قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٦ ١٦


١٧ ١٧

ﭿ


١٨ ١٨


١٩ ١٩

٢٠ ٢٠
٢١ ٢١

٢٢ ٢٢


ﯿ ٢٣ ٢٣
334
سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 18

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسۡجُدُۤ لَهُۥۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ

(والشمس والقمر والنجوم): بۆیە خوای گەورە لەم ئایەتەدا ناوی خۆر ومانگ وئەستێرەی هێنا، چونكە هەندێك كەس خۆر ومانگ وئەستێرەیان دەپەرست، خوای گەورە باسی ئەوەی كردووە كەخۆر ومانگ وئەستێرە ئەو دەپەرستن ولەژێر فەرمانی ئەودان. ابن كثير: ٣/ ٢٠٥.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى ئەو نيشانانە كراوە؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 18

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسۡجُدُۤ لَهُۥۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلۡجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ

هەموو ڕەقەڵەو وشكەڵەكانیش (جمادات) گوێڕایەڵی فەرمانەكانی خوای گەورەن وسوپاس وستایشی خودا دەكەن، وەك خوای گەورە هەواڵی ئەوەی داوە كەئاسمانەكان وزەوی فەرمان لەو وەردەگرن وسوپاس وستایشی ئەو دەكەن. بەغەوى: ٣/ ٢٠٦.
پرسیار: ئايا دروستكراوەكانى خواى گەورە، خوا دەپەرستن؟ لەمبارەوە چ نەتيجە وئەنجامێك وەردەگرين؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 18

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسۡجُدُۤ لَهُۥۤ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِي ٱلۡأَرۡضِ وَٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلۡجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٞ مِّنَ ٱلنَّاسِۖ

هەموو شتێك بەخۆشی خۆی یان بەتۆپزی وبەزۆر، لەبەرامبەر گەورەیی خوادا ملكەچن، هەموویان سوژدە بۆ خوای گەورە دەبەن، ئیتر هەر شتێك بەو گوێرەیەی كەبۆی گونجاوە. ابن كثير: ٣/ ٢٠٥.
پرسیار: دروستكراوەكانى خواى گەورە چۆن سوژدە بۆ خوا دەبەن؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 18

وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكۡرِمٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَفۡعَلُ مَا يَشَآءُ۩ ١٨

خوای گەورە دەفەرمووێت: خوای گەورە هەر دروستكراوێك ڕسوا بكات ئەوا (فما له من مكرم) هیچ كەسێك ناتوانێت ڕێزدار وخۆشبەختی بكات، چونكە هەموو فەرمانێك بەدەست خوایە، بیەوێت یارمەتی هەر كەسێك بدات بۆ ئەوەی بیپەرستێت، ئەوا یارمەتیی دەدات، بیەوێت هەر كەسێكیش ڕسوا وسەرشۆڕ بكات ئەوا ڕسوای دەكات، بیەوێت هەر كەسێك بەدبەخت وسیاچارە بكات، ئەوا دەیكات، هەر كەسێكیشی خۆش بوێت خۆشبەختی دەكات (إن الله يفعل ما يشاء):خوای گەورە هەركارێكی بیەوێت دەیكات، وەك ڕسوا كردنی ئەوانەی كەدەیەوێت ڕسوایان بكات، یان ڕێزداركردنی ئەوانەی كەدەیەوێت بیانكات بەخاوەن ڕێز، چونكە هەمووان مەخلوق وبەدیهێنراوی ئەون، تەنها فەرمانی ئەوە كەلەنێو دروستكراوەكانیدا جێبەجێ دەكرێت. تەبەرى: ١٨/ ٥٨٧.
پرسیار: چ كەسێك دەتوانێت دروستكراوەكان بەڕێز يان بێ نرخ بكات؟ بۆچى؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 19

فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ قُطِّعَتۡ لَهُمۡ ثِيَابٞ مِّن نَّارٖ يُصَبُّ مِن فَوۡقِ رُءُوسِهِمُ ٱلۡحَمِيمُ ١٩

سەعیدی كوڕی جوبەیر دەفەرمووێت: (حمیم. و) واتە: توێژێك لەمسی تواوە، كەهیچ دەفر وئامانێك وەك مس داخ نابێت، جا چونكە وەك پۆشاك هەموو شوێنێكیان دادەپۆشێت، بۆیە بەپۆشاك ناوی هێنراوە. هەندێكیش دەڵێن: دۆزەخییەكان پارچە ئاگریان بەبەرا دەكرێت. قورتوبى: ١٥/ ٤٦٢.
پرسیار: ـ پەنا بەخوا ـ ئاگر چۆن دەبێت بەپۆشاكى دۆزەخیيەكان؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 22

كُلَّمَآ أَرَادُوٓاْ أَن يَخۡرُجُواْ مِنۡهَا مِنۡ غَمٍّ أُعِيدُواْ فِيهَا وَذُوقُواْ عَذَابَ ٱلۡحَرِيقِ ٢٢

( وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ )بەسزای گوفتاری وكرداری، سەرشۆڕ وڕیسوا دەكرێن. ابن كثير: ٣/ ٢٠٧.
پرسیار: بۆچى كاتێك دۆزەخيیەكان لەناو سزاى دۆزەخدان، پێيان دەگوترێك (ذوقوا عذاب الحريق)؟

سووڕەتی حج ئایەتەکان 0 - 23

وَلِبَاسُهُمۡ فِيهَا حَرِيرٞ ٢٣

(پۆشاكی بەهەشتییەكان. و) بەپێچەوانەی پۆشاكی دۆزەخییەكان (لە هاوڕێشم چێ كراوە وپۆشاكێكی نەرم وجوان وڕێك وپێكە. و). ابن كثير: ٣/ ٢٠٧.
پرسیار: بۆچى باسى پۆشاكى بەهەشتیيەكان كراوە؟