قورئان
ﮥ
ﱋ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ٥٧ ٥٧ ﭦ
ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ٥٨ ٥٨ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ
ﮄ ﮅ ﮆ ٥٩ ٥٩ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٦٠ ٦٠ ﮗ
ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ٦١ ٦١ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٦٢ ٦٢ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ
٦٣ ٦٣ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ٦٤ ٦٤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ
ﯰ ٦٥ ٦٥ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ٦٦ ٦٦ ﯷ ﯸ
ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ٦٧ ٦٧
قُلۡ مَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍ إِلَّا مَن شَآءَ أَن يَتَّخِذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلٗا ٥٧
(ما أسألكم عليه) واتە: لەباتی ئەوەی كەهۆشداری بۆ ئێوە دەدەم وڕێگای ڕاستتان پێ پیشان دەدەم، هیچ كرێ وپاداشتێكم ناوێت، بۆ ئەوەی نەكا ئێوە وا گومان ببەن كەمن ئەم كارە بۆ ئەوە دەكەم شتێكم دەست بكەوێت، یاخود نەڵێن: بۆچی خەزنەیەكی بۆ نایەتە خوارەوە وئیتر پێویستی بەپارە وسامانی ئێمە نەبێت!. وەك بڵێی دەفەرمووێت: كورت هەڵێنان لەزیادكردنی سەروەت وساماندا بۆ ئەو كەسە ناپەسەندە كەداوای لەخەڵكی هەبێت، دەی خۆ من پێش پێغەمبەرایەتیش داوایەكی وەهام لەئێوە نەبووە، دەی چۆن دەگونجێ دوای پێغەمبەرایەتی داوایەكی ئاوام لەئێوە هەبێت؟ كەواتە جگە لەسوود وقازانجی ئێوە زیاتر هیچم ناوێت. بيقاعى: ١٣/ ٤١٢.
پرسیار: نيشانەى بانگخوازى ڕاستەقينە چییە؟
وَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱلۡحَيِّ ٱلَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِهِۦۚ وَكَفَىٰ بِهِۦ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًا ٥٨
لەم ئایەتەدا ئاماژە بەوە دراوە كەمرۆڤی كامڵ تەنها پشت بەخودا دەبەستێت، چونكە پشت بەستن بەو زیندووانەی كەمەرگ یەخەیان پێ دەگرێت -هەرچەند لەهەندێك كاتدا بەسوودە- بەڵام بەردەوام نییە. ابن عاشور: ١٩/ ٥٩.
پرسیار: بۆچى دەبێت پشت بەخودا ببەستين؟
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱسۡجُدُواْۤ لِلرَّحۡمَٰنِ قَالُواْ وَمَا ٱلرَّحۡمَٰنُ أَنَسۡجُدُ لِمَا تَأۡمُرُنَا وَزَادَهُمۡ نُفُورٗا۩ ٦٠
كاتێك باسی سەجدە نەبردنی ئەوان بۆ زاتی ڕەحمان كرا كەبەسەرسوڕمانەوە دەیانگوت: الرحمن كێیە؟ ئەم باسە بەپێچەوانەی كارەكەی ئەوانەوە پشت ڕاست وبەهێز كرا، واتە: پێغەمبەر(ﷺ) بەنییەتی ئەوەی كەبەپێچەوانەی ئەوان بجووڵێتەوە، سەجدەی بۆ خوای گەورە برد. ابن عاشور: ١٩/ ٦٣.
پرسیار: بۆچى لەكاتى خوێندنەوەى ئەم ئايەتەدا سەجدە دەبرێت؟
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ خِلۡفَةٗ لِّمَنۡ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوۡ أَرَادَ شُكُورٗا ٦٢
دڵەكان بەدرێژایی شەو وڕۆژ لەگۆڕانایە، جاری وا هەیە خۆشحاڵە، یان تەمبەڵە، غافڵە، دڵتەنگە، فراوانە، دەكرێتەوە، گرژ دەبێت. جا خوای گەورە شەو وڕۆژی بەجۆرێك داناوە كەبۆ خەڵكی دووبارە ببنەوە بۆ ئەوەی لەهەندێك كاتدا زیكری خودا بكەن، گورجوگۆڵ بن، سوپاسی خودا بەجێ بهێنن. سەعدى: ٥٨٦.
پرسیار: چۆن جياوازى شەو وڕۆژ دەبێتە هۆى شوكرانەبژێرى خواى گەورە؟
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ خِلۡفَةٗ لِّمَنۡ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوۡ أَرَادَ شُكُورٗا ٦٢
پێشەوایان عومەری كوڕی خەتتاب وحەسەن وابن عباس دەفەرموون: واتە: هەر كەسێك كەدەیەوێت چاكە یان نوێژ یان هەركارێكی تری لەشەو یان لەڕۆژدا لەدەستداوە، وەبیر خۆی بهێنێتەوە ولەو شەوە یان لەو ڕۆژەی كەدووبارە دەبێتەوە، دووبارەیان بكاتەوە. ابن عەتيە: ٤/ ٢١٨.
پرسیار: بەتێڕوانين لەم ئايەتە كاريگەرى هاتنى شەو وڕۆژ بەدواى يەكدا لەسەر خواپەرستيیەكان باس بكە.
وَعِبَادُ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلَّذِينَ يَمۡشُونَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ هَوۡنٗا
(هون) چاوگی (هین) بەمانای ئارامی وویقارە، لەتەفسیرا هاتووە كەبەهێمنی وبەسادەیی وخاكەڕایی لەسەر زەویدا ڕێ دەكەن، بەمیانەڕەوی وویقار وئارامی وپەیڕەوی كردن لەكار وكردەوەكانی پێغەمبەر(ﷺ) هەنگاو دەنێن. قورتوبى: ١٥/ ٤٦٦.
پرسیار: باسى ئاكارى مرۆڤى باوەڕدار بكە لەكاتى ڕێ كردنا.
وَإِذَا خَاطَبَهُمُ ٱلۡجَٰهِلُونَ قَالُواْ سَلَٰمٗا ٦٣
دەفەرمووێت: كاتێك ئەو كەسانەی كەخوا ناناسن وئەمان دەدەنە بەر نەشتەری قسەی ناشیرین وبێ مانا، ئەمان بەقسەی جوان وڕاست ودروست وەڵام دەدەنەوە. تەبەرى: ١٩/ ٢٩٥.
پرسیار: ڕەوشتى دانايانە وجوان بۆ وەڵامدانەوەى مرۆڤى نەفام كامەيە؟