قورئان
ﮥ
ﱊ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ٣ ٣ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ
ﭸ ٤ ٤ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ
ﮀ ﮁ ﮂ ٥ ٥ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ
ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ٦ ٦
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٧ ٧
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ
ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ٨ ٨ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ٩ ٩ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ
ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ١٠ ١٠ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ١١ ١١
وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةٗ لَّا يَخۡلُقُونَ شَيۡٔٗا وَهُمۡ يُخۡلَقُونَ وَلَا يَمۡلِكُونَ لِأَنفُسِهِمۡ ضَرّٗا وَلَا نَفۡعٗا وَلَا يَمۡلِكُونَ مَوۡتٗا وَلَا حَيَوٰةٗ وَلَا نُشُورٗا ٣
خوای گەورە لەم ئایەتەدا دەفەرمووێت: ئەو پەرستراوانەی هاوەڵپەرستەكان لەجیاتی خودا دەیپەرستن، شەش سیفەتیان هەیە كەهەریەك لەو سیفەتانە بەڵگەی یەكلاكەرەوەن لەسەر ئەوەی كەئەو پەستنە جێی خۆی نییە وستەمێكی گەورە ونەفامییەكی ڕیشەدار وقووڵە (سیفەتەكان ئەمانەن. و) یەكەم: ئەم پەرستراوانە ناتوانن هیچ داهێنانێك بكەن وهیچ شتێك دروست بكەن. دووەم: هەر هەموویان دروستكراون وخوای گەورە دروستی كردوون، شتێكیش خۆی دروستكراو بێت ناتوانێت ببێت بەدروستكەر. سێیەم: ناتوانن تەنانەت سوود وزیان بگەیەنن. چوارەم وپێنجەم وشەشەم: مردن وژیان وزیندوكردنەوەی دوای مردنیان بەدەست نییە. شەنقيتى: ٦/ ٩.
پرسیار: جگە لەخودا ئەو شتانەى كەپەرستراون ودەپەرسترێن، چ عەيب ونوقسانيیەكيان هەيە؟
قُلۡ أَنزَلَهُ ٱلَّذِي يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ
قورئانی پیرۆز وشەی (السِّرّ= نهێنی)ـی هێنا نەك وشەی (الجهر= ئاشكرا) چونكە كەسێك كەهاداری ڕازانە وئاگای لەودیو پەردانە، ئەمدیویشی لێ دیارە. قورتوبى: ١٥/ ٣٦٩.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا وشەى (السر) هاتووە ووشەى (الجهر) نەهاتووە؟
وَقَالُوٓاْ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٱكۡتَتَبَهَا فَهِيَ تُمۡلَىٰ عَلَيۡهِ بُكۡرَةٗ وَأَصِيلٗا ٥ قُلۡ أَنزَلَهُ ٱلَّذِي يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٦
(إِنَّهُ كَانَ غَفورًا رَحيمًا)خوای گەورە بانگی كردن بۆ ئەوەی تەوبە بكەن ولەتاوانەكانیان پەشیمان ببنەوە، هەروەها ئەوەی ڕاگەیاندووە كەسۆز ومیهرەبانییەكەی زۆر فراوانە وحەوسەڵەی زۆر زۆرە وتەوبەی هەموو ئەو كەسانە وەردەگرێت كەبۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، خوای گەورە ئەم كەسانەی بۆ تەوبە ووازهێنان لەتاوان ونافەرمانی وهەروەها هاتن بەرەو لای ئایینی ئیسلام وڕێنوێنی گاز كردووە، هەرچەند ئەوانە درۆزن وتۆمەت بەشێن وخراپەكار وكافرو ملهوڕ وسەركێشیش بوون وقسەی ناڕەوایان بەپێغەمبەر(ﷺ) وقورئانی پیرۆزیش دەگوت. ابن كثير: ٣/ ٢٩٩.
پرسیار: بۆچى ئەم ئايەتە بەڕستەى (إنه كان غفورًا رحيمًا)تەواو بووە؟
قُلۡ أَنزَلَهُ ٱلَّذِي يَعۡلَمُ ٱلسِّرَّ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا ٦
ئەگەر پرسیار بكرێت: ڕستەی (إِنَّهُ كَانَ غَفورًا رَحيمًا)چ پەیوەندیەكی لەگەڵ پێش خۆیدا هەیە؟ لەوەڵامدا دەڵێین: دوای ئەوەی قسە ناڕەواكانی كافرەكان باسكرا (كەچی خوای گەورە فەرمووی: (إِنَّهُ كَانَ غَفورًا رَحيمًا)ئەوە نیشانەی ئەوەیە كەخوای گەورە زۆر زۆر بەخشندەو میهرەبانە وسەبارەت بەسزادان وتۆڵە سەندەنەوە لەكافران پەلە ناكات، بەڵكو مۆڵەتیان پێ دەدات، ئەگەر باوەڕیان هێنا ئەوە باش! ئەو كاتە تەوبەیان گیرا دەكات ولەتاوانەكانیان خۆش دەبێت (ئەگینا دۆزەخ جێ ومەنزڵیان دەبێت. و). ابن جزى: ٢/ ١٠٣.
پرسیار: ڕستەى (إِنَّهُ كَانَ غَفورًا رَحيمًا) چ پەيوەندى لەگەڵ ئەو باسەدا هەيە كەكافران بڕوايان بەپێغەمبەر(ﷺ) نەهێنا وبەدرۆزنيان دەزانى؟
وَقَالُواْ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأۡكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمۡشِي فِي ٱلۡأَسۡوَاقِ
لەم ئایەتەوە ئەوە دەردەكەوێت كەڕەوایە پیاوچاكان وزانایان ودۆستانی خوا (وەك ئەو هەموو خەڵكە. و) بچنە بازاڕ، بەپێچەوانەی دید وبۆچوونی ئەوانەی كەپێیان ڕەوا نییە. ئالوسى: ٩/ ٤٢٧.
پرسیار: يەكێك لەو هۆكارانەى كەكەسايەتى بانگخواز بەهێز دەكات ئەوەيە كەخۆبەزلزان ولەخۆبايى نەبێت وتێكەڵاوى خەڵكى بكات، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَقَالُواْ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأۡكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمۡشِي فِي ٱلۡأَسۡوَاقِ
(وَقَالوا مَال هَذا الرّسولِ):(گوتیان: ئەوە چیە! خۆ ئەم پێغەمبەرەش. و) -مەبەستیان پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ) بوو- (يَأكُلُ الطَّعامَ)وەكو ئێمە خواردن دەخوا و(وَيَمشِي فِي الأسواقِ)وەكو ئێمەش بەدوای ڕزق وڕۆزیدا دەڕوات، دەی ئەوە كەی ڕەوایە ئەو لەئێمە بەڕێزتر بێت وپێغەمبەر بێت؟!. ئەوانە بەپێغەمبەریان(ﷺ) دەگوت: تۆ نە پادشای نە فریشتەی، چونكە تۆ خواردن دەخۆیت، بەڵام فریشتە خواردن ناخوات، پادشا نیت، چونكە پادشا ناچێتە ناو بازاڕەوە، بەڵام تۆ دەچیتە بازاڕ ووەك هەموو ئەو خەڵكە ڕەفتار دەكەیت!. قسە وبانگەشەی ئەوانە پووچەڵ وبەتاڵ بوو، چونكە پێغەمبەری خوا(ﷺ) مرۆڤ بوو، خواردنی پێویست بوو، لەبەر ئەوەش كەمرۆڤێكی سادە وخاكی بوو، بۆیە دەڕۆیشتە ناو بازاڕەوە. ئەمانە تایبەتمەندی پێغەمبەر(ﷺ) بوون وهیچ یەك لەو تایبەتمەندیانەش لەگەڵ پێغەمبەرایەتیدا دژ ونەیار نین. بەغەوى: ٣/ ٣٢٢.
پرسیار: يەكێك لەنيشانەكانى ڕاستگۆيى مرۆڤى بانگخواز ئەوەيە كەخاكى وسادە بێت، بەپشت بەستن بەم ئايەتە ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
بَلۡ كَذَّبُواْ بِٱلسَّاعَةِۖ
واتە: ئەوان ئەم قسانە لەڕووی ئینكاری ولاژگێتی ودوژمنایەتی دەكەن وئامانجیان گەیشتن بەحەقیقەت وڕاستەقینە نییە، بەڵكو دان نەنانیان بەڕۆژی پەسڵاندا بووەتە هۆی ئەوەی ئەم قسە ناقۆڵایانە بكەن. ابن كثير: ٣/ ٣٠٠.
پرسیار: هۆكارى زۆربەى هەرە زۆرى قسە ناقۆڵاكانى كافرەكان چییە؟