قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٢١ ٢١

ﭿ

٢٢ ٢٢


٢٣ ٢٣

٢٤ ٢٤

٢٥ ٢٥


٢٦ ٢٦


ﯿ ٢٧ ٢٧
352
سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 21

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ وَمَن يَتَّبِعۡ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأۡمُرُ بِٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۚ

ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ ئەوانەی پەیڕەوی لەشەیتان دەكەن ودەست بەوەسوەسە وورتەورتی شەیتانەوە دەگرن، وەك ئەوە وایە كەبگوترێت: لەهیچ كارێكدا پەیڕەوی لەشەیتان مەكەن! بەتایبەت لەبواری برەو دان بەكاری خراپە ودڵ بەستن بەكاری خراپە. ئالوسى: ٩/ ٣٢٠.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئێمەى لەپەيڕەوى كردن لەهەنگاوەكانى شەيتان مەنع كردووە وڕاستەوخۆ فەرمانى ئەوەى پێ نەكردين كەشوێنى نەكەوين؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 21

وَلَوۡلَا فَضۡلُ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَرَحۡمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنۡ أَحَدٍ أَبَدٗا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّي مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٢١

لە دیدی هەندێك لەموفەسسیرەكانەوە ئەم ئایەتە ئایەتێكی گشتیە ودەفەرموون: خوای گەورە ئەوەی باسكردووە كەئەگەر خوای گەورە بەفەزڵ وسۆز ومیهرەبانی خۆی ئێوەی نەپاراستایە، كاری هیچ كەسێكتان ڕاست نەدەهات. بەغەوى: ٣/ ٢٨١.
پرسیار: ئايا هيچ كەسێك ـ بەبێ يارمەتى خواى گەورە ـ دەتوانێت خۆى لەتاوان بپارێزێت؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 22

وَلَا يَأۡتَلِ أُوْلُواْ ٱلۡفَضۡلِ مِنكُمۡ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤۡتُوٓاْ أُوْلِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ ٢٢

ئەم ئایەتە لەبارەی حەزرەتی ئەبوبەكری صدیقەوە هاتە خوارەوە، (یەكێك لەوانەی برەوی بەدەنگۆی ئیفك دەدا ناوی میستەح بوو، میستەح خزمی نزیكی حەزرەتی ئەبوبەكر بوو، پورزای بوو، حەزرەتی ئەبوبەكر بەردەوام یارمەتی میستەحی دەدا. و) بۆیە سوێندی خوارد كەچیتر یارمەتی میستەح نەدات، دوای دابەزینی ئەم ئایەتە یارمەتی حەزرەتی ئەبوبەكر بۆ میستەح دووبارە دەستی پێكردووە وحەزرەتی ئەبوبەكر كەفارەتی سوێندەكەی دا. هەندێكیش دەڵێن: ئەم ئایەتە پڕ ئومێدترین ئایەتی قورئانە، چونكە خوای گەورە ئامۆژگاری باوەڕدارانی كردووە كەتەنانەت چاكە لەگەڵ ئەوانەشدا بكەن كەتۆمەتیان بەخشیوەتەوە، جا ئایەتەكە بەگشتی ئەوە دەگەیەنێت كەنابێت هیچ كەسێك سوێند لەسەر ئەوە بخوات كەواز لەكارێكی چاك بهێنێت (ألا تُحِبونَ أَن يَغفِرَ الله لَكُم)واتە: وەك چۆن پێتان خۆشە خوای گەورە بتانبەخشێت، ئێوەش ئاوا ئەو كەسە ببەخشن كەخراپەی لەگەڵتاندا كردووە. دوای دابەزینی ئەم ئایەتە حەزرەتی ئەبوبەكر فەرمووی: بێگومان پێم خۆشە كەخوای گەورە لێم خۆش ببێت! جا دووبارە كۆمەكەكانی گەیاندەوە بەمیستەح. ابن جزى: ٢/ ٨٧.
پرسیار: ئەگەر كەسێك خراپەى لەگەڵ كەسێكدا كرد، ئيتر دەبێت ئەم واز لەكارى چاكە بهێنێت لەگەڵ ئەودا؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 22

وَلۡيَعۡفُواْ وَلۡيَصۡفَحُوٓاْۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغۡفِرَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٌ ٢٢

پاداشت هاووێنەی كارە، جا چۆن مرۆڤ لەخراپەی بەرامبەر خۆش دەبێت، ئاواش خوای گەورە لەخراپەكانی ئەم خۆش دەبێت، چۆن هەڵەی بەرامبەر بەنادیدە دەگریت، ئاواش خوای گەورە هەڵەكانی تۆ نادیدە دەگرێت. ابن كثير: ٣/ ٢٦٧.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە بنچينەى (پاداشت هاووێنەى كارە) ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 23

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡغَٰفِلَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ لُعِنُواْ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ ٢٣

(ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡغَٰفِلَٰتِ) واتە: ئەو ژنانەی كەپاكداوێنن وئاگایان لەكاری خراپە نییە وبەدڵیاندا نەهاتووە كاری خراپە بكەن، جا دایكی باوەڕداران عائیشە یەكێكە لەو ژنانە. بەغەوى: ٣/ ٢٨٢.
پرسیار: غافڵبوون لەكارى خراپە، يانى چى؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 24

يَوۡمَ تَشۡهَدُ عَلَيۡهِمۡ أَلۡسِنَتُهُمۡ وَأَيۡدِيهِمۡ وَأَرۡجُلُهُم بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ٢٤

ئەو ئەندامانەی كەلەم ئایەتەدا باسكراون، لەكاتی تۆمەت بەخشینەوە بەژنانی پاكداوێندا ئەندامی كاران، ئەوانە بەزمان باسی تۆمەتەكەیان دەكرد، بەدەست ئاماژەیان بەو كەسانە دەكرد كەتۆمەتەكەیان بۆ دروست كردبوو، بەپێ ولاقەكانیان دەچوون بۆ لای خەڵكی بۆ ئەوەی باسی تۆمەتەكەیان بۆ بكەن. ابن عاشور: ١٨/ ١٩١.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو ئەندامەكاندا باسى ئەو چەند ئەندامە كراوە؟

سووڕەتی نور ئایەتەکان 0 - 26

ٱلۡخَبِيثَٰتُ لِلۡخَبِيثِينَ وَٱلۡخَبِيثُونَ لِلۡخَبِيثَٰتِۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِۚ أُوْلَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَۖ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَرِزۡقٞ كَرِيمٞ ٢٦

ئەبو سائیبی قازی دەفەرمووێت: ڕۆژێك لای حەسەنی كوڕی زەیدی داعی بووم، پیاوێك لای ئەو بەخراپە باسی دایكی باوەڕداران عائیشەی خێزانی پێغەمبەری خوای(ﷺ) كرد، حەسەن فەرمووی: كوڕە هەستە لەگەردنی بدە!. هەندێك گوتیان: قوربان ئەوە شوێن كەوتەی ئێمەیە!. ئەبو سائیب گوتی: پەنا بەخودا! ئەمە تانەی لەپێغەمبەری خوا(ﷺ) داوە! خوای گەورە دەفەرمووێت: (ژنی ناپاك بۆ پیاوی ناپاك، پیاوی ناپاكیش بۆ ژنی ناپاك، ژنانی پاكیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاكیش بۆ ژنانی پاك، ئەوانە دوورن لەو تۆمەتانەی كەدەیڵێن، خودا ئەوانەی -واتە پاكەكان- بەخشیوە وبژێوی باشیان دەداتێ) ئەگەر دایە عائیشە ناپاك بووبێت ئەوا پێغەمبەریش(ﷺ) ناپاك بووە، كەواتە ئەم پیاوە كافرە!. الجامع الكلام: ٤/ ٥٠٥.
پرسیار: بۆچى تانەدان لەدايە عايشە وەك تانەدانە لەپێغەمبەرى خوا(ﷺ)؟