قورئان
ﮣ
ﱊ
ﭜ ٧٥ ٧٥ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ
ﭤ ﭥ ٧٦ ٧٦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ٧٧ ٧٧ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ٧٨ ٧٨ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ
ﮅ ﮆ ٧٩ ٧٩ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ٨٠ ٨٠ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ
ﮙ ٨١ ٨١ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ٨٢ ٨٢ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٨٣ ٨٣ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٨٤ ٨٤ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ٨٥ ٨٥ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ
ﯩ ٨٦ ٨٦ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ٨٧ ٨٧ ﯲ ﯳ
ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ﯿ ٨٨ ٨٨ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٨٩ ٨٩
وَلَوۡ رَحِمۡنَٰهُمۡ وَكَشَفۡنَا مَا بِهِم مِّن ضُرّٖ لَّلَجُّواْ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ ٧٥
خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەگەر ڕەحم بەو كەسانە بكەین كەباوەڕ بەڕۆژی دوایی ناهێنن، قاتی وقڕی، وشكەساڵی، برسێتی، لاوازییان لێ دووربخەینەوە (للجوا في طغيانهم)بێگومان زیاتر سەركێشی دەكەن وزیاتر سوور دەبن لەسەر بێ ئەدەبی كردن وبێ ڕێزی بەرامبەر بەخوای گەورە و(يعمهون) بەحەیرانی وسەرگەردانی دەمێننەوە. تەبەرى: ١٩/ ٥٩.
پرسیار: بەڕامان لەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبۆچى سزاى دونيايى لەسەر بێباوەڕان هەڵناگيرێت؟
وَلَقَدۡ أَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ فَمَا ٱسۡتَكَانُواْ لِرَبِّهِمۡ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ٧٦
خوای گەورە دەفەرمووێت: بێگومان ئێمە ئەم هاوەڵپەرستانەمان توشی سزا كردووە وخەشم وتوڕەیی خۆمانمان بەسەردا ڕژاندون، ڕزق وڕۆزییانمان تەنگ وسنووردار كردووە، خاكیانمان وشك وبێ ئاو وبێ گژوگیا كردووە، گرەگرە وگەورەكانیانمان بەشمشێر كوشتووە (فما استكانوا لربهم) كەچی لەبەرامبەر خودا ملكەچ نەبوون، گوێیان بەفەرمانی خودا نەداوە وخۆیان لەنەهییەكانی نەپاراستووە (وما يتضرعون) خۆیان بەملكەچی وگوێڕایەڵی بۆ خوا پیشان نەداوە. تەبەرى: ١٩/ ٦٠.
پرسیار: خواى گەورە بۆيە سزا دەنێرێتە سەر تاوانباران بۆ ئەوەى چاك ببن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَلَقَدۡ أَخَذۡنَٰهُم بِٱلۡعَذَابِ فَمَا ٱسۡتَكَانُواْ لِرَبِّهِمۡ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ٧٦ حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَابٗا ذَا عَذَابٖ شَدِيدٍ إِذَا هُمۡ فِيهِ مُبۡلِسُونَ ٧٧
(وما يتضرعون) خۆیان بەئاتاجی خودا نەدەزانی ونەدەپاڕانەوە، بەڵكو دوای ئەوەی سزاكەیان بەسەرچوو هەر وایان نەدەزانی كەتوشی سزا بوون، لەسەر گومڕایی خۆیان مانەوە ودرێژەیان بەبەدفەڕی خۆیان دا، بەڵام دوای ئەوە سزایەكە كەهەرگیز كۆتایی پێ نایەت، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (حتى إذا فتحنا عليهم بابا ذا عذاب شديد).تا ئەو كاتەی دەرگای سزایەكی سەختیان لێ دەكەینەوە. سەعدى: ٥٥٦.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەگوێنەدان بەهۆشدارى، سزايەكى سەختى بەدوادا دێت.
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمۡعَ وَٱلۡأَبۡصَٰرَ وَٱلۡأَفۡـِٔدَةَۚ قَلِيلٗا مَّا تَشۡكُرُونَ ٧٨
بۆیە خوای گەورە باسی گوێ وچاو ودڵی كرد، چونكە سوودیان زۆر زۆرە، بۆیە دەبێت مرۆڤ سوپاسی بەدیهێنەری ئەو ئەندامانە بكات، جا یەكێك لەجۆرەكانی سوپاس ئەوەیە كەخوادی گەورە بەیەك بزانیت وگوێڕایەڵی لەپێغەمبەری خودا بكەیت، كەواتە باسكردنی ئەم ئەندامانە ژماردنی هەندێك لەناز ونیعمەتەكانە ودیسان بەڵگەیشە بۆ دەسەڵاتی خودا. ابن جزى: ٢/ ٧٦.
پرسیار: بۆچى لەناو ئەندامەكاندا خواى گەورە باسى چاو وگوێ ودڵى كردووە؟
قُل لِّمَنِ ٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ٨٤ سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ٨٥ قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبۡعِ وَرَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ ٨٦ سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَتَّقُونَ ٨٧
ئەم ئایەتانە ئاماژە بەوە دەدەن كەئەم گفتوگۆیە لەگەڵ كافرەكاندا وهێنانەوەی بەڵگە لەدژیان، كارێكی ڕەوا وڕێگەپێدراوە. قورتوبى: ١٥/ ٨٠.
پرسیار: ئايا ڕەوايە بۆ مرۆڤى شارەزا بەمەبەستى ڕێنوێنى لەگەڵ كافرا گفتوگۆ بكات؟
وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيۡهِ
(وهو يجير)خوای گەورە بیەوێت لەهەر كەسێك پارێزگاری بكات، دەیكات، جا پارێزگاری لەهەر كەسێك كرد ئیتر هیچ كەسێك ناتوانێت بچووكترین زیانی پێ بگەیەنێت (ولا يجار عليه) واتە: هیچ كەسێك ناتوانێت پارێزگاری لەكەسێك بكات كەخوای گەورە زیان وبەڵایەكی لەچارە نووسیوە. جەزايرى: ٣/ ٥٣٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دڵنيايى بەباوەڕداران دەدات؟
وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيۡهِ
واتە: خوای گەورە پارێزگاری دەكات، بەڵام هیچ كەسێك ناتوانێت لەبەرامبەر سزای خودا پەنای كەسێك بدات وبیپارێزێت. هەندێك دەڵێن:(يجير)بیەوێت ئاسایش بۆ هەر كەسێك فەراهەم بهێنێت، فەراهەمی دەهێنێت (ولا يجار عليه) ئەگەر خوای گەورە بیەوێت كەسێك سزا بدات، ئەوا هیچ كەسێك ناتوانێت پەنای بدات ونەهێڵێت توشی سزای خودا ببێت.. واتە: ئەگەر خوای گەورە بیەوێت كەسێك لەناوبەرێت وبیترسێنێت، هیچ شتێك ناتوانێت ببێت بەلەمپەر لەبەرامبەر سزای خودا، ئەگەر بشیەوێت یارمەتی كەسێك بدات، هیچ كەسێك ناتوانێت ببێتە لەمپەر لەبەرامبەر یارمەتی خودا. قورتوبى: ١٥/ ٧٩.
پرسیار: چ سوودێك لەماناى (وهو يجير ولا يجار عليه)دەست دەكەوێت؟