قورئان
ﮢ
ﱉ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ
ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ٧٣ ٧٣ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ٧٤ ٧٤ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ٧٥ ٧٥ ﮉ ﮊ ﮋ
ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ٧٦ ٧٦ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ٧٧ ٧٧ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ٧٨ ٧٨
ﮣ
مَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ ٧٤
(ما قدروا الله حق قدره) دەفەرمووێت: ئەوانەی كەپەرستراوەكان بەهاوەڵی خودا دەزانن، ئەوە وەك پێویست ڕێزیان لەخوای گەورە نەگرتووە، چونكە غەیری خودایان كردووە بەهاوەڵ وشەریكی خودا، لەئەنجامدا كار وكردەوەكانیان پوخت نییە وتەنها بۆ خوایان نەكردووە، بەو جۆرەش كەشیاوی خوایە، خوایان نەناسیوە. عەرەب ئەو كەسانەی كەمافی كەسێكیان پێشێل كردووە وهەرچی لەخۆشیایە ڕێزی تەواوی لێ گرتووە دەڵێن: ماعرفت لفلان قدره. واتە: نرخی فڵانەكەست نەزانیوە وڕێزت لێ نەگرتووە. تەبەرى: ١٨/ ٦٨٦.
پرسیار: ئەوانەى كەهاوەڵيان بۆ خوا پەيدا كردووە، وەك ئەوەى كەپێويستە خوايان نەناسيوە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
ٱللَّهُ يَصۡطَفِي مِنَ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلٗا وَمِنَ ٱلنَّاسِۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٞ ٧٥
خوای گەورە لەناو فریشتەكاندا جبریل ولەناو مرۆڤەكاندا پێغەمبەری ئیسلامی(ﷺ) هەڵبژاردووە. الجامع الكلام: ٤/ ٤٤٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە باسى گەورەيى پێغەمبەر(ﷺ) بكە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱرۡكَعُواْ وَٱسۡجُدُواْۤ وَٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُواْ ٱلۡخَيۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ۩ ٧٧
دوای ئەوەی چەندین بەڵگە وهۆشداری وبانگەواز لەگەڵ كار وكردەوەی هاوەڵپەرستاندا باسكرا، لەكۆتایی سورەتەكەدا باسی ئەو شتانە كرا كەدەبنە هۆكاری چاكسازی لەكاری باوەڕداراندا وئەو شتانەی كەپلە وپایەی باوەڕداران بەرز دەكاتەوە ڕوون كرایەوە وقسە لەگەڵ ئەواندا كرا، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەخەریكبوون بەچاكسازی لەبیروباوەڕدا لەپێشترە تا خەریكبوون لەچاكسازی كردن لەكار وكردەوەدا. ابن عاشور: ١٧/ ٣٤٥.
پرسیار: بەتێڕوانين لەو ئايەتانەى باسكراون، باسى ئەوە بكە كەبۆچى چاكسازى لەبيروباوەڕا پێش چاكسازى لەكار وكردەوەدا خراوە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱرۡكَعُواْ وَٱسۡجُدُواْۤ وَٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُواْ ٱلۡخَيۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ۩ ٧٧
المراد بالركوع والسجود: الصلوات، وتخصيصهما بالذكر من بين أعمال الصلاة لأنهما أعظم أركان المەبەست لەكڕنووش وسوژدە نوێژە، بۆیە لەناو پایەكانی نوێژدا تەنها باسی كڕنووش وسوژدە كراوە چونكە ئەو دووانە گەورەترین پایەكانی نوێژن، ملكەچی وبەندایەتی بەكڕنووش وسوژدە جێبەجێ دەبێت. ابن عاشور: ١٧/ ٣٤٦.
پرسیار: بۆچى لەناو هەموو پايەكانى نوێژدا باسى كڕنووش وسوژدە كرا؟صلاة؛ إذ بهما إظهار الخضوع والعبودية. ابن عاشور:17/346.
السؤال: لماذا خصت الآية الكريمة الركوع والسجود من أفعال الصلاة؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱرۡكَعُواْ وَٱسۡجُدُواْۤ وَٱعۡبُدُواْ رَبَّكُمۡ وَٱفۡعَلُواْ ٱلۡخَيۡرَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ۩ ٧٧
دەقی (وَاعبُدُوا رَبَّكُم):كەهەموو جۆرەكانی خواپەرستی دەگرێتەوە، دوای نوێژ باسكرا، نوێژیش بەكڕنوش وسوژدە باسكرا، جا لەبەر ئەوەی نوێژ گرنگترین خواپەرستیە بۆیە پێش هەمووان باسكرا. ابن جزى: ٢/ ٦٥.
پرسیار: لەگەڵ ئەوەدا كەنوێژيش يەكێكە لەجۆرەكانى خواپەرستى، كەچى بەتەنها وپێش هەمووان باسكرا، بۆچى؟
وَجَٰهِدُواْ فِي ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦۚ
جیهاد وتێكۆشان واتە بەگەڕ خستنی هەموو هەوڵ وتێكۆشانەكان بۆ گەیشتن بەمەبەستێك، كەواتە جیهاد وتێكۆشانی ڕاستەقینە لەپێناو خوای گەورەدا واتە: جێبەجێ كردنی فەرمانەكانی خوای گەورە بەڕێكوپێكی وداوەت كردنی بەندەكانی خودا بۆ خوداپەرستی بەهەر ڕێگە وشێوەیەك كەگونجاو بێت، وەك: ئامۆژگاری، فێركردن، جەنگ، ئەدەب وڕەوشت، هۆشداریدان، وتار و.... . سەعدى: ٥٤٧.
پرسیار: ئايا جيهاد وتێكۆشان تەنها ئەوەيە مرۆڤ شمشێر بووەشێنێت، يان جۆرى ترى هەيە؟
هُوَ ٱجۡتَبَىٰكُمۡ وَمَا جَعَلَ عَلَيۡكُمۡ فِي ٱلدِّينِ مِنۡ حَرَجٖۚ
خوای گەورە بەشێوەی گشتی ودڵنیایی ئەوەی ڕاگەیاندووە كەلەناو ئایینی ئیسلامدا سەغڵەتكردن نییە، كەواتە: هەر كەسێك بیروباوەڕی وابێت لەیەكێك لەجێبەجێكردنی كاروباری ئایینیدا سەغڵەت وسەختی هەیە، ئەوە بێگومان ئەو كەسە فەرموودەی خودا وپێغەمبەری خودای بەدرۆ زانیوە! جا دەبێت حوكمی ئەو كەسە چی بێت كەباوەڕی وایە فەرمانەكانی خودا مایەی پشێوی وخراپەن وهیچ سوودێكیان تێدا نییە؟ الجامع الكلام: ٤/ ٤٤٨.
پرسیار: فەرمانەكانى خواى گەورە هيچ سەغڵەت وناخۆشيیەكیان تێدا نیيە، بەپێى ئەم ئايەتە ئەو قسەيە ڕوون بكەرەوە.