قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٥٩ ٥٩



ﭿ ٦٠ ٦٠









٦١ ٦١
358
سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 60

وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِي لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۢ بِزِينَةٖۖ وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٞ لَّهُنَّۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٦٠

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەو ژنانەی وەختی شوویان بەسەر چووە، هیچ تاوانیان لەسەر نییە كەسەرپۆش لەسەر فڕێ دەن، بەڵام نابێت خشڵی خۆیان نیشان بدەن، بۆ ئەوان وەها باشترە پاك وشەرمێون بمێنن، خودا ئەژنەوێت وزانایە. و).
خوای گەورە ئەو ژنانەی جیا كردەوە كەوەختی شوكردن وهاوسەرگیرییان بەسەر چووە، چونكە بەزۆری پیاوان بەچاوی پیسەوە سەیریان ناكەن، بۆیە ئەو جۆرە پۆشاكەی كەبۆ ژنانی گەنج ڕەوا نییە، بۆ ئەم جۆرە ژنانە ڕەوایە وپێویست نییە بۆ پۆشینی ئەو جۆرە پۆشاكانە (وەك پۆشاكی باڵا پۆشی ولەچك وپەچە و... و) خۆیان سەغڵەت بكەن. قورتوبى: ١٥/ ٣٤٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەم بڕيارەى تايبەت كردووە بەژنانى پير وبەتەمەنەوە؟ بەڕامان لەم ئايەتە دەبێت ژنانى گەنج چ جۆرە پۆشاكێك لەبەر بكەن؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 61

وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ أَن تَأۡكُلُواْ مِنۢ بُيُوتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ إِخۡوَٰنِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَعۡمَٰمِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ عَمَّٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَخۡوَٰلِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ خَٰلَٰتِكُمۡ أَوۡ مَا مَلَكۡتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوۡ صَدِيقِكُمۡۚ

خواردنی شتی ئەم جۆرە ماڵانە بەبێ پرس، هیچ كێشەی تێدا نییە، ئەگەر مرۆڤ لەدەقی ئایەتەكەش ورد بێتەوە بۆی ڕوون دەبێتەوە كەبۆچی خواردنی شت لەو ماڵانە بەبێ مۆڵەت كێشەی تێدا نییە! بێگومان لەو جۆرە ماڵانەدا بەهۆی خزمایەتی یان دۆستایەتی مرۆڤ مۆڵەتی ئەوەی هەیە كەشتێك بەبێ پرس بخوات، جا ئەگەر یەكێك هەستی دەكرد كەخاوەنی یەكێك لەو ماڵانە مۆڵەتی پێ نادات، یان پیسكە وقرچۆكە وبەرچاوتەنگە، ئەوە بێگومان ئەوكاتە دروست نییە بەبێ پرس هیچی ماڵیان بخورێت، چونكە تاوانە. سەعدى: ٥٧٥.
پرسیار: ئەگەر خاوەنى يەكێك لەو ماڵانە كەباسكرا مۆڵەتى ئەوە نەدات كەبەبێ پرس شتێك لەماڵەكەيدا بخورێت، ئەو كاتە بڕيارى شەرع چۆنە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 61

وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ أَن تَأۡكُلُواْ مِنۢ بُيُوتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ إِخۡوَٰنِكُمۡ أَوۡ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمۡ

باسی ماڵی خزم وخوێش كرا، بەڵام باسی ماڵی كوڕ نەكرا، هەندێك لەڕاڤەكاران وموفەسسیرانی قورئان دەفەرموون: دەقی (من بيوتكم) ماڵی كوڕیش دەگرێتەوە، چونكە ماڵی كوڕ هەر ماڵی باوكە وجیاوازی نییە. قورتوبى: ١٥/ ٣٤٧.
پرسیار: بۆچى لەئايەتەكەدا باسى ماڵى كوڕ نەكراوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 61

أَوۡ صَدِيقِكُمۡۚ

خوای گەورە لەم ئایەتەدا هاوڕێ وبرادەری مرۆڤی لەڕیزی ئەو كەسانە هەژمار كرد كەخزمی زۆر نزیكن، چونكە هاوڕێ زۆر لەهاوڕێ نزیكە، ئەبو سەعیدی نەققاش لەابن عباسەوە دەگێڕێتەوە فەرموویەتی: هاوڕێ لەخزمیش نزكیترە، مەگەر نازانی كاتێك دۆزەخییەكان داوای كۆمەكی دەكەن دەڵێن: ﴿فَمَا لَنَا مِن شَٰفِعِينَ * وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٖ﴾ [الشعراء: 100-101]".واته: كەواتە ئێمە هیچ تكاكارێكمان نییە * یاخود هاوڕێیەكی دڵسۆزمان نییە. قورتوبى: ١٥/ ٣٥١.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە هاوڕێى لەڕيزى خزمە نزيكەكاندا هەژمار كردووە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 61

لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَأۡكُلُواْ جَمِيعًا أَوۡ أَشۡتَاتٗاۚ

(واتە: هیچ گوناهیشتان ناگاتێ كەهەمووتان پێكەوە بخۆن، یان هەر كەس بەتەنها بخوا. و) ئەم ئایەتە تەنها مەبەستی ئەوەیە كەتاوان نییە ، نەك مەبەستی ئەوە بێت كەخواردن بەتاك باشە، بەپێچەوانەوە خواردن بەكۆ (و پێكەوە لەسەر سفرەیەك بن. و) باشترە. سەعدى: ٥٧٥.
پرسیار: باشتر وايە مرۆڤ بەتاك تاك وتەنها نان بخوات يان پێكەوە ولەسەر سفرەيەك؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 61

فَسَلِّمُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ

واتە: دەبێت سڵاو لەیەكتر بكەن، چونكە باوەڕداران لەڕووی هاوڕێیەتی ومیهرەبانی ودڵسۆزیەوە لەنێوان یەكا، هەموویان وەك یەك كەسن. سەعدى: ٥٧٥.
پرسیار: لەدەستەواژەى (أنفسكم) ئاماژە بەهاوڕێيەتى پتەو ودڵسۆزى ويەكێتى ناو باوەڕداران دراوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 61

فَإِذَا دَخَلۡتُم بُيُوتٗا فَسَلِّمُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمۡ تَحِيَّةٗ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُبَٰرَكَةٗ طَيِّبَةٗۚ

خوای گەورە لەم ئایەتەدا سڵاوی بەپیت وبەرەكەت ناو بردووە، چونكە سڵاو كردن نزای خێر وڕاكێشانی دۆست وخۆشەویستیی كەسی بەرامبەر دەگرێتەوە. ابن عەتيە: ٤/ ١٩٧.
پرسیار: بۆچى سڵاو بەپيت وبەرەكەت ناو براوە؟