قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە




٢٢٠ ٢٢٠

ﭿ


٢٢١ ٢٢١




٢٢٢ ٢٢٢


٢٢٣ ٢٢٣

ﯿ ٢٢٤ ٢٢٤
35
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 221

وَلَا تَنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤۡمِنَّۚ وَلَأَمَةٞ مُّؤۡمِنَةٌ خَيۡرٞ مِّن مُّشۡرِكَةٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَتۡكُمۡۗ وَلَا تُنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤۡمِنُواْۚ وَلَعَبۡدٞ مُّؤۡمِنٌ خَيۡرٞ مِّن مُّشۡرِكٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَكُمۡۗ أُوْلَٰٓئِكَ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ

(أولئك يدعون إلى النار)؛ یانی: بەقسە وكار وكردەوە وهەڵسوكەوتیان، كەواتە: هەر كەسێك تێكەڵاوی ئەوانە بكات ئایینەكەی لەكەناری كەوتنایە، ئەم خەتەر وبڤەیەش خەتەر وبڤیەكی دونیایی نییە، بەڵكو بەدبەختی هەمیشەیی بەدواوە دێت، لەئایەتەكە وا دەفامرێت كەنەهی كراوە لەتێكەڵاوی كردنی هەموو موشریك وبیدعەچیەك، چونكە لەكاتێكدا هاوسەرگیری سوودگەلێكی زۆری هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەو جۆرە كەسانەدا دروست نەبێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە هاوڕێیەتی وتێكەڵاویشیان دروست نییە. سەعدى: ٩٩.
پرسيار: چۆن لەم ئايەتەوە ئەوە دەردەكەوێت كەتێكەڵاوى كردن وهاوڕێيەتى كافر وموشريك خراپە ونەهى لێ كراوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 221

أُوْلَٰٓئِكَ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَٱللَّهُ يَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ وَٱلۡمَغۡفِرَةِ بِإِذۡنِهِۦۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ ٢٢١

مەبەستی ئایەتەكە ئەوەیە كەمرۆڤی باوەڕدار دەبێت دوور بكەوێتەوە لەهەموو ئەو شتانەی كەزیانی بۆ قیامەتیان هەیە، هەرگیز لەهێڵی سوور وسنووری ناڕەواكان نزیك نەبێتەوە، خۆی لەو شتانە بپارێزێت كەبۆنی تاوان وناڕەوایەتی لێ دێت، ئاگای لەوەش بێت كەنەفس وشەیتان كردنی ئەو كارانەی بەلاوە خۆشەویست وئاسان دەكەن كەسەردەكێشن بۆ چوونە ناو دۆزەخ!. ئالوسى: ٢/ ١٢٠.
پرسيار: موسڵمان چ كاتێك زياتر لەلێوارى كەوتن وتياچوونايە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 222

إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلۡمُتَطَهِّرِينَ ٢٢٢

ئەم ئایەتە باسی ئەوانە دەكات كەتاوانیان كردووە وپاشان پەشیمان بوونەتەوە وتەوبەیان كردووە، بۆ جاری دووەم یان زیاتر دیسانەوە تاوانیان كردووە، جا دڵگەرمیان دەكات وهانیان دەدا دیسانەوە تەوبە بكەن، چونكە سروشتی مرۆڤی تاوانبار وایە دەترسێت دوای ئەوەی تەوبەی كرد ودیسانەوە تاوانی ئەنجامدا ئیتر خوای گەورە لێی خۆش نەبێت ولەڕێزی درۆزنەكاندا ناوی تۆمار بكات وبەو هۆیەوە دوور بكەوێتەوە لەسۆز وبەزەیی خوای گەورە! بۆیە ئەم جۆرە بیركردنەوەیە وا لەمرۆڤ دەكات كەبۆ جاری دووەم یان جاری زیاتر لەدووەم تەوبە نەكات وواز لەتەوبە كردن بهێنێت. بیقاعى: ١/ ٤٢٢.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرمووى: توابين. ئاخر تەوابين ماناى ئەوە دەدات كەزۆر تەوبە دەكەن، كەواتە زۆر تاوان دەكەن بۆيە زۆر تەوبە دەكەن؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 223

وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢٢٣

باسی ئەوەی نەكردووە كەچ مزگێنییەكیان پێ بدرێت، بۆ ئەوەی مزگێنییەكە گەورە بێت ومزگێنی دونیا وقیامەتیش بگرێتەوە، كەواتە: ئەم مزگێنیە هەموو شتێكی باش دەگرێتەوە وهەموو زیانێك دەردەكات كەبەهۆی بیروباوەڕەوە دێتە بەرهەم. سەعدى: ١٠٠.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە لەئايەتەكەدا باسى ئەوەى نەكردووە كەچ مزگێنيەكيان پێ بدرێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 224

وَلَا تَجۡعَلُواْ ٱللَّهَ عُرۡضَةٗ لِّأَيۡمَٰنِكُمۡ

واتە: سوێندی زۆر بەخودا مەخۆن، چونكە سوێند خواردنی زۆر مەترسیدارە، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَٱحۡفَظُوٓاْ أَيۡمَٰنَكُمۡ﴾ [المائدة:89]، واتە: سوێندەكانتان بپارێزن ومەیانشكێنن، هەروەها سەركۆنەی ئەوانە دەكات كەسوێندی زۆر دەخۆن وفەرموویەتی: ﴿وَلَا تُطِعۡ كُلَّ حَلَّافٖ مَّهِينٍ﴾ [القلم: 10].واتە: گوێڕایەڵی ئەو خوێڕیانە مەكە كەسوێند زۆر دەخۆن. قورتوبى: ٤/ ١٣.
پرسيار: ئەگەر مرۆڤ كەم سوێند بخوا چ سوودێكى بۆى هەيە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 224

وَلَا تَجۡعَلُواْ ٱللَّهَ عُرۡضَةٗ لِّأَيۡمَٰنِكُمۡ أَن تَبَرُّواْ وَتَتَّقُواْ وَتُصۡلِحُواْ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٢٢٤

خوای گەورە نەهی ئەوەی لێكردن كەسوێند بەخودا بخۆن وسوێندەكەیان بكەنە لەمپەر ومانیعی ئەو كارە خێر وچاكانەی كەخوا فەرمانی بەكردنیان داوە، بۆ ئەوەی بەهۆی سوێندەوە لەكاری چاكە دوور نەكەونەوە. الجامع الكلام: ١/ ٥١٧.
پرسيار: سوێند خواردن چ كاتێك ناپەسەندە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 224

وَلَا تَجۡعَلُواْ ٱللَّهَ عُرۡضَةٗ لِّأَيۡمَٰنِكُمۡ أَن تَبَرُّواْ وَتَتَّقُواْ وَتُصۡلِحُواْ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ ٢٢٤

خوای گەورە ئایەتەكەی بەدوو ناوی پیرۆزی (سمیع وعلیم) كۆتایی پێهێنا، یانی: هەموو دەنگێك دەبیسێت وئاگای لەنییەتی ناو دڵە، گوێی لەسوێندی ئەوانەیە كەسوێند دەخۆن، ئاگای لەنییەتی ناو دڵیانە كەبەچ مەبەستێك سوێندەكەیان دەخۆن، ئاگای لەنییەتی ئەوانە كەنییەتی چاكەیان هەیە یان خراپە؟ هەر لەمانای ئایەتەكە ئەوەش دەردەكەوێت كەخوای گەورە هۆشداری داوەتە هەمووان بۆ ئەوەی خۆیان لەسزای خوای گەورە بپارێزن. سەعدى: ١٠٠, ١٠١.
پرسيار: كۆتايى ئايەتەكە گرنگى وگەورەيى سوێندى باس كردووە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.