەو پەیام وكتێبەی كەبۆی هاتووە! ئاگاتان لەخۆتان بێت، ئەو سزایەی كەبەگەلانی پێشوو گەیشت، ئێوە زیاتر شیاوی ئەوەن پێتان بگات. چونكە پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) گەورەتر وبەڕێزترە لەموسا وبەڵگەكانیشی بەهێزتر وڕۆشنترن لەبەڵگەكانی ئەو. ابن كثير: ٣/ ٣٤٥.
پرسیار: هەرچەند ئايەتەكە باسى شوێنكەوتوانى حەزەتى موسا دەكات، بەڵام بەئاماژە ومەبەست ئەوانەش دەگرێتەوە كەباوەڕ بەپێغەمبەرى ئيسلام(ﷺ) وبەرنامەكەى ناهێنن وهۆشداريشيان پێ دەدات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 15

وَقَالَا ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ ٱلَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّنۡ عِبَادِهِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٥

خۆشبەختی مرۆڤ لەوەدایە كەلەهەمبەر ناز ونیعمەتی دونیایی وقیامەتی سوپاسی خوای گەورە بكات وهەموو ناز ونیعمەتێك لەخوداوە بناسێت، كەواتە بەهۆی ناز ونیعمەتەكانەوە خۆی هەڵناكێشێت ولەخۆی بایی نابێت، بەڵكو باوەڕی وایە كەهەتا ناز ونیعمەتەكان زیاتر بن، دەبێت سوپاسی زیاتریان لەسەر بكات. ابن كثير: ٦/ ١٨٢.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە باسى كاريگەرى ناز ونيعمەتەكان لەسەر مرۆڤى باوەڕدار بكە.

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 16

وَوَرِثَ سُلَيۡمَٰنُ دَاوُۥدَۖ

میراتی پادشایی وپێغەمبەرایەتی مەبەستە نەك میراتی سەروەت وسامان، چونكە ئەگەر مەبەست سەروەت وسامان بووایە تایبەت نەدەبوو بەسولەیمانەوە، جگە لەوەش پێغەمبەران میراتیان لێ بەجێ نامێنێت. ابن كثير: ٦/ ١٨٢.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەباشترين ميراتى باوك بۆ كوڕەكەى بریتییە لەبيروباوەڕ وزانست ودانايى.

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 19

فَتَبَسَّمَ ضَاحِكٗا مِّن قَوۡلِهَا

زەججاج دەفەرمووێت: پێكەنینی پێغەمبەران لەزەردەخە نەدەترازا ولەوە زیاتر نەبوو، كەواتە: (ضَاحِكًا) بەمانای (متبسما) دێت. بەغەوى: ٣/ ٣٩١.
پرسیار: پێغەمبەران چۆن پێدەكەنين؟

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 20 - 21

وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيۡرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَآ أَرَى ٱلۡهُدۡهُدَ أَمۡ كَانَ مِنَ ٱلۡغَآئِبِينَ ٢٠ لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابٗا شَدِيدًا أَوۡ لَأَاْذۡبَحَنَّهُۥٓ أَوۡ لَيَأۡتِيَنِّي بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ ٢١

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەبێت پێشەوا وسەركردە هەواڵی ڕایەت ودارودەستەكانی خۆیان بپرسن وپارێزگارییان لێ بكەن، حەزرەتی سولەیمان لەگەڵ ئەوەدا كەپادشایەكی مەزن بوو، باڵدارێكی بچووكی وەك پەپوسڵێمانەی لەبیر نەچوو. خوای گەورە لەپێشەوا عومەر خۆش بێ كەئەویش وەك حەزرەتی سولەیمان ئاگای لەڕایەت ودارودەستەكەی بوو، دەیفەرموو: ئەگەر لەلای ڕووباری فوڕات گورگێك بەرخێك بڕفێنێت، لێكۆڵینەوە لەگەڵ عومەردا دەكرێت!. قورتوبى: ١٦/ ١٢١.
پرسیار: ئايا بەرپرسيارێتى جۆرێكە لەخۆهەڵكێشان وبەخۆدا نازين، يان ئەمانەتە وبەرپرسيارێتييەكە كەلێكۆڵينەوەى بەدوادا دێت؟ بەپێى ئەم ئايەتە ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 20

لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابٗا شَدِيدًا أَوۡ لَأَاْذۡبَحَنَّهُۥٓ أَوۡ لَيَأۡتِيَنِّي بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ ٢١

واتە: بەڵگەی شیاو وپەسەند بهێنە بزانم بۆچی دیار نەبووی؟ ئەمە نیشانەی ئەوەیە كەحەزرەتی سولەیمان زۆر وریا وزۆریش بەویژدان بووە، ئەو تەنها باسی لێدان یان كوشتنی پەپوی نەكرد، چونكە سزا لەبەرامبەر تاوان دەدرێت، بۆیە لەوانەیە دیارنەبوونی پەپوو لەبەر هۆكارێكی شیاو بێت، جا لەبەر ئەوە حەزرەتی سولەیمان زۆر زیرەكانە جیاكارییەكی كرد وفەرمووی: یان بەڵگەیەكی ئاشكرا بۆ من بهێنێت. سەعدى: ٦٠٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن بەڵگەيە لەسەر خۆڕاگرى وپەلە نەكردن وحەوسەڵەى حەزرەتى سولەيمان؟

سووڕەتی نمل ئایەتەکان 0 - 22

فَمَكَثَ غَيۡرَ بَعِيدٖ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ وَجِئۡتُكَ مِن سَبَإِۢ بِنَبَإٖ يَقِينٍ ٢٢

گفتوگۆی نێوان حەزرەتی سولەیمان وپەپووسڵێمانە ئەوە دەردەخات كەجاری وا هەیە كەلاوازترین دروستكراوی خوای گەورە زانستێكی وای لایە كەبەهێزترین دروستكراو لای نییە! بۆ ئەوەی زانایان پەی بەوە ببەن كەزانستەكەیان زانستێكی كەم وبچووكە وزانیاری وزانستی تێر وتەواو هەر بۆ خودا بێت. جگە لەوە ئەمە وەڵامێكیشە بۆ شیعە ڕافیزییەكان كەدەڵێن: پێشەوای باوەڕداران هیچ شتێكی لێ شاراوە نییە وهەموو شتێك دەزانێت وداناترین وزاناترین كەس ودروستكراوی سەردەمی خۆیەتی!. بيقاعى: ١٤/ ١٥٠.
پرسیار: ئاگادارى پەپووسڵێمانە وبێ ئاگايى حەزرەتى سولەيمان چى دەگەيەنێت؟